باشاک دهمیرتاش سهردانى سهلاحهدین دهمیرتاشى کرد
باکووری کوردستان
- باشاک دەمیرتاش سەردانی
سەلاحەدین دەمیرتاشسەلاحەدین دەمیرتاشی هاوژینی لە زینداندا کرد.
[2]
- دادگەی دیلۆک-ی باکووری کوردستان سزای 16 ساڵ و 8 مانگ زیندانیکردن کە بۆ
ئیدریس بالوکەنئیدریس بالوکەن پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان -
هەدەپەهەدەپە بڕابوویەوە، پەسەند کرد.
[5]
- هاوسەرۆکی هەدەپە لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتەکەیدا لە
ئامەدئامەد، داوای پێکهێنانی هاوپەیمانی کوردی کرد بۆ ئەوەی دەنگی کورد پەرتەوازە نەبێت و سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەڕێوەبەری گشتی زانیاری (ئیتڵاعات)ی پارێزگای
سنەسنە ئاشکرای دەکات، لە باجی بازرگانی
کۆڵبەرکۆڵبەران و دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان گەندەڵی ئاشکرا بووە کە بە ملیۆنان دۆلار مەزەندە دەکرێت.
[1]
- ئامنستی ئینتەرناشناڵ بەبڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک نیگەرانی دەربڕیوە لەبارەی لەسێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی، چالاکوانی سیاسیی کوردی سزادراو بە سێدارە.
[3]
باشووری کوردستان
- شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکدار بەجلوبەرگی سەربازییەوە هەڵیانکوتاوەتەسەر گوندی کەنعان لەباشوری شارەدێی ریازی سەربە
کەرکوککەرکوک و (حاجی مەحجوب) موختاری گوندەکەیان رفاندووە. وتیشی دوای چەند کاتژمێرێک ئەکاونتەکانی
داعشداعش لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی ساتی کوشتنەکەیان بڵاوکردەوەو بەرپرسیارێتییەکەیان لەئەستۆگرت.
[1]
- وەفدی یەکێتی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەدر و عەبادی و مالکی کۆدەبێتەوە.
[2]
- وەفدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ
فوئاد مەعسومفوئاد مەعسوم سەرکۆماری عێراق کۆبوونەوە.
[1]
- هەندێک سەرچاوە باس لە ململانێی پارتی و یەکێتی دەکەن لەسەر پۆستی سەرۆککۆماری ئێراق.
[2]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی تورکیا ژمارەیەک گوندی شارەدێی
سیدەکانسیدەکانیان لە
سۆرانسۆران بە چڕی تۆپبارانکرد و چەند فڕۆکەیەکی تورکیاش بە ئاسمانی سنورەکەدا دەسوڕێنەوە.
[1]
- کاژێر 22:00-ی ئەمشەو چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتەسەر گوندی سلێمان وەهاب لە ناوچەی شێخ بابا. ئاسایشی گەرمیانیش دەڵێ کوژراو و بریندار هەیە.
[4]
- لە بەردەم دادگای
شارەزوورشارەزوور شەڕە تەقە لەنێوان دوو لایەن، کە پێشتر کێشەیان هەبووە، روویدا لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
[4]
- نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە هەرێمی کوردستان 25 دینار و جۆرەکانی دیکەش نزیکەی 70 دینار بۆ هەر لیترێک بەرزبوونەتەوە، لەگەڵ گرانبوونیشی ناڕەزایەتیی شوفێر و خەڵکی لێکەوتووەتەوە.
[4]
- لە شاری یاریی ماجدی مۆڵی لە هەولێر، لە یارییەکدا خوشک و برایەک و کچێکی پوریان گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی تریش برینداربوون.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
-
ساڵح موسلیمساڵح موسلیم، داوادەکات هەمووان 26ی ئایار بۆ
عەفرینعەفرین بڕژێنە سەر شەقامەکان، دەشڵێت: سیاسەتە داگیرکارانەکانی دەوڵەتی تورک تایبەت نییە بە عەفرین، بەڵکو لە باشوری کوردستانیش هەر ئەو سیاسەتەیە و بە فڕۆکە هێرش دەکاتە سەر هاوڵاتیان.
[3]
- شاندێکی ئیتالی کە پێکهاتووە لە چەند ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدارێک بەمەبەستی چاودێریکردنی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا گەیشتە ڕۆژئاوای کوردستان.
[3]
- سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی هاوپەیمانی شەوی ڕابردوو تۆپبارانی گەڕەکی شێخ مەقسوود-ی کوردنشینیان کرد لە شاری حەلەب. هاوکات تۆپبارانی شارۆچکەی کەفەر-یان کرد کە بە دووری 5کم دەکەوێتە باکووری حەلەب. بەپێی زانیارییەکان بەهۆی تۆپبارانەکە، هاوڵاتیانی سیڤیل بریندار بوون و زیانی مادی بە خانووی هاوڵاتیان گەیشتووە.
[5]
دەرەوەی کوردستان
- سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا بیەوێت یارییەکە لەمە زیاتر بگۆڕێت، وەڵامی پێویست لە لایەن ئێرانەوە وەردەگرێت.
[1]
- بانکی ناوەندی تورکیا لە کۆبوونەوەکەیدا، تێکڕای نرخی سوەکانی بۆ قەرزە درێژخایەنەکان لە 13.5 ەوە بەرزکردەوە بۆ 16.5%. پاش بڕیارەکەی بانکی ناوەندەی تورکیا، بەهای لیرە بەرامبەر دۆلار بەخێرایی بەرزبوەوە بۆ 4.55 لیرە بۆ هەر دۆلارێک و 5.33 لیرە بۆ یەک یۆرۆ، دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەهای یەک دۆلار بەرزبوەوە بۆ 4.92 لیرە و یۆریەکیش بە 5.74 لیرە مامەڵەی پێوەکرا.
[1] ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 التسلسل الزمني للأحداث