图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,051
图片 105,415
书籍 19,103
相关文件 95,987
Video 1,285
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕاگەیێندراوی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (42)ەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕاگەیێندراوی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (42)ەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان
库尔德文件

ڕاگەیێندراوی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (42)ەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان
库尔德文件

بەر لە چل و دوو ساڵ ڕۆڵە خۆراگرەکانی گەلەکەمان بە سەرکردایەتی پارتیمان #پارتی دیموکراتی کوردستان# و سەرۆک بارزانی، بۆ ڕەتکردنەوەی چەوساندنەوە و درێژەدان بە خەباتی ڕەوای کورد و شکست هێنان بە پیلانی لەباربردنی شۆڕشی ئەیلول، شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخوازیان هەڵگیرساند، ئه و شۆڕشەی درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو بە سەرۆکایەتی بارزانی نەمر، هەروەها گیانی یەکڕیزیی و هاوسەنگەری گەلی کوردستانی بەرجەستە کرد تاوەکو پێکهێنانی بەرەی کوردستانی، کە هەوێن و داینەمۆی ڕاپەڕینە شکۆدارەکانی ساڵی (1991)بوو.
زنجیرەی خەباتی چەکداری و سیاسی ئه و قافڵە سەرکەشە هەر لە بەرایی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و قۆناغە جیاجیاکانی تێکۆشان داو ئه و دەسکەوتانەی له و کاروانە نەپساوەیەدا بەدیهاتوون لەوانەش (رێککەوتننامەی 11ئاداری 1970) و ڕاپەڕینەکانی (1991)و ئەزموونی حوکمرانی هەرێمی کوردستان، گەواهیدەری ئەوەن کە ئەوەی ئەمڕۆ بەدیهاتووە، بەرهەمی کۆڵنەدان و بەردەوامیی ئه و کاروانەیە.
کارنامەی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز بەبێ جیاوازی لە ڕووی ئیتنی و ئایینی و ئایینزاوە لەگەڵ قۆناغی ئەوسای خەباتدا لە بەرژەوەندی تەواوی گەلی کوردستان دا بووە. وەک نەوایەکی ئارام، ئامێزی بۆ تەواوی نیشتیمانپەروەران ئاوەڵا بووە، لە هەورازو نشێوی خەباتدا سڵی لە خیانەتکاریی و پیلانگێڕیی دوژمنانی نەکردۆتەوە و بەردەوام خۆڕاگرانە مکوڕ بووە لەسەر جۆشدان و ڕابوونی سیاسی و هۆشیاریی، بۆیە شوورەیەکی پۆڵایینی شۆڕشگێریی و کوردایەتی ئەوتۆی بونیاتنا، کە گیانی هەمیشەیی بەرخودان و بەرگریی وەبەر خەڵکی کوردستان دا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی.
بیرەوەری (42)ەمین ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز لەهەلومەجێکدایە، کە هاوکاتە لەگەڵ کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق و، لە گۆڕنانی ئه و پیلانگێڕی و خیانەتەی بەرامبەر خەونی گەورەی گەلەکەمان و قەوارەی هەرێمی کوردستان لە ئارادابوون، بە سەرکەوتنی پارتیمان و بەدەستهێنانی ئه و متمانە گەورەیەی جەماوە و خەڵکی کوردستان وەکو هێزی داکۆکیکار و یەکەمی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵێک لوغمی دیکەی بەردەم ئایندەی کوردستان پوچەڵ و هاوکێشەکانیش پێچەوانە بوونەوە.
پارتی وەکو چۆن لە هەڵبژاردنەکاندا دروشمی (دەستکەوتی زیاتر بۆ کوردستان)ی بەرزکردەوە، ئێستاش بە باوەڕێکی نەگۆڕەوە لە پێناو بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر و دەستەبەرکردنی مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان بەشدارە لە دانوستاندنەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێڕاقدا.
حکومەتێک کە لەسەر پرنسپەکانی هاوبەشی و تەوافوق و هاوسەنگی دابمەزرێت و حکومەتی سەرجەم پێکهاتە سەرەکیەکان و گەلانی عێڕاق بێت و کورد پێگەی بەهێزی تێیدا هەبێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە هێشتا هەرێمی کوردستان کاریگەرە نەرێنیەکان و لێکەوتەکانی پەلاماری تیرۆرستان و ئابولەقەدانی پێوەدیارە و، بە هەزار کەس لە کەرکووک و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئاوارەی هەرێم بوون جگە لە سەدان هەزار کەسی دیکەی خوشک و برایانی کریستیان و عەرەبی پارێزگاکانی ناوەڕاستی عێڕاق، ئەمە جگە لە هاونیشتیمانیانی ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام خاکی کوردستان وەک هەمیشە پەناگەیەکی ئارام و ئاسوودەیی بووە بۆ هەر هاووڵاتیەکی دەرەوەی هەرێم و تەواوی کوردستانیان لە بەهاناچوون و هاریکاریکردنی ئاوارەکان و پەنابەران، درێغیان نەکردووە، کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی دوو ملیۆن کەس.
ئێمە کاتێک زۆر بەتوندی مەحکومی سەرجەم تاوانە نامرۆییەکان دەکەین، جەخت دەکەینەوە کە پێویستە حکومەتی عێڕاق بەهاوکاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پەلە بکات لە گێڕانەوەی سەقامگیر و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانپێَکەوتوەکان و گێڕانەوەی ئاوارەکان بۆسەر ماڵ و زێدی خۆیان و قەرەبوکردنەوەی دانیشتوانی سەربەرزی کورد لە شاری کەرکووک و دوز و سەرجەم ئه و شوێنانەی کە بەهۆی پەلامارەکانی هێزە عێڕاقیەکان و حەشدی شەعبی زیانمەند و ئاوارە بوون، هاووڵاتیانیش دڵنیادەکەینەوە، کە بە هەموو هێز و توانایەکمانەوە بەردەوام دەبین تا کۆتایی هێنان به و کێشە و دەردەسەریانە و کۆتاییهێنان بە داگیرکاری.
ئاشکرایە دوای پیلانگێڕیەکان، ئەمڕۆ هەلێکی لەبار بۆ گەلی کورد و پێگە سیاسییەکەی ڕەخساوە. ئەوەش پێویستی بە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی نەتەوەیی و نیشتمانی هەیە. هەروەها له و قۆناغەدا وڵاتانی بڕیاربەدەست و نێوەندە سیاسیەکانی جیهان بەبایەخەوە دەڕواننە هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی شەرعی و ئەزموونی حوکمرانییەکی سەرکەوتوو بە تایبەت دوای ئەوەی لە شەڕی دژە تیرۆریشدا توانی بە هێزی بازووی پێشمەرگە دلێرەکانی و بە فەرماندەیی سەرۆک بارزانی وەک تاکە هێزی سەرزەمین ئەفسانەی داعش تێکبشکێنێ و پاشەکشەی پێ بکات. لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ هاوسەنگی هێزەکانیش گۆڕاون.
بۆیە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی عێراق و ناوچەکە واقیعێکی تازەی هێناوەتە ئاراوە کە ئەرکی سەرشانی لایەنەسیاسیەکان و تەواوی ڕۆڵەکانی گەلەکەمانە کاربکەن بۆ یەکڕیزی و هەنگاونان بە ئاراستەی بەدەستهێنانی زۆرترین دەستکەوت بۆ کوردستانیان و ڕەواندنەوەی مەترسیەکان و سوککردنی باری گرانی سەرشانی هاوڵاتیانمان و باشکردنی ژیان و گوزەرا‌نیان...
بێگومان ئه و ڕەوشە نوێیە و شکاندنی ئابلوقەکان و بەهێزبوونی پێگەی سیاسی هەرێم و بەرقەراربوون و سەقامگیریی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانیمان وەک فاکتەرێکی کاریگەر لەسەر گۆڕەپانی ڕووداوەکاندا، دەرەنجامی خۆڕاگری و سیاسەتی ڕاست و دروستی پارتی دیموکراتی کوردستان و سیاسەتی حەکیمانە و دووربینانه و ڕۆڵی کاریگەری سەرۆک مەسعود بارزانی_یە لە هەوڵ و کارکردنیدا لەسەر ئاستی ناوچەیی و جیهان بۆ هاریکاری و هەماهەنگی زیاتر بۆ کێشەسیاسیەکەمان و پاڵپشتیکردنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان.
له و قۆناغە گرنگ و مێژووییەی ئەمڕۆماندا، ئەرکی سەرشانی هەموومانە، بەتایبەتی حزب و لایەنە سیاسیە دڵسۆزەکانی کوردستان زەمینەساز بن بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکە مێژوویی و چارەنوسسازەکانی قۆناغەکە و مامەڵەی وریایانە لەگەڵ پێشهات و ڕووداو و گۆڕانکاریەکان چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی یا هەرێمایەتی و ناوچەیی، بۆیە پێویستە لەسەر ئاستی ناوخۆ خۆمان ڕێکخەینەوە و کەموکورتییەکانمان بەره و چارەسەر ببەین. هەمومان هاوکاربین بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ئابوری و بەهێزکردنەوەی ژێرخانی ئابووریمان و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەوبودجە، بۆ ئەوەی لەداهاتوودا بتوانین بەیەک دەنگ بڕیاری چارەنووسساز لەسەر ئایندەی گەلەکەمان بدەین، له و پێناوەشدا دەبێ هەموو هەوڵەکانمان بۆ بەهێزکردنی پێگەی کورد لە عێڕاقدا و بەدەستهێنانی پاڵپشتی زیاتری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێت بەره و بەدیهێنانی ئامانجەکانمان.
ئێمە پێمان وابووە و نەشمان شاردۆتەوە کە هۆکاری ئەوقەیران و شەڕوشۆروکوشتارەی عێڕاقی گرتبۆوە بەپلەی یەکەم بۆ سیاسەتە چەوت و ناڕاستەکانی نوخبەی دەسەڵاتدار و کاربەدەستانی بەغدا و ڕەتکردنەوەی پرنسیپی شەراکەت دەگەڕێتەوە، کە دەرەنجام بووە هۆی پاشەکشەی پرۆسەی سیاسی و بەتاڵکردنەوەی لەناوەڕۆکی دیموکراسییەکەی و هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانی هێزە نیشتیمانیەکان و لەباربردنی ئومێدی دروستبوونی عێراقێکی نوێ، بۆ هەموو لایەکیش ڕوونبۆوە کە ئەوە سیاسەتی تاکڕەوی و وەلانان و پەراوێزخستن و پشت کردنە تەوافوق و شەراکەتە عێراق بەره و هەڵدێری کۆتایی دەبات، نەک پێدانی مافی ڕەوای پێکهاتەکان و دیموکراسی تەوافوقی و عەدالەت. بۆیە هیوادارین دەرس و پەند له و ڕابردووە تاڵە وەربگیرێت و هەڵبژاردن و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت پێداچوونەوەیەک بێت به و سیاسەت و عەقلیەتە.
له و بۆنەیەدا جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە سەر هاوپەیمانیەتی و گیانی بەرپرسیاریەتی و گوتاری هاوبەش و هاوکاری لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ داڕژتنەوەی نەخشەرێگایەکی نوێ و گونجاو بۆ ئه و قۆناغەی ئێستامان و پتەوکردنی بنەماکانی یەکڕیزیی و ڕێکخستنی نێو ماڵی کورد و وەلانانی کێشه و گیروگرفتە لابەلاکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوه و چارەسەر کردنی کێشە هەنووکەیییەکان و بڕیاردان لەسەر ئایندەی گەلەکەمان.
ئێمە کاتێک یادی(42)ساڵەی ئه و بۆنە پیرۆزە دەکەینەوە، دوبارە بەڵێن بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدان نوێدەکەینەوە کە بەردەوام بین لەسەر هەمان ڕێبازی پارتیمان کە ڕێبازی کوردایەتی و نیشتیمانیمانە بۆ پاراستنی ئه و ئەزموون و دەسکەوتانەی، کە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و قوربانیەکانمانن و پتەوکردنی بنەماکانی ئاشتیخوازی و دیموکراسی و کوولتوری لێبوردەیی وپێکەوەژیان و سەقامگیریی سیاسی وئابووریو کۆمەڵایەتی، هەروەها دابینکردنی خۆشگوزەرانیی وئارامیی و ئاسوودەیی بۆ سەرجەم هاووڵاتیان.
لە بیرەوەری (42)ەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتنخواز، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئەندامان و لایەنگرودۆستانمان، لە گشت گەلی کوردستان بەتایبەتی هێزە دلێر و خۆراگرەکانی پێشمەرگە لە بەرەکانی جەنگ و پێشمەرگە دێرینەکان، دەکەین، سڵاو و ڕێز بۆ خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەنێرین.
سڵاو بۆ شەهیدانی ڕێگای ئازادی و ڕزگاری کوردستان، سڵاو بۆ یادی ئه و تێکۆشەرانەی سەرقافلەی گەشانەوەی ژیلەمۆی شۆڕشگێریی و بەرخودان بوون...سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی بەرەکانی جەنگی دژە تیرۆر و پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان...
نەمریی و سەروەریی بۆ ڕۆحی پاکی بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو...
سڵاو لە جەماوەری خۆراگروپشتیوانی پارتی و پێشمەرگەی کوردستان...
هەر بەرزوشەکاوە بێت ئاڵای کورد و کوردستان...
سەرکەوتن هەر بۆ ئیرادەی گەلەکەمانە...
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
#25-05-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览3,535
HashTag
来源
挂钩项目: 2
Publication date: 25-05-2018 (6 年份的)
Document style: No specified T4 547
文件类型: 原文
普罗旺斯: 伊拉克
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 97%
97%
添加( نالیا ئیبراهیم 26-05-2018
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on26-05-2018
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览3,535
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,051
图片 105,415
书籍 19,103
相关文件 95,987
Video 1,285
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!