دواڕۆژ، #کۆچەر عەلی#
کاتژمێر 8:30 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 27 ئایاری 2018، تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ خوێندنی 2017-2018 دەستیپێکرد.
بەپێی ئه و خشتەیەی کە #وەزارەتی پەروەردە#ی حکومەتی هەرێم بڵاوی کردۆتەوە تاقیکردنەوەکان ڕۆژێک بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی دەبێت و ڕۆژێکیش بۆ پۆلی 9ی بنەڕەتی دەبێت و ماوەی 19 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بە پێی ئه و ئامارەی دەست دواڕۆژ کەوتووە 234 هەزار خوێندکار بەشداری لە تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی خوێندنی 2017-2018 دەکەن.
پێشتر هەردوو وەزارەتی پەروەردە و گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی لەماوەی ئه و دوو کاتژمێرەی کە پڕۆسەی تاقیکردنەوەکانی تێدا ئەنجام دەدرێت هێڵەکانی ئینتەرنێت دەکوژێنرێنەوە ئەوەش بۆ ڕێگریکردن لە گزی و قۆپییە لەلایەن خوێندکارانەوە.[1]
#27-05-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,422 ganger