پرسەنامەی فاروق مەلا مستەفا بە بۆنەی کۆچی دوایی عادل موراد
📝 بەڵگەنامەکان
سەرەخۆشی
بەداخەوە کەمێک پێش ئێستا هەواڵی کۆچی ناوادەی سیاسەتمەدار و رووناکبیر
عادل مورادعادل مورادم بیست.
کۆچکردوو هاوڕێی زیاتر لە نیو سەدە و دۆستێکی خۆشەویستم بوو، لە ساڵانی شەستەکان و سەردەمی شۆڕشی ئەیلولەوە برایەکی گیانی بە گیانی یەکتری بووین و لە هەموو رووداوەکاندا خاوەنی هەڵوێستی کوردانە و پێشکەوتنخوازانە بوو.
کۆچکردوو کە یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تێکۆشەرێکی گەورەی کوردایەتی، بە ئاسانی جێگەکەی پڕ نابێتەوە.
خوا سەبووریی کەسوکاری و ئێمە و هاوڕێیانی بدات.
فاروق مەلا مستەفافاروق مەلا مستەفا
18-05-201818-05-2018