🏠|📧|Օգտվողի մասին!|Գրադարան|📅
🏠 Սկիզբ|📧 Հետադարձ կապ|💡 Օգտվողի մասին!
|
📅 Այսօր 02-04 պատմության
📅Ժամանակագրություն միջոցառումներ
📅 Օր
📆02-04-2020
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📆30-03-2020
📆29-03-2020
📆28-03-2020
📆27-03-2020
📂 ավելի շատ ...
📅02 April
📝 Քրդական փաստաթղթեր
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
✌️ Վկայիցն
💚 նահատակներ (Al-Anfal)
☪ ISIS - ի զոհ
😞
👩
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
|💳 ՆվիրատվություններՕգնություն մեզ ստեղծել ավելի լավ Kurdipedia. Նույնիսկ փոքր նվիրատվություններ կարող են փոխել. Մենք պետք է ձեր նվիրատվություն է հասնել նորացված եւ արագ տեխնոլոգիան մեր ծառայությունների, հաստատել եւ նպաստել Kurdipedia կազմակերպումը եւ ընդունման նվիրված աշխատակազմը բարձրացնել եւ բարելավել բովանդակությունը, դիզայն եւ ամենօրյա շահագործումը մեր կայքում.|📕 ԳրադարանԱմենամեծ Քրդական թվային գրադարան - (10,766) գրքեր||
👫 Մուրաթ Քարայըլանը
...
👫 Մուրաթ Քարայըլանը
🏷️ խումբ: Կենսագրություն
Մուրաթ Քարայըլանը
Սեղմեք մասին լրացուցիչ տեղեկությունների համար, եւ ավելի մեծ պատկեր.
👫 Նեչիրվան Բարզանին
...
👫 Նեչիրվան Բարզանին
🏷️ խումբ: Կենսագրություն
Նեչիրվան Բարզանին
Սեղմեք մասին լրացուցիչ տեղեկությունների համար, եւ ավելի մեծ պատկեր.
👫 Արամ Տիգրան
Արամ Տիգրան (1934 - 2009թ. օգոստոսի 8), ժամանակակից հայազգի երգիչ և երաժիշտ։ Ծնվել է հյուսիսային Սիրիայի Ալ-Քամիշլի բնակավայրում։ Մասնագիտացել է ուդ նվագելու մեջ։ Քսան տարեկան հասակից իրեն նվիրել է երաժշտությանը, երգել է երեք լեզուներով՝ քրդերեն, արաբերեն և հայերեն:
Համարվում է լավագույն քուրդ երգիչներից և երաժիշտներից մեկը: Ձայնագերել է շուրջ 230 երգ քրդերենով, 150՝ արաբերենով, 10՝ ասորերենով, 8՝ հունարենով։
Արամ Տիգրանը եղել է Քրդստանի բանվորական կուսակցության ցմահ առաջնորդ, այժմ` Թուրքիայի
👫 Արամ Տիգրան
🏷️ խումբ: Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
Սեղմեք մասին լրացուցիչ տեղեկությունների համար, եւ ավելի մեծ պատկեր.
👫 Աբդուլլահ Օջալանը
...
👫 Աբդուլլահ Օջալանը
🏷️ խումբ: Կենսագրություն
Աբդուլլահ Օջալանը
Սեղմեք մասին լրացուցիչ տեղեկությունների համար, եւ ավելի մեծ պատկեր.
📊 Հոդվածներ 371,777 | Նկարներ 58,087 | Գրքեր 10,766 | Կից փաստաթղթեր 40,137 | 📼 Video 165 | 🗄 Աղբյուրները 14,018 |
📊 17 ژنی کورد کورسیی پەرلەمانی عێراقیان بەدەستهێنا | 🏷️ խումբ: Վիճակագրության եւ Հարցումներ | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
17 ژنی کورد کورسیی پەرلەمانی عێراقیان بەدەستهێنا
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ

ڕۆژنیوز، ڕۆزە محەمەدڕۆزە محەمەد
لە حەوت لیست و لایەن-ی کوردیی و لە کۆی 58 کورسیی، 16 ژن کورسیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان بەدەستهێنا، کە دەکاتە 28% و ژنێکی کوردیش لەناو لیستێکی عەرەبییدا چووە ئەنجومەن و بەراورد بە خولی پێشوو، ژمارەی ژنی کورد زیادیکرد.
12/ئایاری 2018 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسیی ئەنجامدرا، لە سەرتاسەری عێراق شەش هەزار و 904 کەس کاندید هەبوون و نزیکەی 4850 کاندیدیان پیاو بوون، کە زۆرینەبوون و ڕێژەکەی دیکەشی ژن بوون.
بەپێی یاسا، ڕێژەی بەشداریی ژنان لە ئەنجومەنی نوێنەران کەمتر بێت لە 25%، بۆ ئەو مەبەستەش سیستمی کۆتا پەیڕەو دەکرێت.
سیستمی کۆتا چیە؟
ووشەی کۆتا (quota) لە بنەڕەتدا وشەیەکی ئینگلیزییە و مەبەست لێی بەش یان پشکێکی ڕێژەییە، بەپێی سیستمی کۆتا لەکاتی دابەشکردندا مەرج دادەنرێت بۆ دابینکردنی بەش یان پشکێک بەڕێژەیەکی دیاریکراو بۆ چینێک یان توێژێکی دیاریکراو، بۆ نمونە لە کاتی دابەشکردنی کورسیی نوێنەرایەتیدا بەشێک بە ژمارە یان ڕێژە تایبەت دەکرێت بە ژنان یان پێکهاتەیەکی دیاریکراو، وەک مەرج جێبەجێ دەکرێت تا گەرەنتی بوون و نوێنەرایەتیان بکات، ئەمەش دەشێت بە دەستور یان یاسا یاخود بە هەر پەیڕەو و ڕێنماییەکی دیاریکراو ڕێکبخرێت لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان بە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە، کە ڕێژەی 25% بۆ کۆتای ژنان دانراوە لەسنوری هەر پارێزگایەکدا.
لە هەڵبژاردنی ئەم جارەی ئەنجومەنی نوێنەران-دا، حەوت لیست لایەنی کوردیی کورسیی ئەنجومەنیان مسۆگەر کرد، لەخوارەوە ژمارەی کورسیی گشتیی و ژمارەی کورسیی ژنان ڕوون دەکەینەوە.
1- پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق لەم هەڵبژاردنەدا 25 کورسی بەدەستهێناوە کە 7 کورسیان ژن بەدەستیهێناوە، کە ئەمەش دەکاتە ڕێژەی 28%، لە هەولێر و دهۆک بە دەنگی خۆیان دەرچوون و لە پارێزگای نەینەوە بە سیستمی کۆتا دەرچوون، کە ژمارەیان 3 پەرلەمانتارە.
لە هەڵبژاردنی ساڵی 2014، پارتی 25 کورسی بەدەستهێنابوو، لەو ژمارەیەش تەنیا چوار کوسییان بەر ژن کەوتبوون.
2- یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەم هەڵبژاردنەدا 18 کورسیی بەدەستهێناوە کە 6 کورسییان بەر ژنان کەوتووە، کە ئەمەش دەکاتە 33% پێنج کاندیدی ژنیان بە دەنگی خۆیان دەرچوون و یەک کاندیدی ژن بە سیستمی کۆتا دەچێتە پەرلەمان.
لە هەڵبژاردنی 2014 یەکێتی 21 کورسیی هەبوو، کە پێنج کورسییان تایبەت بوو بە ژنان.
3- بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆی 5 کورسی کە بەدەستیهێندراو 1 کورسی تایبەتە بە ژن، کە دەکاتە 20% ئەم کورسیەشی بە سیستمی کۆتا و لە پارێزگای سلێمانی دەرچووە، بەهۆی ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان چوار پەرلەمانتاری لە پارێزگای سلێمانی ناردووەتە پەرلەمان، لەو چوارەش ڕێژەی 25%کەی داوە بەژن، کە یەک پەرلەمانتارە، بۆیە کەمترین کورسیی بەر ژن کەوتووە.
لە هەڵبژاردنی 2014، لەکۆی نۆ کورسیی، سێ کورسیی بزوتنەوەی گۆڕان تایبەت بوو بە ژنان.
4- نەوەی نوێ کە پێکهاتووە لە(تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بەرەی دیموکراسیی گەل و جوڵانەوەی نەوەی نوێ)، لە کۆی 4 کورسی کە بەدەستی هێندراو 2 کورسیی تایبەتە بە ژن، بەمەش ڕێژەی ژن دەکاتە 50% و هەردوو ژنەکە بە سیستمی کۆتا دەرچوون، چونکە دوو کورسیی لە پارێزگای سلێمانی و دوو کورسیی دیکەش لە پارێزگای هەولێر بەدەستخراوە.
ئەم لیستە یەکەمین جارە بەشداریی هەڵبژاردن بکات.
5-کۆمەڵی ئیسلامی دوو کورسی بەدەستهێنا، کورسییەک لە پارێزگای سلێمانی و ئەوی دیکەش لە پارێزگای هەولێر، بەڵام هیچ ژنێک کورسی بەدەستنەهێناوە.
کۆمەڵ لە هەڵبژاردنی پێشووشدا لە کۆی سێ کورسیی هیچ ژنێکی نەناردە ئەنجومەن.
6- یەکگرتووی ئیسلامی دوو کورسیی بەدەستهێناوە، کورسییەک لە سلێمانی و کورسییەکی دیکەش لە دهۆک و هیچ کورسییەکیان تایبەت نین بە ژن.
یەکگرتوو لە هەڵبژاردنی 2014-دا پێنج پەرلەمانتاری ناردە ئەنجومەن، کە یەک پەرلەمانتاریان ژن بوو.
7-هەرچی هاوپەیمانیی بۆ دیموکراسیی و دادپەروەریشە تەنها دوو کورسیی بەدەستهێناوە لە هەولێر و سلێمانی، کە هەردوو کورسییەکە پیاون، ئەمە یەکەمین جاریشە بەشداریی هەڵبژاردن دەکات.
دوو کورسی کۆتا ماوە، کە بۆ پێکهاتەکانی دیکە دادەنرێت، کورسییەکیان لە هەولێر و کورسییەکەی دیکەیان لە دهۆکە، بەڵام هەتا ئێستا جیانەکراوەتەوە کە بە کێ دەدرێت، ئاخۆ بەر ژن دەکەوێت یان پیاو.
جێگای باسە، ئاڵا تەحسین تاڵەبانی، کاندیدی سەربەخۆی کورد لەسەر لیستی هاوپەیمانیی شاری بەغدا بە 2094 دەنگ کورسییەکی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەدەستهێنا.
ئەگەر بەراوردکارییەک بکەین لەنێوان هەڵبژاردنی 2014 و 2018، دەردەکەوێت بەشداریی ژنان لەم هەڵبژاردنەدا زیاترە، لە هەڵبژاردنی پێشوو تەنیا 13 پەرلەمانتاری ژن هەبوون، لەم هەڵبژاردنەدا ژمارەکە بۆ 17 پەرلەمانتار بەرزبووەتەوە.[1]
20-05-201820-05-2018
⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Աղբյուրները
[1]📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 20-05-2018

⁉️ Նյութերի գույք
🏷️ խումբ:📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
🏳️ Հոդվածներ լեզու:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 20-05-2018
🗺 Երկիր - Նահանգ⬇️
🗺 Երկիր - Նահանգ🇮🇶
📈 Տեսակը վիճակագրության🗳️ Voting & Referendum

⁉️ Technical Metadata
✨ Նյութի Որակի: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
91%
✔️
Ավելացրել է (Naliya Ibrahim) վրա May 20 2018 11:52AM
👌 Այս հոդվածը վերանայվել է եւ թողարկվել է (Hawrê Baxewan) կողմից May 20 2018 11:27PM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Hawrê Baxewan) վրա: May 20 2018 11:27PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 2,229 անգամ

✍️ Թարմացնել այս նյութը!
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ
17 ژنی کورد کورسیی پەرلەمانی عێراقیان بەدەستهێنا
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ

📚 Կից փաստաթղթեր: 0
🖇 կապված նյութեր: 1
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ
1.👁️20-05-2018
📂[ ավելի շատ...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Էջ սերունդ ժամանակ: 0,093 երկրորդ (ներ).
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574