سەرەخۆشی
بەداخەوە کەمێک پێش ئێستا هەواڵی کۆچی ناوادەی سیاسەتمەدار و ڕووناکبیر #عادل موراد#م بیست.
کۆچکردوو هاوڕێی زیاتر لە نیو سەدە و دۆستێکی خۆشەویستم بوو، لە ساڵانی شەستەکان و سەردەمی شۆڕشی ئەیلولەوە برایەکی گیانی بە گیانی یەکتری بووین و لە هەموو ڕووداوەکاندا خاوەنی هەڵوێستی کوردانە و پێشکەوتنخوازانە بوو.
کۆچکردوو کە یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تێکۆشەرێکی گەورەی کوردایەتی، بە ئاسانی جێگەکەی پڕ نابێتەوە.
خوا سەبووریی کەسوکاری و ئێمە و هاوڕێیانی بدات.
#فاروق مەلا مستەفا#
#18-05-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,732 ganger