Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1919
وێنەی رێگەی نێوان شاری کەرکوک و شاری سلێمانی ساڵی 1919 لە وێنەکەدا کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سوپای بەریتانی دیارە، هەروەها لەوێنەکەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە رێگاکە ئەسفاڵ (قیر) نەکراوە.
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1919
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
وێنەی بازگەی پشکنینی پۆلیسی چەمچەماڵ لەساڵی 1912دا لەوێنەکەدا کاروانێک ئۆتۆمبیلی سوپای بەریتانی دیارە.
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
ئاسمانی شاری سلێمانی ساڵی 1924.
وێنەکە لە رێگەی فرۆکە جەنگێکانی بەریتانیاوە لە ئاسمانەوە گیراوە لە ساڵی 1924دا ئەم وێنەیە لە مۆزەخانەی جەنگی بەریتانی لە لەندەن پارێزراوە.
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
💬 گڵێره و بن بێژینگە
گڵێره و بن بێژینگە، گلێرە تۆی(خەرتەله-خەردەل) یە لەبەربچوکی دوای لەبێژینگدانی دانەوێڵە بەکونیلە ووردەکانەوە دەچێت و دەکەوێتە بن بێژینگ به و پاشماوەیە دەوترێت گلێره و بن بێژینگ، ئەمە بووە بە ئیدیۆم و ب
💬 گڵێره و بن بێژینگە
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
دەگێڕنەوە لەیەکێک لەمزگەوتەکانی شاری کۆیە، رۆژێک خێرومەندێک فەرشێکی زۆر جوان بەدیاری بۆ مزگەوتەکە دەبات، مەلای مزگەوتەکەش دەستخۆشی لێ دەکات و بەکارێکی گەورەی دادەنێت و
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
دانەوێڵەی نیسک، دەنکۆڵەی سورباوی خڕیلەن، هاوشێوەی دەنکە مۆر ومێرۆن، لە هەر ڕوویەک ولایەک و بەرەیەکەوە بیڕوانێی، هیچ بەر و پشتێکی دیار نییە چونکە شێوەی گۆیی یه، ئەوە لایەنی ڕ
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
له و کوردەوارییەی خۆمان کە زەماوەندێک سازدەکرا و کوڕ وکیژێک بەیەک دەگەیەنران، بۆماوەیەک کە کەمتر نەبوو لە حەوت ڕۆژان هەڵپەڕکێ و شایی دەکرا و دەوترا:گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە، کچ
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات.
مار، زیندەوەرێکی خشۆکە و بەددانەکانی ژەهردەخاتە خوێنی نێچیرەکەی، کاژ، واتە:کراسەمار بەگوێرەی تەمەنی فڕێی دەدات کە بچوکە بە شەش مانگ جارێک دەیگۆڕێت و کە بەره و ساڵ د
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
نووسینی: د. کامەران مەنتک
لە شوباتی 2011 چەند گەنجێک خۆپیشاندانیان کرد لەسلێمانی، رێڕەوەی خۆپیشاندانەکان وەک دەڵێن بە بەردەم لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان تێپەڕی، بە نەزانی بووبێت یاخود بە زۆرزا
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
📕 خەمی مەستووره
نووسینی: میران ئەبراهام
ڕۆمانی خەمی مەستووره: میران ئەبراهام نووسیویەتی، 240 لاپەڕەیە و چیرۆکێکی مێژووییی ڕیالیستییە، گێرانەوەی چیرۆکی ژنێکی تەنیا و بەجێماوی تاوانەکانی ئەنفالە.
ڕۆمانی خەمی مەستوو
📕 خەمی مەستووره
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورستان بە ژمارە 1961 کە لە 2020/10/15، مینحەی زیندانیانی سیاسی، ئەوانەی 10 ساڵیان تەواو کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیان و گوزەرانی زیندانییانی سیاسی، پێدانی مینحەکانیان بە م
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
👫 عادل موکەڕەم
عادل موکەڕەم ساڵی 2019 چووەتە تورکیا و 10 مانگ پێش ئێستا لەلایەن ئەو وڵاتەوە رادەستی ئێران کراوەتەوە، لەو کاتەوەتە بە تاوانی ئەندامبوونی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بەندیخانەی شاری ورمێ دەستبەس
👫 عادل موکەڕەم
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
دەقی راگەیاندنەکەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا:
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
(قل بفضل الله وبرحمته فبذلک فليفرحوا) سورة يونس اڵاية:58.
وێرای پیرۆزبایی کردنمان بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی فەخری
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
نووسینی: مزفەر خالید عەبدولرەحمان [1]
چاپی یەکەم 2020 هەولێر
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
نووسینی: چۆلی ئەسعەد جراد[1]
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
👫 سەید کەمال سەید عەلی
سەید کەمال سەید عەلی، لە ساڵی 1940 لەدایکبووە و لە تەمەنی 15 ساڵییەوە خەریکی دروستکردن و فرۆشتنی کوبەیە. پیشەکەی لە باوکییەوە بۆ ماوەتەوە و زیاتر لە 65 ساڵە لەشاری هەولێر لە پیشەکەی بەردەوامە.
سەید ک
👫 سەید کەمال سەید عەلی
👫 ئومێد ئاڵتنچاخ
ئومێد ئاڵتنچاخ یەکێکە لە گۆرانیبژە دیارەکانی شاری دێرسمی باکووری کوردستان کە بە شێوەزاری زازاکی گۆرانی دەچڕێت. ئومێد ئاڵتنچاخ ساڵی 1991 ئەلبوومێکی گۆرانی بە شێوەزاری زازاکی بڵاوکردەوە، بەڵام دواتر قەد
👫 ئومێد ئاڵتنچاخ
✌️ ئەشکان عەزیزی
درەنگانی ئێوارەی پێنجشەممە رێکەوتی 15-10-2020، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی دەوڵەت ئاوای کرماشان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە ئاشکانی تەمەن 17 ساڵانی تێدابووە بە بیانووی ئەوەیکە ئۆتۆمبێلەکە تابڵۆی نەبووە، بە
✌️ ئەشکان عەزیزی
✌️ رزگار یلماز (زنار دەڤریم)
نازناو: زنار دەڤریم
ناوی تەواو: رزگار یلماز
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک و ناوی باوک: هیلیە - ئیبراهیم
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 10-07-2020 / حەفتانین
✌️ رزگار یلماز (زنار دەڤریم)
✌️ تۆپراک ئادیبەللی (رەشاد تمۆق)
نازناو: رەشاد تمۆق
ناوی تەواو: تۆپراک ئادیبەللی
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و ناوی باوک: نەسلیخان – یاسین
بەروار و شوێنی شەهیدبوون:10-07-2020 / حەفتانین
✌️ تۆپراک ئادیبەللی (رەشاد تمۆق)
✌️ رفعەت بوزکورت (ئارگەش سارا)
نازناو:ئارگەش سارا
ناوی تەواو: رفعەت بوزکورت
شوێنی لەدایکبوون: روحا
ناوی دایک و ناوی باوک: شەمسە - ئەبدی
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 10-07-2020 / حەفتانین
✌️ رفعەت بوزکورت (ئارگەش سارا)
📕 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی دوژمنیەتی
نووسین و ئامادەکردنی: نەسیم قادرپوور[1]
📕 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی دوژمنیەتی
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد تورک
👫 کەسایەتییەکان
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
✌️ شەهیدان
محەمەد نوری
👫 کەسایەتییەکان
سەلاح رەنجدەر
👫 کەسایەتییەکان
فەردیناند هەنەربیشلەر
📖 (بەتەنیا جێم مەهێڵن) وتووێژ لەگەڵ مامۆستا عەلی عابدی | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

(بەتەنیا جێم مەهێڵن) وتووێژ لەگەڵ مامۆستا عەلی عابدی
وتووێژکار: حەمیدە سائێب
عەلی عابدیعەلی عابدی شاعیر و ئاهەنگساز و ژەنیاری ویۆلۆن لە 1364ی هەتاوی هاتوتە دنیای هۆنەرەوەو لە بواری ئاهەنگسازیدا زۆر سەرکەوتوو بووە و چەندین سرود و گۆرانی ناوازەی چۆتە دڵی کۆمەڵگاوە و ئەم بەرهەمانە هەرمان بوونتەوەو بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بەم گۆرانیانە بکەین ؛ ” بەتەنیا جێم مە‌هێڵن”، شەهید(شەهید گوڵی چیای بەرزە)، شار، حماسە، نابەزم، ژانی گەل و چەندین سرود و گۆرانی دیکە. هەرەوها عەلی عابدی یەکەم ئاهەنگساز بووە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شێعری نوێی(بە ڕاگرتنی قاڵبی شێعرەکە بێ کەم و زیاد کردن) بەکار هێنا وەکوو ئەم بەرهەمانەی : ” زام ” (شێعری مامۆستا ڕفێق سابیر) ” دەرکی بەهەشت، شەهید، تابەکەی و هتد…
زۆرجار بۆ ميلۆدیەکان هۆنراوەی نووسیوە کە ساکاربوون (لەهەمان کات پڕمانا بوون)، زمانی ناسک و خەیاڵاوی(دووری لە وشەی زبر)، دووری کردن لە وشەی کەسایەتی و تاکێکی تایبەت، لە بیر مانەوە و لەیادمانی هۆنراوەکان لە مێشکی بەرانبەر، یەکگرتوویی بابەت، ڕەوان بوون و گونجاو بوونی بۆ مێلۆدی، لە تایبەتمەندی هۆنرواەکانی عەلی عابدیە لە وانە دەتوانین ئاماژە بکەین بە ” زەمانێک هەر تۆ بۆ من ”، شوعلەی ئەوین، تۆی هاودەمم، سەربەخۆیی و هتد…
عابدی لەماوەی 3 دەیە کاری هونەری دا وەک ژەنیار و ئاهەنگساز و ئارێنجمێنت بۆ چەندین هونەرمەندی وەک ؛ کامەران عومەر، ژاڵە سنەسنەیی، ئەردەوان ڕۆستەم پوور، محەمەد ڕەئوف کەرکوککەرکوکی، عادڵ عەزیز، شێرزاد حەسەن زادە،جەماڵ حەسن نژاد،نەبز محەموودی،وەستاخدر رادوێ ساز،عەبدوڵامحەموودی، هێدی قادری، مەحموود هەژیر، محەمەد گۆمانی، تاهیر خەلیلی، حسێن خاڵدار، سەید برایم سەقزسەقزی،حسام حسەینی، کەریم خاکی،عەلی بینایی، سیروان خالدی، مەنسوور کاویان،عادڵ عەزیز،ئومێدمستەفا، حامید عوسمان، تارا ڕەسوڵ، دانیال، زرار، نەبەز مەحموودی، نایب منبەری، حسێن دانایی،محەمەد کێلەشینی، سەید محەمەد سەفایی، فەقێ مینە،قادر ماڵەدۆمی، جەلال کەریمی،جەلیل مەڕانی،عەبدووڵامحەموودی،مستەفا زەریفی،هیواحسەینی،غەریب زەیناڵی، نیزام مەلازادە و هتد دەیان گۆرانی و ئەڵبۆمی تۆمار کردووە.
تا ئێستا 4 کتێبی لە بواری ئاهەنگسازی و لێکۆڵینەوەی موزیکی کوردی بەناوەکانی ” بەتەنیا جێم مەهێڵن، وەرزێک لە ئاوازەکانی عەلی عابدی(2004سلێمانیسلێمانی)”، “لە دڵمایە، ژیان و بەرهەمی ڕەشید فەیزنژاد(2006 سلێمانی)”،” ژیلان، گۆرانی بۆ منداڵان(1391) “، ” زایەڵە، 31 گۆرانی بۆ تار، سێ تار و سەنتوور.
دەتوانین بڵەین عابدی یەکێکە لە جیلی یەکەمین ئاهەنگسازانێک کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مۆسیقای پاپ ی کوردی دەست پێکردوە و زۆربەی ئاوازەکانی هەر لە سەرەتاوە تا ئێستا پاپن و زیاتر لە مۆدە ڕۆژاواییەکان کەڵکی وەرگرتووە و لەهەمان کات بە ڕوونی تایبەتمەندی مۆسیقای کوردی وەک ڕەوتی مێلۆدی و ڕیتمی کوردی پێوەدیارە ئاوازەکانی بۆ بیسەرانی کورد نامۆ نین و نمونەی سەرکوتووی زۆرە. هەر ئەوەندە بەسە بڵەین کە بەتەنیا جێم مەهێڵن نەوەک سرودێک بۆ هەڵەبجەهەڵەبجە بەڵکوو ئێستا وەک ڕەمزێکی نەتەوەیی لێ هاتووە کە لە بۆنە جۆراوجۆرکان دەبێتە هێما یەکگرتن و هاودڵی وەک چۆن لە فارسەکان دا ” یار دبستانی ” ئەو ڕۆڵەدەگێڕێ.
عەلی عابدی لە دەیەی 70 و 80 هەتاوی دا لە بواری مۆسیقا و کەلەپووری کوردی گەلێک چالاکی بەرچاوی ئەنجام دا و چەندین ئاوازی کۆن و ڕەسەنی لەبیرکراوە دوبارە هێنا ناو کۆمەڵگاوە لەوانە دەتوانین ئاماژە بکەین بە : پەندی پێشینیان، 3 کاسێتی محەمەد کێلەشینی، زێرنۆکێ (ئەڵبۆمی یەکەمی ئەردەوان ڕۆستەمپوور)، چەندین بەرهەمی سەید محەمەد سەفایی، سەید برایم سەقزی، کەریم خاکی، جەلال کەریمی، فەقێ مینە، حسەین خاڵدار، جەماڵ حەسەن نژاد و …
ئەگەرچی ئەو خۆی مامۆستای خۆی بووە و بە خۆڕسک ئاهەنگسازی و نۆتە و تیئۆریی و ژەنینی ویۆلۆن و … فێر بووە بەڵام لەدەیەی 70ی هەتاوی بۆ فێربوونی زیاتر و پلەکانی باڵا دەچێتە لای مامۆستای گەورەی کورد” موجتەبا میرزادە” و شانازی شاگردی لە خزمەت ئەو مەزنە هونەرمەندەدا بووە و ئەزمونێکی هاوکێشی گەوهەری لێ فێر دەبێ. عابدی 28 ساڵە لە فێرگە و ناوەندە هونەریەکان وانەی مۆسیقا دەڵێتەوە و چەندین قوتابی سەرکەوتوو هەبووە. ئەو لە وانە گووتنەوە ی مۆسیقا دا لە هەمان کات کە مۆسیقای ڕۆژاوایی (کلاسیک) دەڵێتەوە، مۆسیقای کوردی ش بە شێوەی زانستیانە و نۆتە و تێئۆری دەڵێتەوە چوون بڕوای وایە هەردووک پێویستن.
ساڵی 1392 هەتاوی بەرهەمێکی بەناوی “حماسە ” کە ئاهەنگسازی خۆی بوو لەگەڵ تیپی مۆسیقای نەکەرۆز بڵاو کردەوە و لە لایەن جەماوەری کورد و میللەتانی دیکەوە زۆری پێشوازی لێ کراو و لە زۆربەی کەناڵە بیانی و فارسی و کوردیەکانەوە بڵاو کرایەوە و بوو بە هۆی ئەوەی جگە لە کورد لە نێو گەلانی دیکەش دا ناسراو بێت.
عەلی عابدی تا ئێستا چەندین گروپی مۆسیقای سەرپەرشتی کردووە لەوانە : ” سروە ی سەقز ”، ” تیپی مۆسیقای سەردەشتسەردەشت ” و تیپی مۆسیقای نەکەرۆز (کە دامەزرێنەری ئەو گروپە بووە و تائێستاش سەرپەرەشتی دەکات) و لەگەڵ گروپی نەکەرۆز تا ئێستا 2 کۆنسێرت و 19 جار بەرنامەی ساڵڕۆژی هەڵەبجە و چەندین بەرنامەی ئەنجام داوە بەڵام دواهەمین کۆنسێرتی عەلی عابدی، ڕەشەمەی 1377ی هەتاوی بووە و ئێستا زیاتر لە 20 ساڵە کۆنسێرتی ئەنجام نەداوە.
لەم وتووێژەدا عەلی عابدی باسی هۆکاری بەرێوە نەچوونی کۆنسێرتمان بۆ دەکات.
پ : هۆکاری چیە بەرێزتان زیاتر لە 20 ساڵە نەچوونەتە سەر ستەیجی کۆنسێرت؟ خۆتان حەزتان نەکردوە یان ئیجازەی ئەو کارەیان پێنەداون؟
و: لەماوەی زیاتر لە 30 ساڵ چالاکی هۆنەریمدا بە شێوەیەکی ڕانەگەیندراو نەکراو واتە بەکردەوە قەدەغەی کارکراوم. چەندین جار لە رێگەی یاساییەوە بۆ بەڕێوەبردنی کۆنسێرت، کۆبوونەوە و سمیناری هۆنەری چووینەتە پێش بەڵام نەیانانهێشتووە و ڕێگر بوون.
تەنانەت چەندین جار لە فەرمانگەی ناوەندی ئیرشادی پارێزگای سنەوە ئیزنی سمینار و هکۆبوونەوەی هونەریم بۆ وەرگیراوە بەڵام فەرمانگەی ئیرشادی شاری سەقز و ناوەندە بەرپرسیارەکان ڕێگریان کردووە و سەروتر لە یاسا توانیویانە بەر بە بەرنامە سەحنەیەکانم بگرن.
پ: پێتان وایە چ لایەن و کەسانێکن کە ئاستەنگیان بۆ دروست کردوون ؟
و: لای هەموو کەس ئاشکرایە ئەو کەسانە کێن، بەڵام وڵامەکە ئەوەیە کە هەندێک لۆمەێنی نەزۆکی فەرهەنگی و هۆنەری کە داردەستی دەسەڵاتداران و موتریبی دیوەخانەکانن ماوەی 30 ساڵە بێ پسانەوە ناوەندە ئەمنی و فەرهەنگیەکانیان لە من و هاورێیانم هاشەدار دەکەن بۆ ئەوەی نەتوانین چالاکی هۆنەری ئەنجام بەدەین. جودا لەوەش نیشانی سیاسی بونیان پێوە هەڵواسیوم و هەربەم بۆنەوە زیاتر لە دەجار بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەکان کراوم بە بێ ئەوەی یەک دێڕ پەروەندەی قەزائییان لە من ببێت.
پێویستە ڕوونی بکەمەوە کە لە ماوەی 40 ساڵ حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا جیا لەوەی مافی کار کردنم لێ زەوت و قۆرغ کراوە، لە تەواوی ماف گەلێک کە شارومەندێکی ئاسایی لە بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی هەیەتی من بێبەش بووم، تەنانەت زۆر شتی دیکەشم لەسەر هونەر و ئەم پێشهاتانە داناوە کە جارێ بۆ باس کردن نابێت.
پ: بۆچی ئەو زەخت و گوشارانەیان بۆ هێناویت؟
و: هەرچەندە وڵامی ئەم پرسیارەت لای نەیارانی منە بەڵام ئەوەندە دەزانم ئەم ستەمە 30 ساڵە لەسەرمەو تەنانەت چەندین جار پلانی سڕدرانەوەی جەستەییم لە ئارادا بووە و چەندین جاریش ڕاستەوخۆ وتوویانە کە دەبێ لێرە بڕۆیت. کە واتە حەز ناکەن لە پێش چاویان بم و دەیانەوێ ڕاستەوخۆ کاریگەریم لەسەر ڕەوتی هونەریی کوردستان ببڕن و گۆشەگیر ببم و بمسڕنەوە.
پ : بەم لێکدانەوەیە دەتوانین بلێین هەر بەم هۆکارانە بووە کە لەم 30 ساڵدا چالاکیتان بە شێوەی ژێرزەمینی و سەربەخۆ بووە بە جۆرێک بونەتە هێمای موزیکی ژێرزەمینی کوردستان؟
و: بەڵێ ئەو بۆچوونەکەتان دروستە و زۆرترین چالاکی نوسین و تۆمارکردنم بە شێوەی ژێر زەمینی بووە.
پ: بۆ باری ماددی و تکنیکی بەرهەمەکانتان کێ ئێسپانسێرتان بووە؟ چۆن توانیوتانە ئەو بەرهەمە بە ناوبانگ و ناوازانە ئەنجام بدەن؟
و: چ لەباری ماددی و چ لە بواری تەکنیکی هیچ لایەن و جێگایێک پشتیوانی و یاریدەرم نەبووە تەواوی ئەم بەرهەمانە لەو 30 ساڵدا لە سەر گیرفانی خۆم بووە و لە هەموو بەشێکی ژیانم لێداوە بۆ ئەوەی ئەم بەرهەمانە بگاتە دەستی خەڵک کە تەنانەت زۆرجار لە بانک وامم هێناوە.
پ: ئێوە نە لەشار و نە لە دێ خاوەنی بچوکترین دەرئامەدئامەدی ئابوری دیکە نین و تەنیا لە شەهریەی قوتابیەکانت ژیانتان دەگوزەرێ، بەم شێوازە سەختەی ژیان چۆن توانیوتانە بگەنە ئەم ئاستە لە هۆنەردا؟
و: بەڵێ ئەوە ڕاستە من جگە لە پارەی مانگانەی قوتابیەکان و چەند تۆمار کردنێک داهاتێکم نیە و هەر ئەو کەمەش کە پەیدام کردووە لە تۆمار و کلیپەکاندا تێچووم کردونەتەوە بۆیە باری ئابوریشم لەبار نییە.
پ: چی وای لێ کردیت نانی ڕۆژانە و تەنانەت سڵامەتیتان لەسەر هۆنەر و ئەم وڵاتە دابنێن؟
و: وڵامی ئەم پرسیارەت شی کردنەوەی زۆر دەخوازێت بەڵام بە کورتی ئەڵێم کە ئەشقی ڕاستەقینە و دڵێکی پاکی مرۆڤ تووشی هەر کردارێک دەکات. ژیان و چالاکی لە کۆمەڵگایەکدا کە هەموو شت بە سیاسی و مافیایی و بنەماڵەیی و ناوچەیی و حیزبی کراوە، دژوارە و بۆ کەسێک کە بەرفراونتر لەم چەق بەستوییە بیردەکاتەوە بێ شک چالاکی و هەڵسوڕانی پڕدەبێت لە کۆسپ و تەنگەژە.
پ: بەرێز عابدی جەنابت جودا لە ڕۆژهەڵات لە گشت پارچەکانی دیکەی کوردستان دەتناسن و گوێیان لە بەرهەمەکانت بووە تەنانەت میللەتانی جگە لە کوردیش بە هەندێ لە کارەکانتان سەرسامن، لەلایەن حوکومەتی هەرێم و ناوەندی فەرهەنگیەکانیەوە یان لەلایەن ئەو کۆمەڵە کەلتوریە کوردیانەی کە لە ئوروپان قەت پشتیوانی کراوی ؟
و: نەخێر هەرگیز هاوکاری نەکراوم. تەنانەت قەڵەمێکیان پێنەداوەم پێی بنووسم.
پ: بۆچی؟ هۆکار چی بووە؟
و: لە ڕوانینی منەوە دوو هۆکاری بووە یەکەم ئەوەی کە من بە مانای ڕاستەقینە هۆنەرمەندێکی سەربەخۆم و لەهیچ حکومەت و حیزب و خێڵ و ناوچەیەک خەت وەرناگرم، دووهەم، لەبەر ئەوەی کە لە لایەن داموودەزگاکانی حکومەتی ئێرانەوە لای بەرپرسە حیزبیەکانی حکومەتی هەرێم سفاریش نەکراوم. سروشتی سیاسەتی ئەم حیزبە کوردیەکان وایە ئەم حکومەتانەی ناوچە هەر کەسیان خۆش نەوێ ئەوانیش حەزی پێ ناکەن.
پ: بۆچی شێوەی مامەڵەکردنیان وایە؟
و: لەبەر ئەوەی کە بەرژەوەندی سیاسی و ئابووریان وا دەخوازێ. ئەوە لای هەموو کەسێک ئاشکرایە کە هەر ئەم جەماعەتە بە ناو ڕۆشنبیر و هونەریانەی کە هەموو ڕۆژێ بەرنامەیان بۆ سازدەدرێت و تێردەکرێن و بەدیلی حوکومەتن، هەر ئەو کەسانە لە باشوریش پشتیوانی قورس و قایم دەکرێن و تەنانەت هەر ئەو هونەریانە بەدیلی حیزبە کوردیە نەیارەکانی ئێرانیشن. بەم لێکدانەەویە دیارە لە یەک ناوەندی تایبەتەوە یەک خەتی فەرهەنگی و هونەری دیکتە دەکرێت. ئەو دەموودەزگا ئاشکرا و سێبەرانەی حیزبەکان لە باشوور لە ئورووپاش لەو کەسە هۆنەریانە پشتیوانی دەکەن کە بەدیلی حوکومەتەکانن.
هۆنەرمەند و رۆشنبیری سەربەخۆ کەسێ خۆی بە خاوەن ناکات. چۆن لە کوردستان عەقلانیەتی ناوچەیی و خێڵی و حیزبی زاڵە.
پ: لەم ساڵانەی دواییدا زۆر کەس توانیان چەندین کۆنسێرت و بەرنامە و کۆبوونەوە بەرێوە بەرن، پێتان وانییە بارودۆخ لە چاو ساڵانی پێش کراوەتر بووە و ئاستەنگ کەمترە؟
و: بە درێژایی مێژوو بارودۆخ بۆ ئەو کەسانەی کە لەگەڵ دەسەڵاتداران بوون، باش و کراوە بووە. بەڵێ بۆچوونەکەی ئێوە ڕاستە کە هەندێ کەسی هۆنەری و ڕۆشنبیری کە تاساڵانی پێشوو دەنگ و ڕەنگ و هەمووشتێکیان قەدەغە و قاچاخ بوو ئەوە ئێستا هەموو بەرهەم و شتەکانیان لە ناو خۆی ئێران بە مجەوزەوە چاپ و بڵاو دەبێتەوەو تەنانەت جودا لە پشتیوانی ماددی بەرهەمەکانیان لە کاناڵە سەراسەری و پارێزگاکانی دەنگ و ڕەنگی ئێران بڵاو دەکرێتەوە و ریکلامیان بۆ دەکرێت، بەڵام کەسانی وەک ئێمە کە سەربەخۆ بووین لە رۆژی ئەوەڵەوە هەتا ئێستا هەر قەدەغە و قاچاخ بووین و مەمنوعول کارو مەمنوعول ژیانین. شرۆڤەی ئەم بابەتە زۆر ئاسانە، واتە ئەگەر مەوردی قەبووڵ یا لەگەڵ دەسەڵاتداران بیت ئەوە کۆنسێرت و بەرنامە لە ژوورەوە و لە دەرەوەی وڵات و میدیا و پوڵ و هەمووشتێکی بۆ ئامادە دەکەن. ئەگەر سەربەخۆش بیت حەقی کار و ژیانت پێ نادەن. بەڵام ئەوە گرینگە ئاماژە بکەین سەرکەوتنی هونەرمەند ئەو سیما جوان و پاک و ڕووسوورەیە کە لە دواڕۆژدا بە شانازیەوە باسی دەکرێت و سەری لە ئاست مەرام و باوەڕ و ئامانجەکانی خۆی و گەلی خۆی بەرزە و ئەمە هەرمان دەیهێڵێتەوە نەک دەنگ و ڕەنگی پارێزگا و قاپی ئەڵبۆمی مجەوزدار و (کۆنسێرتی بوزورگ)ی سفارش کراو.
پ: بەرێز دڵزاری کوڕتان لە بواری ئاهەنگسازی و تەنزیم و مۆسیقای نوێ و سەردەمیانە و ئەکادمیک زۆر بەتوانا و خاوەن بەهرەیە، بۆچی ناوەندە فەرهەنگیەکان لە ئاست ئەویش دا بێ سەرنج و کەمتەرخەمن.
و: ولامەکە ئاسانە هۆکەی ئەوەیە دڵزار کوڕی منە و بەهرەدارە. ئەوان نەک لە ئاست دڵزار بەڵکوو لەگەل هەر هونەرمەندێکی بەهرەدار کە بتوانێ بەردێک لەسەر بەردێک دا بنێ کێشەیان هەیە.تا نزۆکتر بی خۆشەویست تری.
بۆهەموو تاکێکی کورد و دنیا ئاشکرایە کە چۆن تەواوی بەشەکانی ژیان بە مافیا کراوە هەر ئاواش مافیای هۆنەری هەیە و ئەوانەی لە ناو ئەو مافیا جێ دەگرن خاوەن هەموو ئیمتیازێکن و ئەوەیش کە لەو ناوە نەبێت هەوڵ دەدەن حەزف و ئینکار و ڕەشی بکەن.
پ: بۆچی ڕۆشنبیران و هۆنەریەکان لە ئاست ئەم بێ عداڵەتیەی کە لەحەق بە جەنابتان کراوە و دەکرێ هیچ نانووسن و بێ دەنگن؟ یان بۆ قەت شرۆڤەی ئەو بەرهەمانە ناوازانەی ئێوە ناکەن؟
و: چۆن زۆربەی ئەو بەناو ڕۆشنبیر و هۆنەریانە لە ناو ئەو مافیان وا باسم کرد و کەسی جگە لە خۆیان بۆ گرینگ نیە. ئەگەر لە من بدوێن پییان وایە ئیمتیازەکانیان لێ دەستێننەوە. ڕۆشنبیر و هۆنەرمەندی چی ؟ زۆربەیان خەریکی بساز و بفروشی ماڵ و زەمینن و بونەتە تاجر، هونەر بۆیان خۆشگوزەرانی و کات بەسەربردنە نەک پیشە و ڕێباز و ئامانج. هونەرمەند هەیە دایکی ناردوتە ساڵمەندان ئیتر چۆن کەسانی وەک من بۆ گرنگە!!
بۆ نموونە زۆر لە رۆشنبیر و هونەریەکان حەز دەکەن هامووشۆم بکەن یان بێن لەلام گۆرانی تۆمار بکەن بەڵام لە ترسا ناوێرن بێن. جارێکیان شاعرێکم تووش بوو لەدوای ئیزهاری ئیرادەتی زۆر وتی زۆر ئاواتمە وێنەیەکت لەگەڵ بگرم بەڵام دەترسم دوایی تووشی کێشە بم.
پ: ئەم وڵاتە چی پێ بەخشیوی؟
و: هیچ جگە لەوەی کە ئەو بارودۆخە سەختەی کە بوو بەهۆی ئەوەی من بەهێزتر، تیژبیرتر بم و ئیرادەم پۆڵایین بێ. ئەوەیشی کە بەڕەنجێکی زۆر پەیدام کردبوو ئەوەیشم هەر بەم وڵاتە بەخشیوە.
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عەلی عابدی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🎶 هونەری
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📄 وتار و دیمانە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 98% ✔️
98%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
98%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 23 2018 3:08PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: May 24 2018 12:54AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 12 2018 9:35AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,719 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.138 KB May 23 2018 3:09PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 تاوان و لێکۆڵینەوەی تا...
  🕮 زمان لە ڕاگەیاندنی بین...
  🕮 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی...
  🕮 پوختەی ئەحکامەکانی نوێژ
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 20-10-2020
  🗓️ 19-10-2020
  🗓️ 18-10-2020
  🗓️ 17-10-2020
  🗓️ 16-10-2020
  🗓️ 15-10-2020
  🗓️ 14-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
ئەحمەد تورک
بەناوبانگترین پەڕڵەمانتار و سیاستمەداری کوردە لە تورکیادا، تەمەنی 66 ساڵە، لەچوار خولی پەڕڵەماندا ئەندام بووە، ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار دەبێتە پەڕڵەمانتاری CHP لە ماردین، بەدوای کودەتا سەربازییەکەی 1980دا، دەخرێتە زیندانی دیاربەکرەوە، لە 1994یشدا دیسان بۆ ماوەی 22مانگ دەخرێتە زیندانەوە. لەگەڵ دامەزراندنی DTP، بەسەرۆکی ئەو پارتە هەڵدەبژێردرێت.
ئەحمەد تورک کە دڵی بە (پیل) کاردەکات، ئێستا سەرۆکی فراکسیۆنی DTPیە لە پەڕڵەمانی تورکیادا. ئەو تاکە پەڕڵەمانتاری ئەو وڵاتەیە کە لە 1993دا بەمەبەستی ئاگربەست
ئەحمەد تورک
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
لە گوندی نۆباری نزیک شاری بۆکان لە ساڵی 1960 لە دایکبووە. لە ساڵی 1976 لە ماڵی (گەنجانی) شاری مەهاباد، دەستی کردووە بە فێربوونی بەکاری هونەری شێوەکاری. ساڵی 1978 لە پشبڕکێکانی ناو ئێراندا بۆ هوونەری شێوەکاری، پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە و مەدالیایی زێڕی پێ بەخشراوە. تا ئێستاش هەر خەریکی کاری هونەرییە و دواین پێشانگای لە شاری سلێمانی بووە، کە پشەنگایەکی هاوبەش بووە لەگەڵ خاتوو (سارای تەڵایی) لە 26-07-2016 لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە. ماوەی 48 ساڵە دانیشتووی شاری مەهابادە.[1]
رۆژی 19-10
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
محەمەد نوری
گەنجێکی خەڵکی خانەقینە، لەدایکبووی ساڵی 1983یە، (حەوتبرایە-تاقانەی حەوت خوشکە)، خێزاندارە و یەک مناڵی هەیە. رۆژی 19-10-2107، بەگوللەی هێزە داگیرکەرەکانی حەشدی شەعبی لە خانەقین شەهیدبوو.
🔞 تێبینی: ئەم تۆمارە هەندێک وێنە یان فیلمی لەگەڵ پەیوەستکراوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکدانی باری دەروونیتان. تکایە ئاگاداربە..
محەمەد نوری
سەلاح رەنجدەر
نوسەر و پێشمەرگەی دێرین سەڵاح ئیسماعیل ناسراو بە سەلاح رەنجدەر
جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە بوو، پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی گەیشتەکاروانی سەروەری ئەو جگەلەوەی لەگۆڤارەکانی(رێبەری پێشمەرگە) شوێن دەستی دیار و.. سەرنووسەری (رای ئازاد)و نووسەرێکی لاپەڕەکانی کوردستانی نوێ بوو کتێبخانەی کوردیش بە کتێبەکانی ئاوەدانتر بوو:
1 کتیبی (بازنەی ئاگر) تۆمارێکی شەڕە گەوره و کاریگەرەکانی کەرکوک و گەرمیان لە شۆرشی نوێدا.
2 فەرهەنگی مەشخەڵان.
3 نەمری و نەبەزین.
4 پێداویستیەکانی بەرپەرچدانەوە.
5 می
سەلاح رەنجدەر
فەردیناند هەنەربیشلەر
پرۆفیسۆر فەردیناند هەنەربیشلەر لە ڕێکەوتی 03-11-1946 لە وڵاتی نەمسا لە دایکبووە.
هەرچەندە بە ڕەچەڵەک کورد نیە شارەزاییەکی زۆری هەیە لەسەر مێژووی گەلی کورد، دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردە. لە ساڵی 1965 تا ساڵی 1972 لەزانکۆی ڤیەننا مێژوو و زمان و فەلسەفە و دەروونناسی خوێندوە، هەروەها دکتۆرای لە فەلسەفەدا بە دەستهێناوە. لە دوای خوێندن چووەتە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و بووەتە دیپلۆماتی وڵاتەکەی. لە دوای کاری دیپلۆماتی لە ساڵی 1985 دا بووەتە ڕۆژنامەوان و مێژووناس و نووسەر و چاودێرێکی ڕامیاری سەربەخۆ. هەروەها پە
فەردیناند هەنەربیشلەر

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,172 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574