📊 بابەت 376,006 | وێنە 59,720 | پەڕتووک PDF 11,157 | فایلی پەیوەندیدار 44,534 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,090
لەم کاتەدا 20 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 06-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆06-08-2020
📆05-08-2020
📆04-08-2020
📆03-08-2020
📆02-08-2020
📆01-08-2020
📆31-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅06 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 شەرەفەدین کوردستانی
سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 5ی ئاب هاوڕێ شەرەفەدین کوردستانی یەکێک لە ئەندامان و دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس کۆچی دوایی کرد. هاوڕێی بەڕێز و تێکۆشەر شەرەف کوردستانی (Şerafettin GÜRBÜZ) ساڵی 1962ی زایینی لە دەرسیم لە دایکبووە و لە ساڵی 1991ی زایینی وەکوو ئەندامێکی هەڵسووڕ و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس چالاکیییەکانی خۆی لەو ڕێکخراوەدا دەست پێکرد و خزمەتی بە هۆنەر و چاندی نەتەوەکەی کرد.
👫 فەرهاد زەردی
تەمەن 26 ساڵ بووەو دوو منداڵی هەبووە، ئەو کۆڵبەرە شەوی 04-08--2016 لەگەڵ چەند کۆڵبەرێکی دیکە لە سێڕێیانی پیرکانیان کەوتنە بەر تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران و لە ئەنجامدا کوژراوە.
👫 شێرکۆ بێکەس
کوڕی فایەق بێکەس و شەفیقە سەعیدی وەستا حەسەنە و لە 02-05-1940 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایک بووە.
تەمەنی هەشت ساڵان بووە بێکەسی باوکی ساڵی 1948 کۆچی دوایی دەکات.
منداڵی و لاوێتی شێرکۆ بێکەس پڕ بووە لە ئازار و ژانی بێکەسی و نالەباری رەوشی ئابوری.
لە نێو هەلومەرجی سەخت و بێکەسیدا قۆناغی ئامادەیی تەواو کردووە.
تەمەنی حەڤدە ساڵان بووە یەکەمین شیعری لە رۆژنامەی ژین بڵاو کردۆتەوە.
ساڵی 1965 دەبێت بە پێشمەرگە و لە رادیۆی دەنگی کوردستانی عێراق لە ئەشکەوتی سەردێمان دەست بە کار دەکات.
ساڵی
👫 رەفیق حیلمی
رەفیق محەمەد ساڵح
لەساڵی 1898دا لەشاری کەرکوک لەدایک بووەو خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لەکەرکووک و سلێمانی و ئامادەیی لەبەغداو پەیمانگای ئەندازەی لەئەستەمبۆڵ تەواوکردووەو لەساڵی 1920دا گەڕاوەتەوە کوردستان و بووەتە مامۆستایەکی پسپۆڕی ئەندازەو بیرکاری لەماوەی خوێندنی لەئەستەمبۆڵ فێری زمانی تورکی فەڕەنسی بووە جگەلە کوردی کە زمانی زگماکی خۆی بووه. کە شێخ مەحمودی حەفید بۆ جاری دووەم لەمانگی تشرینی یەکەمی 1922 کابینەیەکی تازەی داناوەناوی خۆی نا مەلیکی کوردستان، مامۆستا رەفیق حیلمی کردەڕاوێژکاری رامیا
📝 بەبۆنەی کۆچی دوایی عادل موراد، مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
بەبۆنەی کۆچی دوایی عادل موراد، مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
📝 بەڵگەنامەکان


مەکتەبی سیاسی(ی.ن.ک) هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ عادل مورادعادل موراد ئەندامی دەستەی دامەزرێنەران و سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ک) رادەگەیەنێت کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئەندام و کادیر و هەڤاڵانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ عادل موراد ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی رادەگەیەنین، کە بەیانی ئەمرۆ هەینی 18/5/2018 کاتژمێر 10:15 بەکاتی کوردستان، لەشاری کۆڵنی وڵاتی ئەڵمانیا دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیەکەی کۆچی دوایکرد. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و کەسوکار و خانەوادە و هاورێ و هاوسەنگەران و جەماوەری یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵک دەکەین.
هەڤاڵ عادل موراد لە بنەماڵەیەکی نیشتیمانپەروەر لە ساڵی 1949 لە شاری بەغدا لەدایک بووە. خاوەن کەسایەتیەکی تایبەت بووە، هەر لەسەرەتای لاوێتیەوە هەستی نەتەوایەتی و خۆشەویستی بۆ خاک و نیشتیمان لە ناو دڵ و دەرونیدا چەکەرەی کردووە، ژیانی سیاسی لە پێناوی کوردایەتیدا زوو دەستیپێکردووە و لە ساڵی 1965 لە بەغدا پەیوەندی بە رێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردوە. لە ساڵی 1966 لەبەشی کیمیای کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی بەغدا وەرگیراو لەو ماوەیەدا سەرپەرشتی بەشێکی رێکخستنەکانی بەغدای کردوە.لە ساڵی 1969 بەشێکی رێکخستنەکان ئاشکرا بوون، هەر بۆیە ناچار بوو واز لە خوێندن بێنێ و رووبکاتە شاخ و ببێ بە پێشمەرگە. لە پێشمەرگایەتیدا بووە ئەندامی ناوچەی پارتی لە ناوچەی باڵەک و لە هەمان کاتدا لەبەر کەمی مامۆستای گوندەکان لە خوێندنگەی گوندی گەڵاڵە مامۆستای شۆرش بووە. پاش راگەیاندنی بەیاننامەی 11 ئازاری 1970، لە کۆنگرەی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بە سکرتێر هەڵبژێردرا و بووە جێگری لێپرسراوی رێکخراوە پیشیەکانی عێراق، بەهۆی فشاری رژێمی بەعسەوە بەرلەوەی شەڕ لە نێوان کورد و ئەو رژێمە لە ساڵی 1974 دەستپێبکاتەوە، بەغدای بەجێهێشت و لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی شۆڕش گیرسایەوە، لە نسکۆی 1975 ئاوارەی ئێران دەبێت و پاشان روو لە وڵاتی سوریا دەکات و لەوێ پەیوەندی لەگەڵ هەڤاڵ مام جەلال دەبەستێت و بەشدار دەبێت لە دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە حوزەیرانی 1975. دوابەدوای ئەوە لێپرسراوێتی رێکخستنی ناوەوەی وڵاتی پێسپێردراوە، دواتریش بۆ دروستکردنی رێکخستنەکانی دەرەوە، روو لە ووڵاتانی ئەورووپا دەکات و توانی بناغەیەک بۆ رێکخستنەکانی یەکێتی لە و وڵاتانە دابنێ، پاش گەڕانەوەی بۆ سوریا لەگەڵ ئەندامانی تری دەستەی دامەزرێنەر سەرقاڵی دابینکردنی پێداویستیەکانی دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکداری بوو لە کوردستان و لەم رووەوە لێپرسراوێتی ئەرکە لۆجستیەکان و ناردنی مەفرەزە سەرەتاییەکانی بۆ ناوەوەی وڵات گرتە ئەستۆ. لە مانگی کانوونی دووەمی 1979 گەڕایەوە بۆ کوردستان و بارەگاکەی بردە خڕی ناوەزەنگ. لە مانگی شوباتدا روویکردەوە سوریا و پاشان لە لوبنان لە رۆژنامەی (سەفیر) وەک رۆژنامەنوس کاریکردوە. لە ساڵی 1981 پەیوەندی بە حزبی سۆسیالیستی کوردستانەوە کردوە و لە کۆنگرەی یەکەمی ئەو حزبەدا بە ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا. لە ساڵی 1994 پەیوەندی بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە دەکاتەوە و پلەی ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی پێدرا و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندی راگەیاندنی یەکێتی تا ساڵی 2000 لەسەر ئەم ئەرکە بەردەوام بوو. لە 2003 بەشداربوو لەو هەوڵانەی کە بۆ رووخاندنی رژێمی بەعس دەدران، لەگەڵ رووخاندنی رژێمی بەعسدا چوو بۆ بەغدا و ئەرکی پەیوەندی و دبلۆماتکارانەی گرتە ئەستۆ و ماوەیەکیش لە ئەنجومەنی حکوم نوێنەری سەرۆک تاڵەبانی بوو. لە ساڵی 2004 بووە باڵوێزی عیراق لە رۆمانیا. لەساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێیەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ئامانجی هاتنە پێشەوەی خوێنی تازە خۆی بۆ کۆمیتەی سەرکردایەتی نەپاڵاوتەوە، لەو کۆنگرەدا هەڤاڵ مام جەلال رێزلێنانی پێبەخشی. لە رۆژی3/12/2011 لەسەر داوای سەرۆک مام جەلال و بە زۆرینەی دەنگ لە کۆبوونەوەی فراوانی ئەنجومەنی ناوەندیدا بە سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی هەڵبژێردرا.
بەداخەوە بەیانی ئەمرۆ هەینی کاتژمێر 10:15 لە ئەڵمانیا دوای ململانێی لەگەڵ نەخۆشیەکەی دڵە گەورە و پاک و پڕ لە ئاواتەکەی بۆ بەدیهێنانی مافە رەواکانی گەلەکەی و پێشنگ بوونی حزبەکەی لە لێدان کەوت و بۆ دواجار ماڵئاوایی لێکردین، بە لەدەستدانی ئەم سەرکردە ماندونەناسە زیانێکی گەورە بەگەلی کورد و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەوت و کەلێنێکی لە ریزەکانی یەکێتی بەجێهێشت. هەزاران سڵاو بۆ رۆحی پاکی هەڤاڵی سەرکردە عادل موراد و سەرجەم خەباتگێران و شەهیدانی رێگای رزگاری و ئازادی کورد و کوردستان.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
18-05-201818-05-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 18-05-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: May 18 2018 2:06PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 18 2018 3:37PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 18 2018 3:37PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,318 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بەبۆنەی کۆچی دوایی عادل موراد، مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️18-05-2018
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عادل موڕاد
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,312 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574