پرسەنامەی کۆچی دوایی کاک #عادل موراد#
مەکتەبی سیاسی
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
ئەندام و کادیر و هەڤاڵانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
بنەماڵەی کاک عادڵ موراد
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک عادڵ موراد، سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی و ئەندامی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستانمان بیست، وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، بە داخەوەین بۆ کۆچی دوایی ئەو سەرکردە و شۆڕشگێڕ و پێشمەرگە دێرینەی گەلەکەمان لە باشووری کوردستان کە تەمەنی خۆی لە ڕێگای بە دیهاتنی ئامانجە ڕاەواکانی نەتەوەکەی بەخت کرد، کۆچی دوایی ئەو سەرکردەیە خەسارێکی گەورەیە بۆ گەلی کورد و بە بەرزی و شکۆمەندی یادی لە دڵی گەلی کورددا دەمێنێتەوە، لێرەوە خۆمان بە هاوخەمتان دەزانین و پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین.
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
#18-05-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,592 gånger