图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,086
图片 105,457
书籍 19,106
相关文件 96,122
Video 1,290
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
سایلۆکان ئەمساڵ تەنیا 323 هەزار تۆن گەنم وەردەگرن
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
سایلۆکان ئەمساڵ تەنیا 323 هەزار تۆن گەنم وەردەگرن
统计和调查

سایلۆکان ئەمساڵ تەنیا 323 هەزار تۆن گەنم وەردەگرن
统计和调查

بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی دانەوێڵە لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، بەهۆی دابەشنەکردنی پارەی ساڵانی پێشتر و سنووردارکردنی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان، بەناچاری گەنمەکانیان بە کەمتر لە نرخی سایلۆ بە بازرگانان دەفرۆشن، ئەمەش زیانێکی گەورەی بە ئابووریی هەرێمی کوردستان و داهاتی جووتیاران گەیاندووە.
کەمتر لە دوو هەفتە ماوە بۆ کردنەوەی دەرگای سایلۆکان بەڕووی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەهۆی سنووردارکردنی بڕی وەرگرتن و دابەشنەکردنی پارەی گەنمی ساڵانی پێشتر، جووتیاران وەک ساڵانی پێشتر بە گەرموگوڕییەوە چاوەڕێی کردنەوەی دەرگای سایلۆکان نین.
فاروق عەلی، بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی دانەوێڵە و پەسندکردنی بنەتۆ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، دەڵێت :گرفتی جووتیارانی کوردستان لەوەدایە حکومەتی عێراق لە کاتی خۆیدا پارەی گەنمەکەیان ناداتێ‌، بەهۆی سنووردارکردنی وەرگرتنی گەنمیش، سایلۆکانی کوردستان ناتوانن تەواوی گەنمی جووتیاران وەربگرن، بۆیە جووتیاران ئێستا زۆر گرنگی بە سایلۆکان نادەن.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق بەپێی ئەو پارەیەی لە بودجەی حاکیمە تەرخان دەکرێ‌، ساڵانە کاتی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران و نرخەکەی دیاری دەکات. پێشتر وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی کوردستان بەبێ‌ سنوور بوو، بەڵام سێ ساڵە بەبیانووی کەمی بودجە و گومانی تێکەڵکردنی گەنمی هاوردە سنووریان بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی کوردستان داناوە، لەساڵی 2016 تەنیا 70%ی بەرهەمی جووتیارانی کوردستانیان کڕییەوە کە نزیکەی 882 هەزار تۆن بوو، ساڵی ڕابردوو بڕیار بوو 442 هەزار و 705 تۆن گەنم لە جووتیارانی کوردستان بکڕنەوە، بەڵام جووتیاران تەنیا 329 هەزار تۆن گەنمیان بە سایلۆکان فرۆشت.
بۆ ئەمساڵ حکومەتی عێراق ترلیۆنێک و 520 ملیار و 758 ملیۆن دیناری لە بودجەی حاکیمە بۆ کڕینەوەی گەنمی جووتیاران و هاوردنی گەنم تەرخانکردووە، 12.6%ی ئەم پارەیە بۆ کڕینەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوو بڕیارە تەنیا 323 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی کوردستان بکڕدرێتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی پێشبینییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ بەرهەمی ئەمساڵ دەگاتە نزیکەی 800 هەزار تۆن گەنم.
فاروق عەلی، دەڵێت :پێشبینی دەکەین ئەمساڵیش وەک ساڵی ڕابردوو جووتیاران کەمتر لەبڕی دیاریکراو گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆکان بکەن، زۆرتر بە بازرگانانی عەرەبی بفرۆشن.
بەپێی پلانەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دایڕشتووە، سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بۆیان هەیە تەنیا 323 هەزار تۆن گەنم لەجووتیاران بکڕنەوە سایلۆکانی هەولێر 100 هەزار تۆن، سایلۆکانی دهۆک 108 هەزار تۆن و سایلۆکانی سلێمانی و هەڵەبجەش 115 هەزار تۆن.
ئەمین محەممەد ئەمین، بەڕێوەبەری بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی دەڵێت :ساڵی ڕابردوو بەهۆی سنوردارکردنی بڕی وەرگرتن، گرفتمان بۆ دروستبوو، بەشێکی زۆر لە جووتیاران گەنمەکانیان نەهێنایە سایلۆ و لە دەرەوە فرۆشتیانەوە، لەو 115 هەزار تۆنەی بۆمان دیاریکرابوو تەنیا 46 هەزار تۆنمان وەرگرت، جووتیار هەبوو 100 تۆن بەرهەمی هەبوو، ئێمە ناچاربووین 10 تۆنی لێوەربگرین، بۆیە ترسمان هەیە ئەمساڵیش جووتیاران کەمکردنەوەی بڕی وەرگرتن لە سایلۆ، گەنمەکانیان بەبازرگانانی عەرەب بفرۆشن، کە ئەمەش بە قازانجی جووتیاران و بازرگانانی عەرەب و زیانی جووتیارانی کورد تەواو دەبێت.
حکومەتی عێراق ئەمساڵ یەک تۆن گەنمی پلە یەک بە 560 هەزار دینار وەردەگرێ‌، گەنمی پلە دوو بە 480 هەزار دینار و پلە سێش بە 420 هەزار دیتار وەردەگرێ‌، بەڵام جووتیاران ناچارن گەنمەکەیان بە کەمتر لەو نرخە لە دەرەوە بفرۆشنەوە.
رۆستەم سلێمان، خاوەنی نووسینگەی کڕین و فرۆشتنی دانەوێڵە دەڵێت پێشبینی دەکەین ئەمساڵیش وەک ساڵی ڕابردوو بەشێکی زۆر لە جووتیاران گەنمەکانیان نەدەنە سایلۆ و لە بازاڕ بیفرۆشنەوە، بۆیە لە ئێستاوە ئامادەکاریمان کردووە بۆ کڕینەوەی گەنمی جووتیاران.
ئەم بازرگانە ساڵی ڕابردوو نزیکەی 7 هەزار تۆن گەنمی لە جووتیاران کڕییەوە و بە کارگەکانی ئالیک و بازرگانانی عەرەبی فرۆشتەوە دەڵێت :بەهۆی وەرنەگرتنی پارەی گەنمی ساڵانی ڕابردوو، جووتیارانی هەرێمی کوردستان توانای داراییان لاواز بوو، بۆیە بۆ دانەوەی قەرز و خەرجی چاندن، گەنمەکانیان بەکەمتر لەنرخی سایلۆ بەپارەی کاش دەفرۆشنە بازرگانانی عەرەب یان بازرگانی ناوخۆ، ئەوانیش گەنمەکە بە پسولەی جووتیاران ڕادەستی سایلۆکانان دەکەن و بێ ماندووبوون لەهەر تۆنێک نزیکەی لە 150 هەزار دینار قازانج دەکەن.
لە 10 ساڵی ڕابردوودا بەرزترین بڕی گەنمی وەرگیراو لەسایلۆکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2015 بوو کە 912 هەزار و 626 تۆن بووە، بەڵام بەبیانووی کەمی بودجە و گومان لەزیادبوونی بەرهەمی گەنمی کوردستان، بەغدا ساڵی لەدوای ساڵ بری وەرگرتنی کەمکردووەتەوە، ئەمساڵ ڕەزامەندی لەسەر وەرگرتنی تەنیا 323 هەزار تۆن داوە.
نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، دەڵێت دوای ئاڵۆزبوونی پەیوەندی هەرێمی کوردستان و عێراق، وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بە سیاسی کراوە، بۆ ئەمەش فێڵێکی یاساییان کرد، بڕی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانیان کەمکردووە، بۆ نمونە ساڵی ڕابردوو تەنیا 17%ی بوجەی گشتی تەرخانکراویان بۆ کڕینەوەی گەنمی جووتیارانی کوردستان تەرخانکرد. ئەمساڵ 12.6%ی بودجە تەرخانکراوەکەی گەنمیان بۆ کوردستان دیاریکردووە کە سایلۆکانی کوردستان دەتوانن تەنیا 323 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەربگرن، بەڵام وەرگرتنی گەنم لە پارێزگاکانی عێراق بێسنوورە، تەنانەت ساڵی ڕابردوو دوای تەواوبوونی گەنمیش سایلۆکانیان دانەخست بەئامانجی ئەوەی جووتیارانی عەرەب گەنمی جووتیارانی کورد بکڕنەوە و زیاتر سوودمەندبن لە پاڵپشتی حکومەت.
حکومەتی عێراق تەنیا بە سنووردارکردنی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی کوردستان نەوەستاوە، بەڵکو پارەی کڕینی گەنمی ساڵانی ڕابردووشی بە تەواوی نەداوە. نەوزاد ئەدەه گوتی بەغدا بۆ زیان گەیاندن بە ئابووریی کوردستان و داهاتی جووتیاران، بەبیانوی نەبوونی پارە تا ئێستا 554 ملیار و 885 ملیۆن دیناری پارەی گەنمی ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 ی جووتیارانی کوردستانی نەداوە، بەڵام سەرجەم جوتیارانی عەرەب پارەکەی خۆیان وەرگرتووە.[1]
#23-05-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,427
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 23-05-2018
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 23-05-2018 (6 年份的)
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
统计数据类型: No specified T4 472
Technical Metadata
项目质量: 86%
86%
添加( هاوڕێ باخەوان 23-05-2018
本文已被审查并发布( نالیا ئیبراهیم )on23-05-2018
此产品最近更新( نالیا ئیبراهیم ):23-05-2018
URL
此产品已被浏览2,427
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,086
图片 105,457
书籍 19,106
相关文件 96,122
Video 1,290
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!