🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست (# 240,047)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 55,943)
English (# 2,259)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 5,093)
هەورامی (# 61,717)
لەکی (# 17)
عربي (# 9,666)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,153)
فارسی (# 2,495)
Türkçe (# 756)
עברית (# 10)
Ελληνική (# 13)
Deutsch (# 377)
Française (# 191)
Nederlands (# 126)
Svenska (# 57)
Italiano (# 38)
Español (# 26)
日本人 (# 18)
Norsk (# 13)
Pусский (# 749)
中国的 (# 11)
Fins (# 11)
Հայերեն (# 10)
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 هۆزەکانی کورد - بەشی دووەم
ناونیشانی پەڕتووک: هێزەکانی کورد - بەشی دووەم
ناوی نووسەر: ئی. جەی. ئار، هینری فێڵد
ناوی وەرگێڕ: حسین ئەحمەد جاف
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: بەغداد
دەزگای پەخش: دەزگای ڕؤشنبیری و بڵاوک
📕 هۆزەکانی کورد - بەشی دووەم
📕 چمکێکی مێژووی هەورامان و مەریوان
ناونیشانی پەڕتووک: چمکێکی مێژووی هەورامان و مەریوان
ناوی نووسەر: سید عبدالصمد تووداری
ناوی وەرگێڕ: حەمەی مەلا کەریم
وەرگێڕان لە زمانی: عربی
شوێنی چاپ: بەغدا
چاپخانە: سلمان الاعظمي
ساڵی چاپ: 1970
📕 چمکێکی مێژووی هەورامان و مەریوان
👫 سەحەر ئەدیب - سەهەر ئەدیب
ناو: سەحەر
ناوی باوک: ئەدیب
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی زاخۆ
ژیاننامە
یەک لە خانمە دیارەکانی کەناڵی ڕووداو بوو، بەرنامەی ڕوداوی تۆ و هەواڵی هونەری و چەندین پڕۆگرامی تری پێشکەش دەکرد.
لە ئێستادا 20
👫 سەحەر ئەدیب - سەهەر ئەدیب
👫 سەحەر کەلهوڕی
ناو: سەحەر
نازناو: سەحەر کەلهوڕی
شوێنی لەدایکبوون: شاری سنە
ژیاننامە
خانمە پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کوردساتە، پێشکەشکاری ڕۆژێکی نوێیە، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە سلێمانی نیشتەجێیە.
[1]
👫 سەحەر کەلهوڕی
📷 مامۆستایانی قەلاچوالان 1981
شوێن: قەلاچوالان
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1981
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لە ڕاستەوە: (ساماڵ، عوسمان محەمەد، ئەنوەر)
لە پشتەوە: (مومتاز)
ناوی وێنەگر: نەناسراو.[1]
📷 مامۆستایانی قەلاچوالان 1981
📷 ساڵی بەفرە زۆرەکەی چوارتا 1972
شوێن: چوارتا
رۆژی گیرانی وێنەکە: 10-02-1972
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لە ڕاستەوە: (شەهید حەمە ئەمین، حاجی سالار، حسێن حاجی عەزیز ناسراو بە حسە فەوتاو، قادری چایچی گەنکەیی)
ناوی وێنەگر: نەناسراو
📷 ساڵی بەفرە زۆرەکەی چوارتا 1972
👫 کاوە مەحمود ئەحمەد
ناو: کاوە
ناوی باوک: مەحمود ئەحمەد
رۆژی لەدایکبوون: 27-09-1979
شوێنی لەدایکبوون: شاری سلێمانی
ژیاننامە
یاریزانی تۆپی پێیە 1992-1993 تیپی پشکۆ لە مەڵکەندی بەسەرپەرشتی کاک جەبار مەحمود، 1994-2003
👫 کاوە مەحمود ئەحمەد
📷 ئەنجومەنەکانی شارەوانی سلێمانی 1955
شوێن: سلێمانی
رۆژی گیرانی وێنەکە: 12-02-1955
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لە لای ڕاستەوە: (ڕەشید شەریف ئەفەندی سەعید، ڕەمزی مەلا مارف، عیزەت ڕەشید کابان
ناوی وێنەگر: نەناسراو
[1].
📷 ئەنجومەنەکانی شارەوانی سلێمانی 1955
📷 مامۆستایانی قوتابخانەی چوارتا 1978
شوێن: چوارتا
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1978
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: ناوی مامۆستاکان لە ڕاستەوە: (ئیبراهیم، سدیق، شەریف عەبدول ڕەحمان، محەمەد مستەفا قادر)
ناوی وێنەگر: نەناسراو
[1].
📷 مامۆستایانی قوتابخانەی چوارتا 1978
📷 مەسعود بارزانی و مەزهەری خالقی
شوێن: سەری ڕەش
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 25-04-2017
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (1- مەسعود بارزانی، 2- مەزهەری خالقی)
ناوی وێنەگر:(نەناسراو)
[1]
📷 مەسعود بارزانی و مەزهەری خالقی
👫 ڕێژان هادی
ناو: ڕێژان
ناوی باوک: هادی
ناوی دایک: بەیان
ڕۆژی لەدایکبوون: 14-05-1990
شوێنی لەدایکبوون: شاری سلێمانی
ژیاننامە
خانمێکی دەستڕەنگین لە کاری مەیکەپ، لە کەناڵی کوردسات مەیکەپ بۆ کارمەندەکان دەکات،
👫 ڕێژان هادی
📷 عەلی چوارتایی و مام جەلال ساڵی 1980
شوێن: گوندی ناوزەنگ ی شارەدێی هەڵشۆ ی سەربە شارۆچکە قەڵادزێ
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1980
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (1- شەهید عەلی چوارتایی، 2- مام جەلال)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)
[1]
📷 عەلی چوارتایی و مام جەلال ساڵی 1980
📷 زاهیر عەبدوڵڵا و ڕەسوڵ بێزار گەردی ساڵی 1993
شوێن: شاری هەولێر
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1993
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (1- زاهیر عەبدوڵڵا-ئەکتەر، 2- ڕەسوڵ بێزار گەردی- گۆرانیبێژ)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)
[1]
📷 زاهیر عەبدوڵڵا و ڕەسوڵ بێزار گەردی ساڵی 1993
👫 لاڤان ئەحمەد
ناو: لاڤان
ناوی باوک: ئەحمەد
شوێنی لەدایکبوون: شاری سلێمانی
ژیاننامە
وەرزشکاری شاری سلێمانی بەشداری خولی کوردستان و عێراقی کردووە، ئەنجامی باشی بەدەست هێناوە، یاریزانی تیپی پایسکیلسواری یانەی وەرز
👫 لاڤان ئەحمەد
📜 خۆری یاسەمین
خۆری یاسەمین
تێکست: مەلفان رسول
وەرگێران: ڕۆزا حەمە ساڵح

لەگەڵ هەڵهاتنی خۆردا
پاکیزەیی خۆشەویستی و ژیان هەڵدێ.
ئەی بووکی خوداوەند
ئەی شازادەی تازە لەدایکبووی نیشتمانم..
ئەی وەنەوشەی بەهاری
📜 خۆری یاسەمین
📕 دەچمەوە سابڵاغ
ناونیشانی پەرتووک: دەچمەوە سابڵاغ
ناوی نووسەر: شیلان حەسەنپوور
شوێنی چاپ: سوید
ساڵی چاپ: 2012ی زایینی - 1391کۆچی هەتاوی
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم[1]
📕 دەچمەوە سابڵاغ
📕 سارانگهێیۆ
ناونیشانی پەڕتووک: سارانگهێیۆ
ناوی نووسەر: ئارام یاسین
ساڵی چاپ: 2010
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم[1]
📕 سارانگهێیۆ
📖 کێشەی (ڕ) و (ر)
کێشەی (ڕ) و (ر)
“(ڕ” دەنگێکی گڕە کە لە سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتاییی وشەدا دێت:
ڕاز، هەڕا، مەڕ

جاران دەوترا بەبێ نیشانە، واتە سادە بینووسن بەڵام بە گڕ بیخوێننەوە. بۆ ئەو سەردەمەی کە خەڵک بەس بە دەس
📖 کێشەی (ڕ) و (ر)
📕 کوردو بزووتنەوەی خەواریج
ناونیشانی پەرتووک: کوردو بزووتنەوەی خەواریج
ناوی نووسەر: ماجد خەلیل
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: چوارچرا
ساڵی چاپ:2010
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم[1]
📕 کوردو بزووتنەوەی خەواریج
👫 کاشان سیروان
ناو: کاشان
ناوی باوک: سیروان
شوێنی لەدایکبوون: شاری سلێمانی
ژیاننامە
مامۆستایە لە مناڵپارێزی کوردستان، لە بەشی کۆنترۆڵی کەناڵی کوردسات کاردەکات.
[1]
👫 کاشان سیروان
👫 ئالان حەمەسەعید ساڵح
ناو: ئالان
ناوی باوک: حەمەسەعید ساڵح
شوێنی لەدایکبوون: شاری سلێمانی
ژیاننامە
هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە، کادری پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان ە. لە ئێستا ساڵی 2022 وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەر
👫 ئالان حەمەسەعید ساڵح
📝 پەیامی وەزیری پەروەردە بە بۆنەوەی شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانەوە
پەیامی وەزیری پەروەردە بە بۆنەی شەستەمین ساڵیادی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ەوە.
د. ئالان حەمەسەعید ساڵح
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
هەولێر
15-05-2022
[1]
📝 پەیامی وەزیری پەروەردە بە بۆنەوەی شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانەوە
👫 ترێ بەختیار فەتاح
ناو: ترێ
ناوی باوک: بەختیار فەتاح
شوێنی لەدایکبوون: شاری سلێمانی
ژیاننامە
پێشکەشکاری هەواڵی وەرزشییە، چەندین بەرنامەی وەرزشی پێشکەشدەکات.
[1]
👫 ترێ بەختیار فەتاح
📷 مامۆستایان و بەڕێوبەری قوتابخانەی گوڵپ 1961
شوێن: گوندی گوڵپ
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1961
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لە لای ڕاستەوە: (ڕەووف ماستاو، مەلا محەمەد، شێخ ئەکرەم شێخ فەرەج بەڕێوبەری قوتابخانە، جەبار جەبر، شێخ عەفان شێخ عوسمان نەقشبەندی)
📷 مامۆستایان و بەڕێوبەری قوتابخانەی گوڵپ 1961
👫 هەنار عەبدوڵڵا
ناو: هەنار
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
شوێنی لەدایکبوون: شاری سلێمانی
ژیاننامە
بێژەر و پێشکەشکاری کەناڵی کوردساتە، خانمێکی سەرکەوتووە، هەواڵە سیاسیەکان پێشکەشدەکات.
پێشکەشکاری کوردسات نیوزە.[1]
👫 هەنار عەبدوڵڵا
📌 کوردیپێدیا، پێویستی بە ئەرشیڤوانانە لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژاوای وڵات. تکایە سی ڤی-یەکانتان بۆ کوردیپێدیا بنێرن.
📌 Kurdîpediya bi arşîvvanan re hewceye ji bakur, rojhilat û rojavayê Kurdistanê ve. Ji kerema xwe CV ya xwe ji Kurdîpediya re bişînin.
📌 Kurdipedia hiring archivists from North, East and West Kurdistan. Please send your CV to Kurdipedia.
👫 کەسایەتییەکان
ترێ بەختیار فەتاح
👫 کەسایەتییەکان
لاڤان ئەحمەد
👫 کەسایەتییەکان
ڕێژان هادی
👫 کەسایەتییەکان
سەحەر کەلهوڕی
👫 کەسایەتییەکان
سەحەر ئەدیب
📖 (بەتەنیا جێم مەهێڵن) وتووێژ لەگەڵ مامۆستا عەلی عابدی | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🏁 وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

(بەتەنیا جێم مەهێڵن) وتووێژ لەگەڵ مامۆستا عەلی عابدی
وتووێژکار: حەمیدە سائێب
عەلی عابدیعەلی عابدی شاعیر و ئاهەنگساز و ژەنیاری ویۆلۆن لە 1364ی هەتاوی هاتوتە دنیای هۆنەرەوەو لە بواری ئاهەنگسازیدا زۆر سەرکەوتوو بووە و چەندین سرود و گۆرانی ناوازەی چۆتە دڵی کۆمەڵگاوە و ئەم بەرهەمانە هەرمان بوونتەوەو بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بەم گۆرانیانە بکەین ؛ ” بەتەنیا جێم مە‌هێڵن”، شەهید(شەهید گوڵی چیای بەرزە)، شار، حماسە، نابەزم، ژانی گەل و چەندین سرود و گۆرانی دیکە. هەرەوها عەلی عابدی یەکەم ئاهەنگساز بووە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شێعری نوێی(بە ڕاگرتنی قاڵبی شێعرەکە بێ کەم و زیاد کردن) بەکار هێنا وەکوو ئەم بەرهەمانەی : ” زام ” (شێعری مامۆستا ڕفێق سابیر) ” دەرکی بەهەشت، شەهید، تابەکەی و هتد…
زۆرجار بۆ ميلۆدیەکان هۆنراوەی نووسیوە کە ساکاربوون (لەهەمان کات پڕمانا بوون)، زمانی ناسک و خەیاڵاوی(دووری لە وشەی زبر)، دووری کردن لە وشەی کەسایەتی و تاکێکی تایبەت، لە بیر مانەوە و لەیادمانی هۆنراوەکان لە مێشکی بەرانبەر، یەکگرتوویی بابەت، ڕەوان بوون و گونجاو بوونی بۆ مێلۆدی، لە تایبەتمەندی هۆنرواەکانی عەلی عابدیە لە وانە دەتوانین ئاماژە بکەین بە ” زەمانێک هەر تۆ بۆ من ”، شوعلەی ئەوین، تۆی هاودەمم، سەربەخۆیی و هتد…
عابدی لەماوەی 3 دەیە کاری هونەری دا وەک ژەنیار و ئاهەنگساز و ئارێنجمێنت بۆ چەندین هونەرمەندی وەک ؛ کامەران عومەر، ژاڵە سنەسنەیی، ئەردەوان ڕۆستەم پوور، محەمەد ڕەئوف کەرکوککەرکوکی، عادڵ عەزیز، شێرزاد حەسەن زادە،جەماڵ حەسن نژاد،نەبز محەموودی،وەستاخدر رادوێ ساز،عەبدوڵامحەموودی، هێدی قادری، مەحموود هەژیر، محەمەد گۆمانی، تاهیر خەلیلی، حسێن خاڵدار، سەید برایم سەقزسەقزی،حسام حسەینی، کەریم خاکی،عەلی بینایی، سیروان خالدی، مەنسوور کاویان،عادڵ عەزیز،ئومێدمستەفا، حامید عوسمان، تارا ڕەسوڵ، دانیال، زرار، نەبەز مەحموودی، نایب منبەری، حسێن دانایی،محەمەد کێلەشینی، سەید محەمەد سەفایی، فەقێ مینە،قادر ماڵەدۆمی، جەلال کەریمی،جەلیل مەڕانی،عەبدووڵامحەموودی،مستەفا زەریفی،هیواحسەینی،غەریب زەیناڵی، نیزام مەلازادە و هتد دەیان گۆرانی و ئەڵبۆمی تۆمار کردووە.
تا ئێستا 4 کتێبی لە بواری ئاهەنگسازی و لێکۆڵینەوەی موزیکی کوردی بەناوەکانی ” بەتەنیا جێم مەهێڵن، وەرزێک لە ئاوازەکانی عەلی عابدی(2004سلێمانیسلێمانی)”، “لە دڵمایە، ژیان و بەرهەمی ڕەشید فەیزنژاد(2006 سلێمانی)”،” ژیلان، گۆرانی بۆ منداڵان(1391) “، ” زایەڵە، 31 گۆرانی بۆ تار، سێ تار و سەنتوور.
دەتوانین بڵەین عابدی یەکێکە لە جیلی یەکەمین ئاهەنگسازانێک کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مۆسیقای پاپ ی کوردی دەست پێکردوە و زۆربەی ئاوازەکانی هەر لە سەرەتاوە تا ئێستا پاپن و زیاتر لە مۆدە ڕۆژاواییەکان کەڵکی وەرگرتووە و لەهەمان کات بە ڕوونی تایبەتمەندی مۆسیقای کوردی وەک ڕەوتی مێلۆدی و ڕیتمی کوردی پێوەدیارە ئاوازەکانی بۆ بیسەرانی کورد نامۆ نین و نمونەی سەرکوتووی زۆرە. هەر ئەوەندە بەسە بڵەین کە بەتەنیا جێم مەهێڵن نەوەک سرودێک بۆ هەڵەبجەهەڵەبجە بەڵکوو ئێستا وەک ڕەمزێکی نەتەوەیی لێ هاتووە کە لە بۆنە جۆراوجۆرکان دەبێتە هێما یەکگرتن و هاودڵی وەک چۆن لە فارسەکان دا ” یار دبستانی ” ئەو ڕۆڵەدەگێڕێ.
عەلی عابدی لە دەیەی 70 و 80 هەتاوی دا لە بواری مۆسیقا و کەلەپووری کوردی گەلێک چالاکی بەرچاوی ئەنجام دا و چەندین ئاوازی کۆن و ڕەسەنی لەبیرکراوە دوبارە هێنا ناو کۆمەڵگاوە لەوانە دەتوانین ئاماژە بکەین بە : پەندی پێشینیان، 3 کاسێتی محەمەد کێلەشینی، زێرنۆکێ (ئەڵبۆمی یەکەمی ئەردەوان ڕۆستەمپوور)، چەندین بەرهەمی سەید محەمەد سەفایی، سەید برایم سەقزی، کەریم خاکی، جەلال کەریمی، فەقێ مینە، حسەین خاڵدار، جەماڵ حەسەن نژاد و …
ئەگەرچی ئەو خۆی مامۆستای خۆی بووە و بە خۆڕسک ئاهەنگسازی و نۆتە و تیئۆریی و ژەنینی ویۆلۆن و … فێر بووە بەڵام لەدەیەی 70ی هەتاوی بۆ فێربوونی زیاتر و پلەکانی باڵا دەچێتە لای مامۆستای گەورەی کورد” موجتەبا میرزادە” و شانازی شاگردی لە خزمەت ئەو مەزنە هونەرمەندەدا بووە و ئەزمونێکی هاوکێشی گەوهەری لێ فێر دەبێ. عابدی 28 ساڵە لە فێرگە و ناوەندە هونەریەکان وانەی مۆسیقا دەڵێتەوە و چەندین قوتابی سەرکەوتوو هەبووە. ئەو لە وانە گووتنەوە ی مۆسیقا دا لە هەمان کات کە مۆسیقای ڕۆژاوایی (کلاسیک) دەڵێتەوە، مۆسیقای کوردی ش بە شێوەی زانستیانە و نۆتە و تێئۆری دەڵێتەوە چوون بڕوای وایە هەردووک پێویستن.
ساڵی 1392 هەتاوی بەرهەمێکی بەناوی “حماسە ” کە ئاهەنگسازی خۆی بوو لەگەڵ تیپی مۆسیقای نەکەرۆز بڵاو کردەوە و لە لایەن جەماوەری کورد و میللەتانی دیکەوە زۆری پێشوازی لێ کراو و لە زۆربەی کەناڵە بیانی و فارسی و کوردیەکانەوە بڵاو کرایەوە و بوو بە هۆی ئەوەی جگە لە کورد لە نێو گەلانی دیکەش دا ناسراو بێت.
عەلی عابدی تا ئێستا چەندین گروپی مۆسیقای سەرپەرشتی کردووە لەوانە : ” سروە ی سەقز ”، ” تیپی مۆسیقای سەردەشتسەردەشت ” و تیپی مۆسیقای نەکەرۆز (کە دامەزرێنەری ئەو گروپە بووە و تائێستاش سەرپەرەشتی دەکات) و لەگەڵ گروپی نەکەرۆز تا ئێستا 2 کۆنسێرت و 19 جار بەرنامەی ساڵڕۆژی هەڵەبجە و چەندین بەرنامەی ئەنجام داوە بەڵام دواهەمین کۆنسێرتی عەلی عابدی، ڕەشەمەی 1377ی هەتاوی بووە و ئێستا زیاتر لە 20 ساڵە کۆنسێرتی ئەنجام نەداوە.
لەم وتووێژەدا عەلی عابدی باسی هۆکاری بەرێوە نەچوونی کۆنسێرتمان بۆ دەکات.
پ : هۆکاری چیە بەرێزتان زیاتر لە 20 ساڵە نەچوونەتە سەر ستەیجی کۆنسێرت؟ خۆتان حەزتان نەکردوە یان ئیجازەی ئەو کارەیان پێنەداون؟
و: لەماوەی زیاتر لە 30 ساڵ چالاکی هۆنەریمدا بە شێوەیەکی ڕانەگەیندراو نەکراو واتە بەکردەوە قەدەغەی کارکراوم. چەندین جار لە رێگەی یاساییەوە بۆ بەڕێوەبردنی کۆنسێرت، کۆبوونەوە و سمیناری هۆنەری چووینەتە پێش بەڵام نەیانانهێشتووە و ڕێگر بوون.
تەنانەت چەندین جار لە فەرمانگەی ناوەندی ئیرشادی پارێزگای سنەوە ئیزنی سمینار و هکۆبوونەوەی هونەریم بۆ وەرگیراوە بەڵام فەرمانگەی ئیرشادی شاری سەقز و ناوەندە بەرپرسیارەکان ڕێگریان کردووە و سەروتر لە یاسا توانیویانە بەر بە بەرنامە سەحنەیەکانم بگرن.
پ: پێتان وایە چ لایەن و کەسانێکن کە ئاستەنگیان بۆ دروست کردوون ؟
و: لای هەموو کەس ئاشکرایە ئەو کەسانە کێن، بەڵام وڵامەکە ئەوەیە کە هەندێک لۆمەێنی نەزۆکی فەرهەنگی و هۆنەری کە داردەستی دەسەڵاتداران و موتریبی دیوەخانەکانن ماوەی 30 ساڵە بێ پسانەوە ناوەندە ئەمنی و فەرهەنگیەکانیان لە من و هاورێیانم هاشەدار دەکەن بۆ ئەوەی نەتوانین چالاکی هۆنەری ئەنجام بەدەین. جودا لەوەش نیشانی سیاسی بونیان پێوە هەڵواسیوم و هەربەم بۆنەوە زیاتر لە دەجار بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەکان کراوم بە بێ ئەوەی یەک دێڕ پەروەندەی قەزائییان لە من ببێت.
پێویستە ڕوونی بکەمەوە کە لە ماوەی 40 ساڵ حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا جیا لەوەی مافی کار کردنم لێ زەوت و قۆرغ کراوە، لە تەواوی ماف گەلێک کە شارومەندێکی ئاسایی لە بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی هەیەتی من بێبەش بووم، تەنانەت زۆر شتی دیکەشم لەسەر هونەر و ئەم پێشهاتانە داناوە کە جارێ بۆ باس کردن نابێت.
پ: بۆچی ئەو زەخت و گوشارانەیان بۆ هێناویت؟
و: هەرچەندە وڵامی ئەم پرسیارەت لای نەیارانی منە بەڵام ئەوەندە دەزانم ئەم ستەمە 30 ساڵە لەسەرمەو تەنانەت چەندین جار پلانی سڕدرانەوەی جەستەییم لە ئارادا بووە و چەندین جاریش ڕاستەوخۆ وتوویانە کە دەبێ لێرە بڕۆیت. کە واتە حەز ناکەن لە پێش چاویان بم و دەیانەوێ ڕاستەوخۆ کاریگەریم لەسەر ڕەوتی هونەریی کوردستان ببڕن و گۆشەگیر ببم و بمسڕنەوە.
پ : بەم لێکدانەوەیە دەتوانین بلێین هەر بەم هۆکارانە بووە کە لەم 30 ساڵدا چالاکیتان بە شێوەی ژێرزەمینی و سەربەخۆ بووە بە جۆرێک بونەتە هێمای موزیکی ژێرزەمینی کوردستان؟
و: بەڵێ ئەو بۆچوونەکەتان دروستە و زۆرترین چالاکی نوسین و تۆمارکردنم بە شێوەی ژێر زەمینی بووە.
پ: بۆ باری ماددی و تکنیکی بەرهەمەکانتان کێ ئێسپانسێرتان بووە؟ چۆن توانیوتانە ئەو بەرهەمە بە ناوبانگ و ناوازانە ئەنجام بدەن؟
و: چ لەباری ماددی و چ لە بواری تەکنیکی هیچ لایەن و جێگایێک پشتیوانی و یاریدەرم نەبووە تەواوی ئەم بەرهەمانە لەو 30 ساڵدا لە سەر گیرفانی خۆم بووە و لە هەموو بەشێکی ژیانم لێداوە بۆ ئەوەی ئەم بەرهەمانە بگاتە دەستی خەڵک کە تەنانەت زۆرجار لە بانک وامم هێناوە.
پ: ئێوە نە لەشار و نە لە دێ خاوەنی بچوکترین دەرئامەدئامەدی ئابوری دیکە نین و تەنیا لە شەهریەی قوتابیەکانت ژیانتان دەگوزەرێ، بەم شێوازە سەختەی ژیان چۆن توانیوتانە بگەنە ئەم ئاستە لە هۆنەردا؟
و: بەڵێ ئەوە ڕاستە من جگە لە پارەی مانگانەی قوتابیەکان و چەند تۆمار کردنێک داهاتێکم نیە و هەر ئەو کەمەش کە پەیدام کردووە لە تۆمار و کلیپەکاندا تێچووم کردونەتەوە بۆیە باری ئابوریشم لەبار نییە.
پ: چی وای لێ کردیت نانی ڕۆژانە و تەنانەت سڵامەتیتان لەسەر هۆنەر و ئەم وڵاتە دابنێن؟
و: وڵامی ئەم پرسیارەت شی کردنەوەی زۆر دەخوازێت بەڵام بە کورتی ئەڵێم کە ئەشقی ڕاستەقینە و دڵێکی پاکی مرۆڤ تووشی هەر کردارێک دەکات. ژیان و چالاکی لە کۆمەڵگایەکدا کە هەموو شت بە سیاسی و مافیایی و بنەماڵەیی و ناوچەیی و حیزبی کراوە، دژوارە و بۆ کەسێک کە بەرفراونتر لەم چەق بەستوییە بیردەکاتەوە بێ شک چالاکی و هەڵسوڕانی پڕدەبێت لە کۆسپ و تەنگەژە.
پ: بەرێز عابدی جەنابت جودا لە ڕۆژهەڵات لە گشت پارچەکانی دیکەی کوردستان دەتناسن و گوێیان لە بەرهەمەکانت بووە تەنانەت میللەتانی جگە لە کوردیش بە هەندێ لە کارەکانتان سەرسامن، لەلایەن حوکومەتی هەرێم و ناوەندی فەرهەنگیەکانیەوە یان لەلایەن ئەو کۆمەڵە کەلتوریە کوردیانەی کە لە ئوروپان قەت پشتیوانی کراوی ؟
و: نەخێر هەرگیز هاوکاری نەکراوم. تەنانەت قەڵەمێکیان پێنەداوەم پێی بنووسم.
پ: بۆچی؟ هۆکار چی بووە؟
و: لە ڕوانینی منەوە دوو هۆکاری بووە یەکەم ئەوەی کە من بە مانای ڕاستەقینە هۆنەرمەندێکی سەربەخۆم و لەهیچ حکومەت و حیزب و خێڵ و ناوچەیەک خەت وەرناگرم، دووهەم، لەبەر ئەوەی کە لە لایەن داموودەزگاکانی حکومەتی ئێرانەوە لای بەرپرسە حیزبیەکانی حکومەتی هەرێم سفاریش نەکراوم. سروشتی سیاسەتی ئەم حیزبە کوردیەکان وایە ئەم حکومەتانەی ناوچە هەر کەسیان خۆش نەوێ ئەوانیش حەزی پێ ناکەن.
پ: بۆچی شێوەی مامەڵەکردنیان وایە؟
و: لەبەر ئەوەی کە بەرژەوەندی سیاسی و ئابووریان وا دەخوازێ. ئەوە لای هەموو کەسێک ئاشکرایە کە هەر ئەم جەماعەتە بە ناو ڕۆشنبیر و هونەریانەی کە هەموو ڕۆژێ بەرنامەیان بۆ سازدەدرێت و تێردەکرێن و بەدیلی حوکومەتن، هەر ئەو کەسانە لە باشوریش پشتیوانی قورس و قایم دەکرێن و تەنانەت هەر ئەو هونەریانە بەدیلی حیزبە کوردیە نەیارەکانی ئێرانیشن. بەم لێکدانەەویە دیارە لە یەک ناوەندی تایبەتەوە یەک خەتی فەرهەنگی و هونەری دیکتە دەکرێت. ئەو دەموودەزگا ئاشکرا و سێبەرانەی حیزبەکان لە باشوور لە ئورووپاش لەو کەسە هۆنەریانە پشتیوانی دەکەن کە بەدیلی حوکومەتەکانن.
هۆنەرمەند و رۆشنبیری سەربەخۆ کەسێ خۆی بە خاوەن ناکات. چۆن لە کوردستان عەقلانیەتی ناوچەیی و خێڵی و حیزبی زاڵە.
پ: لەم ساڵانەی دواییدا زۆر کەس توانیان چەندین کۆنسێرت و بەرنامە و کۆبوونەوە بەرێوە بەرن، پێتان وانییە بارودۆخ لە چاو ساڵانی پێش کراوەتر بووە و ئاستەنگ کەمترە؟
و: بە درێژایی مێژوو بارودۆخ بۆ ئەو کەسانەی کە لەگەڵ دەسەڵاتداران بوون، باش و کراوە بووە. بەڵێ بۆچوونەکەی ئێوە ڕاستە کە هەندێ کەسی هۆنەری و ڕۆشنبیری کە تاساڵانی پێشوو دەنگ و ڕەنگ و هەمووشتێکیان قەدەغە و قاچاخ بوو ئەوە ئێستا هەموو بەرهەم و شتەکانیان لە ناو خۆی ئێران بە مجەوزەوە چاپ و بڵاو دەبێتەوەو تەنانەت جودا لە پشتیوانی ماددی بەرهەمەکانیان لە کاناڵە سەراسەری و پارێزگاکانی دەنگ و ڕەنگی ئێران بڵاو دەکرێتەوە و ریکلامیان بۆ دەکرێت، بەڵام کەسانی وەک ئێمە کە سەربەخۆ بووین لە رۆژی ئەوەڵەوە هەتا ئێستا هەر قەدەغە و قاچاخ بووین و مەمنوعول کارو مەمنوعول ژیانین. شرۆڤەی ئەم بابەتە زۆر ئاسانە، واتە ئەگەر مەوردی قەبووڵ یا لەگەڵ دەسەڵاتداران بیت ئەوە کۆنسێرت و بەرنامە لە ژوورەوە و لە دەرەوەی وڵات و میدیا و پوڵ و هەمووشتێکی بۆ ئامادە دەکەن. ئەگەر سەربەخۆش بیت حەقی کار و ژیانت پێ نادەن. بەڵام ئەوە گرینگە ئاماژە بکەین سەرکەوتنی هونەرمەند ئەو سیما جوان و پاک و ڕووسوورەیە کە لە دواڕۆژدا بە شانازیەوە باسی دەکرێت و سەری لە ئاست مەرام و باوەڕ و ئامانجەکانی خۆی و گەلی خۆی بەرزە و ئەمە هەرمان دەیهێڵێتەوە نەک دەنگ و ڕەنگی پارێزگا و قاپی ئەڵبۆمی مجەوزدار و (کۆنسێرتی بوزورگ)ی سفارش کراو.
پ: بەرێز دڵزاری کوڕتان لە بواری ئاهەنگسازی و تەنزیم و مۆسیقای نوێ و سەردەمیانە و ئەکادمیک زۆر بەتوانا و خاوەن بەهرەیە، بۆچی ناوەندە فەرهەنگیەکان لە ئاست ئەویش دا بێ سەرنج و کەمتەرخەمن.
و: ولامەکە ئاسانە هۆکەی ئەوەیە دڵزار کوڕی منە و بەهرەدارە. ئەوان نەک لە ئاست دڵزار بەڵکوو لەگەل هەر هونەرمەندێکی بەهرەدار کە بتوانێ بەردێک لەسەر بەردێک دا بنێ کێشەیان هەیە.تا نزۆکتر بی خۆشەویست تری.
بۆهەموو تاکێکی کورد و دنیا ئاشکرایە کە چۆن تەواوی بەشەکانی ژیان بە مافیا کراوە هەر ئاواش مافیای هۆنەری هەیە و ئەوانەی لە ناو ئەو مافیا جێ دەگرن خاوەن هەموو ئیمتیازێکن و ئەوەیش کە لەو ناوە نەبێت هەوڵ دەدەن حەزف و ئینکار و ڕەشی بکەن.
پ: بۆچی ڕۆشنبیران و هۆنەریەکان لە ئاست ئەم بێ عداڵەتیەی کە لەحەق بە جەنابتان کراوە و دەکرێ هیچ نانووسن و بێ دەنگن؟ یان بۆ قەت شرۆڤەی ئەو بەرهەمانە ناوازانەی ئێوە ناکەن؟
و: چۆن زۆربەی ئەو بەناو ڕۆشنبیر و هۆنەریانە لە ناو ئەو مافیان وا باسم کرد و کەسی جگە لە خۆیان بۆ گرینگ نیە. ئەگەر لە من بدوێن پییان وایە ئیمتیازەکانیان لێ دەستێننەوە. ڕۆشنبیر و هۆنەرمەندی چی ؟ زۆربەیان خەریکی بساز و بفروشی ماڵ و زەمینن و بونەتە تاجر، هونەر بۆیان خۆشگوزەرانی و کات بەسەربردنە نەک پیشە و ڕێباز و ئامانج. هونەرمەند هەیە دایکی ناردوتە ساڵمەندان ئیتر چۆن کەسانی وەک من بۆ گرنگە!!
بۆ نموونە زۆر لە رۆشنبیر و هونەریەکان حەز دەکەن هامووشۆم بکەن یان بێن لەلام گۆرانی تۆمار بکەن بەڵام لە ترسا ناوێرن بێن. جارێکیان شاعرێکم تووش بوو لەدوای ئیزهاری ئیرادەتی زۆر وتی زۆر ئاواتمە وێنەیەکت لەگەڵ بگرم بەڵام دەترسم دوایی تووشی کێشە بم.
پ: ئەم وڵاتە چی پێ بەخشیوی؟
و: هیچ جگە لەوەی کە ئەو بارودۆخە سەختەی کە بوو بەهۆی ئەوەی من بەهێزتر، تیژبیرتر بم و ئیرادەم پۆڵایین بێ. ئەوەیشی کە بەڕەنجێکی زۆر پەیدام کردبوو ئەوەیشم هەر بەم وڵاتە بەخشیوە.
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عەلی عابدی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🎶 هونەری
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📄 وتار و دیمانە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 98% ✔️
98%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
98%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 23 2018 3:08PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: May 24 2018 12:54AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 12 2018 9:35AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 6,385 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.138 KB May 23 2018 3:09PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  📖 هۆزەکانی کورد - بەشی د...
  📖 چمکێکی مێژووی هەورامان...
  📖 دەچمەوە سابڵاغ
  📖 سارانگهێیۆ
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 26-05-2022
  🗓️ 25-05-2022
  🗓️ 24-05-2022
  🗓️ 23-05-2022
  🗓️ 22-05-2022
  🗓️ 21-05-2022
  🗓️ 20-05-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
ترێ بەختیار فەتاح
ناو: ترێ
ناوی باوک: بەختیار فەتاح
شوێنی لەدایکبوون: شاری سلێمانی
ژیاننامە
پێشکەشکاری هەواڵی وەرزشییە، چەندین بەرنامەی وەرزشی پێشکەشدەکات.
[1]
ترێ بەختیار فەتاح
لاڤان ئەحمەد
ناو: لاڤان
ناوی باوک: ئەحمەد
شوێنی لەدایکبوون: شاری سلێمانی
ژیاننامە
وەرزشکاری شاری سلێمانی بەشداری خولی کوردستان و عێراقی کردووە، ئەنجامی باشی بەدەست هێناوە، یاریزانی تیپی پایسکیلسواری یانەی وەرزشی نەورۆز و هەڵبژاردەی عێراقە.
هەر لە دەستپێکیەوە تاوەکو ئێستا خاوەنی دەیان نازناوی جۆراو جۆرو یەکەم بوونە.
ئاستبەرزی و خولیای ئەم کچە یاریزانە وایکردووە بگاتە ئیتاڵیا و بەشداری لە پاڵەوانێتییەکی بەهێزی پایسکیلسواری بکات.
بەدەر لەوەی یاریزانێکی بەتوانایە لە ئێستادا لە شاری سلێمانی لە رێگەی فێرگە
لاڤان ئەحمەد
ڕێژان هادی
ناو: ڕێژان
ناوی باوک: هادی
ناوی دایک: بەیان
ڕۆژی لەدایکبوون: 14-05-1990
شوێنی لەدایکبوون: شاری سلێمانی
ژیاننامە
خانمێکی دەستڕەنگین لە کاری مەیکەپ، لە کەناڵی کوردسات مەیکەپ بۆ کارمەندەکان دەکات، خاوەنی ئارایشتگای تایبەت بەخۆیەتی، دەرچووی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانییە بەشی میوزیک.
خاوەنی کلیپێکی تایبەت بە خۆیەتی سەرەتای دەرکەوتنی لە گەڵ گروپی بلانکا بوو، خانمێکی سەرکەوتوو چالاکە.
[1]
ڕێژان هادی
سەحەر کەلهوڕی
ناو: سەحەر
نازناو: سەحەر کەلهوڕی
شوێنی لەدایکبوون: شاری سنە
ژیاننامە
خانمە پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کوردساتە، پێشکەشکاری ڕۆژێکی نوێیە، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە سلێمانی نیشتەجێیە.
[1]
سەحەر کەلهوڕی
سەحەر ئەدیب
ناو: سەحەر
ناوی باوک: ئەدیب
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی زاخۆ
ژیاننامە
یەک لە خانمە دیارەکانی کەناڵی ڕووداو بوو، بەرنامەی ڕوداوی تۆ و هەواڵی هونەری و چەندین پڕۆگرامی تری پێشکەش دەکرد.
لە ئێستادا 2022 لە کەناڵی دیجلە بێژەری هەواڵی سیاسییە. [1]
سەحەر ئەدیب


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.031 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)