پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,171
وێنە 105,494
پەرتووک PDF 19,117
فایلی پەیوەندیدار 96,137
ڤیدیۆ 1,292
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دوو چلە نێرگزی نیشتمان و تەمەنێک خزمەت
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دوو چلە نێرگزی نیشتمان و تەمەنێک خزمەت

دوو چلە نێرگزی نیشتمان و تەمەنێک خزمەت
#هۆمەر نۆریاویی#
چلەکانی هەتاویی(شەستەکانی زایینی)دەبێت کە دڵێک لە پێناو بەخشینی ڕۆشنایی زێتر بە زمان و چاندی نەتەوەکەی،لەمەهابادی هەر هەمیشە کەسکەوە، بارگە و بنەی ژین تێک دەنێت و ڕوو لە تارانی پێتەخت دەکات. هەر لە یەکەم ساتەکانی نیشتەجێبوونەوە هەتا ئێستایش کە تەمەنی گەشی هەر بەرەو بەرزایی دەچێت، بۆ یەک ساتیش ئەڤینی نیشتمان لە دڵە میهرەبانەکەی دەرنەچووە و بە درێژایی ئەم تەمەنە دوور و درێژە، هەردەم ڕووناکایی بۆ گەلەکەی بووە و لە هەر وشە، نووسین،ئاخاوتن و دەرکەوتنێکی،تەنێ هەر یەک پەیڤ خۆ دەنوێنێت و بەس؛ ئەویش ناوی پیرۆزی کوردستانە. ئەم مرۆ نازەنینە تا سەر ئێسقان گەلپەروەرە، هەر هەموو ژینی بە کوردان بەخشیوە تا ناوی کوردیش وەک نەتەوەکانی دی هەرگیز هەرگیز لە درەوشانەوە نەکەوێت و پشتگوێ نەخرێت. لە تاراندا هەر زۆر زوو خۆی دەبینێتەوە و درێژە بە بڵندکردنەوەی باڵای زانستیی خۆی دەدات و ڕوو لە خوێندنی باڵا دەنێت و لە هەوەڵین دەرفەتیشدا،ئەوەی لای گرینگ دەبێت،تەنێ هەر زمانەکەی دەبێت و بەس؛ بۆیە خێرا ئاوڕ لە زمانی زەنگینی نەتەوەکەی دەداتەوە و پێنووسەکەی لەو پێناوەدا دەخاتە گەڕ. فرەی پێناچێت ڕادیۆ کوردیی تاران دەبێتە مەکۆ و دەلاقەیەک بۆ گوێزتنەوەی دەنگەکەی بۆ هەر هەموو کوردان. ئەم پێوەندیی و هاوکارییە لەگەڵ ڕادیۆ، تا بەم ساڵە دواییانەیش هەر درێژەی دەبێت و ئەم کەسایەتییە خودان ڕێزە لەو تریبۆنەوە پەیڤی نازداری کوردی بۆ سەر دڵی شەیدای هەموو کوردێکی زمان خۆشەویست دەگوێزێتەوە. هەر دوا بە دوای سەقامگرتن لە تاران، ماڵەکەی گورجێ دەبێتە مەکۆی گشت دڵێکی ئاشقی کوردستان و تا هەنووکەیشی لەگەڵ بێت، ئەم هەوارە،هەواری هەر هەموو کوردانە و کەم ڕۆژ بووە و دەبێت دەرکەی لە ڕووی نووسەران و نیشتمانپەروەران کراوە نەبێت. هەر پاش سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1979(1357ی هەتاویی)دووی وەرگرتنی مۆڵەتی بڵاڤۆکێکی کوردی دەکەوێت و گۆڤاری گرشەی کوردستان لە تارانەوە بڵاو دەکاتەوە. ئەم گۆڤارە هەر بە هەوڵی تاکەکەسیی ئەم مرۆڤە نەتەوەپەروەرە تا 9 (نۆ) ژمارەیەکی لێ دەردەچێت. خزمەتی ئەم نووسەر و خەمخۆرەی زمان و فەرهەنگی کوردان، یەک و دوو بوار ناگرێتەوە و لە چەند کورتە دێڕێکی ئەوتۆدا جێی نابێتەوە و دەرفەتی تایبەت بە خۆی گەرەکە. لەم سۆنگەوە تەنێ ویستم نەوەی ئێستا،مرۆی نازەنینی ئەوتۆ و لەم چەشنەی ئاشقی نەتەوەکەی بەم ڕۆژە هەستیارانە پشتگوێ نەخات و سۆراخێکی بگرێت و قەدرزانی تەمەنێک خەمخۆریی و پەرۆشیی بەرانبەر فەرهەنگ و زمانەکەی بێت. ئەم کەسایەتییە لە دڵەوە نزیک و خاکەڕایە کەس نییە جگە لە مامۆستا محەممەد ساڵح ئیبراهیمی(شەپۆل) کە نها لە تەمەنی نزیک 90 ساڵیدایە و لە تارانەوە بە درێژایی ئەم هەموو تەمەنە بۆ هەر ڕوودواێکی تاڵ و شیرینی نێو کوردستانەکەی فرمێسکی هەڵوەراندووە و بۆ تاقە ساتێکیش نیشتمانەکەی لە دڵ دەرنەکردووە.
شیاوی وتنە مامۆستا محەممەد ساڵح ئیبراهیمی (شەپۆل)،ساڵی 1933(1312ی هەتاویی) لە شاری مەهاباد لە دایک بووە. مامۆستا شەپۆل، خاوەنی پتر لە 30 پەڕتووکە و سەدان وتار و بابەتی لە گۆڤار و بڵاڤۆکی کوردیی ئەمدیو و ئەودیودا بڵاو بووەتەوە و هەمیشە بەشدار و ئامادەبوویەکی بەشی فرەی کۆڕ و جڤینە کوردییەکان لێرە و لەوێ بووە و بە یەک لە سیما هەرە ناسراوەکانی کورد دادەنرێت کە ساڵگارانێکی دوور و درێژە لە تارانەوە ڕاژە و خزمەتی میللەتەکەی دەکات.
بەڵام دووەمین چڵە نێرگزی نیشتمان، ناوێکی سیما گەشی نێو بواری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەریی کوردییە کە هێشتا هەر زارۆک دەبێت کە ئەڤینی قووڵی زمانەکەی خۆی، دنەی دەدات ڕوو لە ڕادیۆ بنێت و لە ڕادیۆ کرماشانەوە زێتر بەهرە گەشەکەی دەربخات. کەم نین ژماری ئەو گوێگرانەی کە هێشتاکە زایەڵەی سۆزی دەنگەکەی ئەم مرۆ ئازیزەیان لە گوێچکەدایە و هەر بە یادی ئەو سەردەم و ڕۆژانە، ئەشکی شادی دەزێتە نێو نیگا و دڵیانەوە. دڵە ئاورینەکەی ئەم کەسایەتییە نازەنینە، پڕیەتی لە یادەوەریی تاڵ و شیرین و ئەوەندە بەسەرهاتی ڕۆژگار لەسەر دڵە سۆزبارەکەی بارە کە هەر کامە و هەڵگری وانە و پەندێکی گرانبایی و بەبایەخە. هەنووکەیش هەر کە باس لەو سەردەمە و خەباتی فەرهەنگیی ئەو ڕۆژگارە دەکات، فرمێسکێک گەش بە نێوچاوانە میهرەبانەکەیدا دەتکێتە خوار و ئەوەندەی دی، سۆزی دڵ بۆ ناخی هەموو کوردێکی گەلپەروەر دەگوێزێتەوە. تەمەنێک خزمەت لە بواری ڕادیۆ و ڕاگەیاندنی کوردییدا دڵەکەی کردووە بە خەزنەیەکی گرانبایی و هەمووان چاوەڕوانن ڕۆژێک لە ڕۆژان، گۆشەیەک لەم گەنجینە زەنگینە بخاتە سەر ڕووپەڕی قاقەزان و خوێنەر بەرانبەر شتە نەبیستراوەکانی ئەودیو دنیای ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەریی کوردی وریا بکاتەوە. لە کرماشانەوە دەست بە کاری ڕاگەیاندن دەکات و لە تاراندا پتر باڵا دەکات و لە ڕێی گۆڤاری ئاوێنەوە، دیوێکی تری ڕوخسارە تیشکبارەکەی دەردەخات و ئەم بڵاڤۆکە کوردییە تا بە 54 ژمارەی لێ چاپ و بڵاو دەبێتەوە و بێگومان سووچێکی پرشنگدار لە مێژووی ڕۆژنامەگەریی کوردیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە خۆی دەبەخشێت. ئەم دڵە پڕ لە میهر و سۆزەی نیشتمان، پاش پتر لە چل ساڵ غوربەت و دووریی و دابڕان لە وڵاتی نازەنینی کوردان، ئێستا غەریبانە لە شاری سنەی زێدی ناخەکەی نیشتەجێیە و تۆسقاڵێک لەو ئەڤینە ئاورینەی بەرانبەر دار و بەردی نیشتمان نەک لە کەمیی نەداوە بگرە سەد هێندە فرەوانتر بووە. ئەم کەسایەتییە خودان سەنگەیش، هەر هەمان ئاشناکەی دوێنێی ڕادیۆ کوردیی کرماشان، مامۆستا محەممەد (هومایۆن)کەمانگەرە کە هەنووکە دڵی هەگبەیەکی ڕەنگاڵەیییە لە سەدان یادەوەریی ساڵانی دوور و نزیک و بە گێڕانەوەی هەر بیرەوەرییەک، دڵەیشی ڕاست دەچێتەوە بۆ هەر ئەو سەردەمانە.
بۆ وتن دەشێت مامۆستا هومایۆن کەمانگەر،ساڵی 1942(1321ی هەتاویی) لە شاری سنە لە دایک بووە. هێشتا کۆرپەیەکی ساوا دەبێت کە باوک بە ماڵەوە ڕوو لە کرماشان دەکات و هەر لەوێندەرێ سجیل و ناسنامە بۆ منداڵە ساواکەی وەردەگرێت. خۆشەویستیی باوک بەرانبەر زمان و تۆرە و چاندی کوردان، گورجێ لەسەر دڵەی جگەرگۆشەکەی کاریگەر دەبێت و ئەمیش نەک بە دڵێک بگرە بە سەد دڵ، میهر و ئەوینی زمانەکەی خۆی دەکەوێتە دڵ و هێشتا لە دوا ناوەندییدا دەبێت کە لە ڕادیۆ کرماشان دەست دەکات بە خەبات و دواتر بەرپرسایەتی ڕادیۆ قەسر و خودی ڕادیۆ کرماشان دەکەوێتە ئەستۆی. پاش شۆڕشیش، ئەم خەباتە لە تاران و ڕادیۆ کوردیی تاران درێژە پێ دەدات و تا بەم ساڵە دواییانەیش ئەم پێوەندیی و هاریکارییە هەر بەردەوام دەبێت. هەر لە تاراندا نزیک بە 10 ساڵێک سەرنووسەری گۆڤاری ئاوێنە دەبێت و لەو بوارەدا خزمەت بە زمان و چاندی نەتەوەکەی دەکات.
چەندە جوان دەبێت ئێمەی کوردیش وەک گەلانی پێشکەوتوو، ئەم نەریتە زەنگین و ڕەنگینە بۆ سەرپاک کۆمەڵگە بگوێزینەوە و ئەوەی ڕۆژێک لە ڕۆژان بە دێڕێک لە هەر بوار و بەستێنێکدا خزمەتی نەتەوەکەی کردووە، هەر لە سەردەمی ژیانی خۆیدا قەدرزانی بین و ڕێز لە ساڵگارانێک ڕاژەی لە هەمبەر گەلەکەی بنێین و نەوەی نوێش ئاشنا بەم سیما گەش و درەوشاوانە بکەین. مەبەستی نووسەری ئەم چەند دێڕە، تەنیا گوێزتنەوەی ئەم پەیامە بوو و بەس. تەمەنی ئەم دوو چڵە نێزگزەی نیشتمان هەر بەرەو بڵندایی بچێت.[1]
ئەم بابەتە 2,992 جار بینراوە
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاگەیاندن
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 16-05-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 16-05-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 16-05-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,992 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.147 KB 16-05-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
پەیامی کافکا
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,171
وێنە 105,494
پەرتووک PDF 19,117
فایلی پەیوەندیدار 96,137
ڤیدیۆ 1,292
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
پەیامی کافکا
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.907 چرکە!