🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 ڕاستی بەهادین
ڕاستی بەهادین مەجید  لەدایکبووی 19ی نیسانی 2000،  سلێمانی نووسەر و لێکۆڵەری  کوردە. راستی لە تەمەنی چواردە ساڵیدا یەکەمین کۆمەڵە شیعری بڵاو کردۆتەوە. لە ئێستادا، ناوە بەناو بەتایبەت لە سایتە کوردیەکان
👫 ڕاستی بەهادین
✌️ موحسین حسێن
شەوی 11-05-2021 لە هێرشێکی داعش لە کفری شەهید بوو. نێوبراو باوکی چوار کچە.
✌️ موحسین حسێن
📖 سۆمەرییەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە
سۆمەریەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە.

ئەمە نەخشەی شارێکی سۆمەریە بە ناوی (نیپور —نفر)

لە نەخشەکەدا ناوی کۆلان و پەرستگا و باغ و باغات و دەرگای شارەکان و تونێلەکان و سەرچا
📖 سۆمەرییەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە
📕 رۆحی ئاوێنە
ئایە شیروان[1]
📕 رۆحی ئاوێنە
💬 ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
وڵاغە بەرزەی ڕەسەنی(ماین و ئەسپ) بەنرخ و جێی بایەخن بۆ ئەسپ سواری وسوارسوارێنێ و لەشکرکێشی و دیاری و بەخشین گرانبەهان، لە ئیدیۆمی کوردەواریشدا زۆر بایەخی پێدراوە و ل
💬 ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
💬 دەڵێی شێلاقەیه
دەڵێی شێلاقەیه
بێچووی باڵندە و گیانداران ناوی تایبەتی خۆیان هەیە، بزن بێچوەکەی کارە، مریشک بەچکەکەی جوجکەیە به و شێوەیە، بێچو و بەچکەی مراوی و قازیش کە تازە لەهێڵکه دێتەدەرێ لەکوردیدا پێ دەوترێت(ش
💬 دەڵێی شێلاقەیه
💬 چڕدۆیه
چڕدۆیه
هەندێجار چڕ لە چاوگی چڕین-ەوە هاتووە بەمانای زۆر و فره دێت وەکو خوێندنی بەکۆمەڵی باڵندە، لەهەندێ وشەی وەکو(غەریبی چڕ، گژوگیای چڕ، هیتر) لەشێوەزاریتر هەر دەنگ و هاوار و بانگکردنەوە وەکو ناوچەکا
💬 چڕدۆیه
📷 شار خاوەنی ئەم شاژنانە بوو ئەم وێنەیە لە ساڵی 1959 گیراوە
شار خاوەنی ئەم شاژنانە بوو..
ئەم وێنەیە لە ساڵی 1959 دا لە ماڵی محەمەد فەرج شاڵی گیراوە لە بەرخانەقا - سەرشەقام بە بۆنەی گەڕانەوەی پەروەر خان جەلال سائیب و دکتۆر قادر شاڵی لە ئیتالیا کە بۆ مانگی هەنگ
📷 شار خاوەنی ئەم شاژنانە بوو ئەم وێنەیە لە ساڵی 1959 گیراوە
📷 وەک هەوڵێک بۆ بەزیندووهێشتنەوەی یادگاری شێخ حسێنی گڵەزەردە
وەک هەوڵێک بۆ بەزیندووهێشتنەوەی یادگاری شێخ حسێنی گڵەزەردە شارەزا و فەلەکناسی کورد، هەموو ساڵێک بۆ دەستنیشانکردنی دەستپێک و کۆتایی مانگی رەمەزان لیژنەی بینینی مانگ دەچنە شاخی گڵەزەردە و لەوێوە چاودێری
📷 وەک هەوڵێک بۆ بەزیندووهێشتنەوەی یادگاری شێخ حسێنی گڵەزەردە
📷 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان - ساڵی 1965 گەرەکی مامۆستایان
یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان - ساڵی 1965 گەرەکی مامۆستایان سلێمانی
راوەستاوەکان لە دەستەڕاست
1. مامۆستا شێخ کەریمی شێخ محەمەد باراوی
2.مامۆستا قادر خەلیل
3.مامۆستا کامەران مەجید سەعید
4. شیخ قوتبەدین
📷 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان - ساڵی 1965 گەرەکی مامۆستایان
👫 کاروان حەسەن عەزیز
لە رێکەوتی 20-04-1988 لە شارۆچکەی شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە.
قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لە شەقڵاوە تەواو کردووە.
دەرچووی بەشی کیمیا-کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی
👫 کاروان حەسەن عەزیز
📷 شازاد سائیب لەباوەشی باوکی جەمیل سائیب ئازاد سائیبی برای ساڵی 1947
شازاد سائیب لەباوەشی باوکی جەمیل سائیب لەگەڵ ئازاد سائیبی برای ساڵی 1947
📷 شازاد سائیب لەباوەشی باوکی جەمیل سائیب ئازاد سائیبی برای ساڵی 1947
📕 لیسابێت دەنکە نۆکێک دەخاتە نێو لووتی
ناونیشانی پەرتووک لیسابێت دەنکە نۆکێک دەخاتە نێو لووتی
نووسەر ئاسترید لیندگرێن
وەرگێڕانی لە سویدییەوە ئەژین عەبدولخالق
📕 لیسابێت دەنکە نۆکێک دەخاتە نێو لووتی
📕 تۆم هەر لەبیرە
ناونیشانی پەرتووک تۆم هەر لەبیرە
بەشێک لە وتار نامەو دەستخەتەکانی هێمن موکریانی
کۆکردنەوەی فارووق فەرهاد
📕 تۆم هەر لەبیرە
🏰 چیای حاجیلە
چیای حاجیلە
یەکێکە لە شاخە بەرز و دیارەکانی دەڤەری بیتوێن، کە هەردوو ناحیەی حاجیاوا و چوارقورنەی سەر بە قەزای ڕانیە لەیەک جیادەکاتەوە.

بەرزی چیاکە لە ئاستی ڕووی دەریاوە 1050 مەترە، بۆ گەیشتنە سە
🏰 چیای حاجیلە
📕 ڕاستییەکان لە کوێن؟
کارۆ کاوە مەحمود
2021
‎پرسیارێک هەیە لە زۆر کەسی دەکەم، ئەویش ئەوەیە، ئەگەر لە ژیانتدا دوو کەس هەبن. عاشقی یەکەمیان بیت و بەس بزانی کە نزیکی و پێکەوەژیانتان لەژێر بنمیچێکدا، ژیانت پڕ دەکات لە برین و
📕 ڕاستییەکان لە کوێن؟
👫 فایەقە فەنی - فایەق قادر ساڵح شێخ سمایلی
کەسایەتیەکی شارەزور و شاری سەید سادق. فایەق قادر ساڵح شێخ سمایلی (فایەقە فەنی) ساڵی1919 لە دایک بووە ساڵی1994 کۆچی دوایی کردوە. [1]
👫 فایەقە فەنی - فایەق قادر ساڵح شێخ سمایلی
📖 سەڵاح رەوف؛ ئەم دەنکە مرواریە درەوشاوەیەی غوربەت بناسە
سازدانی: ئەمەل سەعید کوردە
ئەم دەنکە مرواریە درەوشاوەیەی غوربەت بناسە:
مرواریەکانی غوربەت بۆ جارێکی دی گەورە هونەرمەند و ئاوازدانەری کورد بەسەردەکاتەوە کە مامۆستای چەند نەوەیەکی سەدەی رابردوو و ئێست
📖 سەڵاح رەوف؛ ئەم دەنکە مرواریە درەوشاوەیەی غوربەت بناسە
📕 وارگەی مێژوویی کورد
پێکهێنانی دەوڵەتی ماد و ڕووخانی ئیمپراتوورییەتی ئاشوور
نووسینی: محەمەد ساڵح ئیبراهیمی (شەپۆل)
لە مێژووی ژیانی مرۆڤدا هیچ شتێک لە ئاو گرنگتر نەبووە، چونکە ئاو هەوا خۆش دەکات و زەوی دەڕازێنێتەوە، گشت
📕 وارگەی مێژوویی کورد
📕 نامەیلێ بۆ شاعیرێکی گەنج
نووسەر: ڕینە ماریا ڕیڵکە
وەرگێڕ: دیلان قادر [1]
📕 نامەیلێ بۆ شاعیرێکی گەنج
📕 کایەکانی هێز؛ سەبارەت بە مرۆڤی سروشت
سۆران ئازاد
تاکەکەس لەژێر باری کۆمەڵێک دەستەڵاتدا، چ فەرمی بن چ نافەرمی، دەژیێت، بەڵام هێزەکانی ئەو لەسەرووی هەموو دەستەڵاتەکانن. ئەم پەرتووکە هەوڵێکە بۆ تێگەیشتنی مرۆڤ لە هێزە سرووشتییەکان لەپێناو س
📕 کایەکانی هێز؛ سەبارەت بە مرۆڤی سروشت
💬 دەڵێی بەرانی دابەستەی جولەکانه
دەڵێی بەرانی دابەستەی جولەکانه
جولەکەکان لە کوردستان زۆربەیان لە شاروشارۆچکەکان نیشتەجێبوون و پیشەی بازرگانی و پیشەوەری جۆراوجۆریان هەبوو، کەمتر ئاژەڵداری و جوتیاریان کردووە، لەماڵەکانیاندا بەرانێکیا
💬 دەڵێی بەرانی دابەستەی جولەکانه
💬 لەهەتاوێ نایگەیەنێتە سێبەرێ
لەهەتاوێ نایگەیەنێتە سێبەرێ
هەتاو و سایە، بەر هەتاو واتە بەر تاوی تیشکی خۆر و سایەش واتە سێبەری تەنێک کە تیشکی خۆر دەگەڕێنێتەوە، بەر تیشکی خۆر و سێبەر زۆر لەیەکترییەوە نزیکن تەنها داوە موویەکیان نێوا
💬 لەهەتاوێ نایگەیەنێتە سێبەرێ
💬 مێوژی سەربوکێ
مێوژی سەربوکێ
لەکۆندا لە ئاهەنگی بوک گواستنەوەدا هەندێ گەنم وپارە و شیرینی وەکو مێوژ و شەکرۆکە و چوکڵێتیان دەخستە ناو قاپێکەوه لەلایەن کەسێکی نزیکی زاواوە لەسەر بان و خانووی ماڵێکەوە بەسەر سەری بوک د
💬 مێوژی سەربوکێ
💬 خزمی جێژنانه
خزمی جێژنانه
لەناو کوردەواریدا جەژنەکانی ڕەمەزان و قوربان، خەڵک وەکو سروتێکی ئاینی سەردانی یەکتری دەکەن و دەست و دەم وچاوی یەکتری ماچ دەکەن، جەژنە پیرۆزە دەکەن و ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر دوو دۆست و دوو
💬 خزمی جێژنانه
✌️ شەهیدان
عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەدی قازی ...
👫 کەسایەتییەکان
دیار ئەبوبەکر
✌️ شەهیدان
نەریمان فوئاد مەستی
✌️ شەهیدان
حەسەن حەمە ڕەشید
✌️ شەهیدان
موحسین حسێن
📝 ببیننن و ببیستن، کوردایەتی (فاشیزمی کوردی) چی دەکات؟ | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
ببیننن و ببیستن، کوردایەتی (فاشیزمی کوردی) چی دەکات؟
📝 بەڵگەنامەکان

بۆ ئەو هێز و لایەن و کەسایەتیانەی مەبەستیانە بزانن. ئێمە نێوەندێکی لێکۆڵینەوەی زانستیمان هەیە کە چەند مانگێکە سەرقاڵی سەر ڕێگەخستنین و تا ئێستا ڕامان نەگەیاندووە. ئەم نێوەندە بەشێوەیەکی کاتی ئۆفیسەکەی کە لە دوو ژوور پێکهاتووە، کەوتۆتە تەلاری چاڤی مۆڵی کۆن لە نهۆمی یەکەم.
تا ئێرە کێشەیەک نییە، کێشەکە لەوکاتەوە دەست پێدەکات کاتێک هێزێکی چەکداری ئاسایش، هێزێکی گەورە بەسەرپەرشتی لیژنەی ئەمنی سلێمانی کە پێکهاتبوو لە دژە تیرۆر و ئاسایش و سکرتاریەت. بەفەرمانی وەزیری بەناو ڕۆشنبیری پەلاماری کەناڵی NRT دەدەن و دایدەخەن. هەر هەمان هێز بۆ ڕۆژی دواتر پەلاماری تەلاری چاڤی مۆڵ دەدەن، چ پەلامارێک؟ پەلامارێک کە وەبیرهێنەرەوەی هێزە بەربەریەکانی مێژووی کۆن و نوێ یە. خودی ئەم هیزە جگە لەوەسفی بەربەریزم و فاشیزم هیچ وەسفێکی دیکە هەڵناگرێ. ئەم هێزە بەربەریە کە لە سەرووی قانوونەوەیە.کە دەچنە بیناکەوە دەست دەکەنە شکاندنی دەرگاکان، شکاندنی قفڵی دەرگا شوشەییەکان، کە دەچنە ناو ژورەکانەوە داستان گەلێک تۆمار دەکەن. شکاندنی کۆمپیوتەر و پرینتەر، دزینی کۆمپیوتەر و مۆبایل و کتێب وپێداویستیەکانی ئۆفیس. تەنیا لە ئۆفیسەکەی ئێمە،کە وێنەکانی بڵاودەکەینەوە، 3 کۆمپیوتەر و 5 مۆبایل، بە تاڵان بردووە. ئەم هێزە هەموو پرنسیپێکیان شکاندووە، سەلاجەکەیان شکاندوە، چی لەسەلاجەکەدا بووە تاڵانیان کردووە، کورسی مێزیان شەق تێهەڵداوە، چەندین کتێبیان بەزمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی دزیوە، کتێبی ناو کتێبخانەکان کە زۆربەی سەرچاوەی فکری و زانستین.
ئەو هەمەجیە بێ کلتوورە نەخوێندەوارانە هیچ حاڵی نەبوون لێیان و دڕاندویانن و لە ناو ئۆفیسەکە بڵاویان کردۆتەوە. ئێمە هێزەکانی ئاسایش یەکێتی نیشتیمانی و ئاسایشی سلێمانی و دژە تیرۆر و هێزەکەی سکرتاریەت و ئاسایشی کەرکوک و لێژنەی ئەمنی شاری سلێمانی بە بەرپرسیار دەزانین. ئۆباڵی ئەم کارە فاشیستیە بەربەریە دەخەینە ئەستۆی ئەو هێزانە. لە چەند شوێنێکی ژوورەکەدالەسەر چەندین لاپەڕە نووسیوویانە (ئاسایشی کەرکووک لێرە واجب بوون). ئەم ددانپێدانانە ئاماژەیەکی گرنگە، ئەو هێزەی لە 16/10 لە کەرکووک هەڵات و لە 50٪ خاکی کوردستانی تەسلیمی حشدی شەعبی کرد، ئێستا دێت بۆ سلێمانی و پەلاماری دار و بەردو بینا و ئۆفیس و کاناڵی تەلەفیزیۆنی و ڕادیۆ دەدات، هەمەجیانە بینا داگیر دەکات خەڵکی مەدەنی دەگرێت و سوکایەتی بە هاونیشتیمانیانی دەڤەرەکە دەکات، ترس و تۆقاندن و سەتەم و جەور نواندن وەک خەڵاتی کوردایەتی بەسەر شار و شاروچەکاندا بڵاو دەکاتەوە<
ئەمە چییە ڕوو دەدات؟
فەیلەسوفی دیاری بواری فەلسەفی سیاسی تۆماس هۆبز لە کتێبە گرنگەکەیدا “لیڤایەسان” باسی حاڵەتی سروشتی دەکات، حەڵەتی سروشتی پێش پەیماننامەی کۆمەڵایەتی و دامەزراندنی جڤاتەکان، یا کۆمۆنوێلس، حاڵەت سروشتی، ئەو دەڵێت بریتییە لە هەلومەرجی جەنگی هەموان دژ بە هەموان، هەلومەرجێک کە تێیدا توندوتیژی، نائارامی، غیابی ئاسایش باڵا دەستە، ژیان تێیدا وەک ئەو دەڵیت” زۆر کورتە، ناشیرینەدڕندانەیە…” هەلومەرجێک لێپرسراوی نییە، کەس لە بەرانبەر هیچ شتێکدا بەرپرس نییە، واتە غیابی لێپرسراوێتی، غیابی دامەزراوەیەک بۆ لێپرسینەوە و سەپاندنی قانوون و نۆرم. بە ڕای هۆبز ئەم هەلومەرجە یا ئەم قۆناغە سروشتییە، مێژووی نییە بەو واتایەی لە قۆناغێکدا پێش مێژوو ڕووی دابێت، یا باو بووبێت، ناهەمیشەگەری ڕوودانی باڵادەستبوونەوەی لە ئارا دایە.
بە ڕای من ئەزموونی حکومڕانی شکستخواردووی کوردستانی عێراق بە بەردەوامی لەو هەلومەرجە نزیک دەبێتەوە کە هۆبز باسی لێوە دەکات و هەر لە شەڕی ناوخۆوە تاوکو پانۆرامای ترۆرەکان و نمایشکردنی زەبروزەنگ هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس و چەکدارەکان، تاکو دروستکردنی هێز و سوپای مەرگ، دژە ترۆر کە هەر هەموو لە سەروو قانوون و نۆرمەکانەوەن، لە سەروو لێپرسینەوەن لە بەرانبەر هیچ دەستگایەکدا (Accountable) (بەرپرس) نین، وەک چۆن لە 60 ساڵی ڕابردوودا هێزە چەکدارەکانی کوردایەتی سەرقاڵی شەڕە پەیدەرپەییەکانی ناوخۆ بوون، ئەو چەکدارانەی لە مێژوویدا سەرقاڵی ترۆرکردنی ئازادیخوازان بوون ئەم هێزانەی کە لە سەروو قانوونەوە لە ساڵی 2017دا لە سەرەتای ڕووداوەکانی 17ی شوباتەوە کەناڵی NRT سووتاند و کەناڵ سووتاندنیا کرد بە نەریت دواجار پەلاماری خۆپیشاندەرانیان دا خەێمەکانیان سووتاند، مینبەرەکانیان خاپوور کرد، هاونیشتیمانیانی ئەم وڵاتەیان کوشت و بریندار کرد و زیندانی کرد لەو کاتەوە بە بەردەوامی سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن و ترۆرن لەم کۆمەڵگایەدا، تاکو ڕووداوەکانی ڕۆژانی 18/12 و ڕۆژانی دواتر. لە 19/12/2017دا پەلاماری ساختمانی چاڤی مۆڵ کۆنیان دا و داگیریان کرد، غارەیەکی گەورەیان کردۆتە سەر ئۆفیسەکان لەوانە ئۆفیسی ئەم نیوەندی لێکۆڵینەوەی زانستی ئێمە و تاڵانیان کردووە.
هەموو دەسەڵاتێکی ستەمکار، دەسەڵات یان سیستەمە دیکتاتۆرییەکان لە لایەکەوە زەوبروزەنگیان هەیە، ترۆر پەخش دەکەنەوە، بەڵام لە لایەکی دیکەوە هەندێ خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن، خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە دەوڵەتداری، حکومڕانی، لەوانە دابینکردنی پێداویستییەکان لە چەشنی ئاو و کارەبا و ڕێگاوبان و پەروەردە و تەندروستی و سەرپەرشتیکردنی سێکتەرەکانی پیشەسازی و بازرگانی کشتوکا:، لە هەمووی گرنگتر دابینکردنی جۆرێک لە “ئاسایش” واتە لە پاڵ بڵاو کدرنەوەی ترۆر و ستەمکاری، بەڵام هەوڵی دابینکردنی جۆرە ئاسایشێک دەدەن ئەگەر چی موزەییەفیش بێت، بەڵام کاتێک دەسەڵاتێک شکست دەخوات لە دابینکردنی ئەو خزمەتگوزارییانە و شکست دەخوات لە ئیدارەکرنی وڵات و خۆی دەبێتە مایەی تێکدانی ئاشتەوایی، خۆی دەبێتە تێکدەری ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی مرۆڤەکان خۆ دەبێتە فاکتەری بڵاوکردنەوەی ترۆر و زەبروزەنگ، خۆی دەبێتە بەرجەستەبووی جەور و ستەم و ترۆر و توندوتیژی، ئیدی لێرەوە دەبێتە مایەی گەڕانەوەی جڤات یا کۆمەڵگا بۆ ئەو قۆناغەی کە هۆبز بە قۆناغی سروشتی ناوزەدی دەکات، ئەو دەسەڵاتە نەک شکستخواردووە، بەڵکو تاکە فاکتەری پەخشکردنەوەی توندوتیژی و زەبروزەنگ و ترۆرە. دەسەڵاتی کوردی لە ئێستادا کوتوومت ئەو دەسڵاتەیە کە بەرجەستەبوونی ترۆر و توندوتیژییە، دژ بە ئاسایشی کۆمەڵایەتییە دژ بە کەرامەتی مرۆڤەکانە دژ بە ئازادی و دادپەروەرییە، هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی هاونیشتیمانیان، هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئازادییەکانی تاک و ئازادییە مەدەنی و سیاسییەکانی جڤات،جگە لە ترۆر و زەبروزەنگ خاڵی خاڵییە لە گشت نرۆم و بەها و پڕەنسیپەکان، خاڵی خاڵییە لە ڕەوایەتی، چی ڕەوایەتی حکومڕانی و چی ڕەوایەتی سیاسی و قانوونی و ئەخلاقی ئەم دەسەڵاتە هیچ نییە جگە لە گەندەڵی و تۆپەڵیک توندوتیژی نواندن بەرانبەر تاکەکان و خودی جڤاتی کوردی، کە ئەمەش چرکە بە چرکە نزیکمان دەکاتەوە لە حاڵەتە سروشتییەی کە هۆبز باسی لێوە دەکات.
ئێمە لە غیابی دامودەزگا قانوونییەکاندا ژیان بەسەر دەبەین، قانوون بوونی نییە، حکومڕانی بەربنەمای قانوونی دارستانە بەهێز، بێهێز دەخوات، واتە غیابی لێپرسراوێتی، غیابی بەها و پڕەنسیپە سیاسی و نەدەنییەن، وڵات، جڤات، ژیانی تاکەکان، هەر هەموو هەڕەشەیان لەسەرە و بوونەتە ئامڕاز بۆ مانەوە و پاراستنی بەرژەوەندی چەند بنەماڵەیەک و چەند حیزبێک، کۆی هێزە چەکدارەکان بوونەتە ئامڕازی پاسەوانیکردنی ئەو حیزب و بنەماڵانە، چەند بنەمڵەیەک کە سڵ لە هیچ شتێک ناکەنەوە لە نواندنی ترۆر و پەخشکردنەوەی ترس و خەفەقان و ستەمکاری، سڵ لە تێکشکانی هیچ بەهایەی مرۆی و هیبەتی هیچ پڕەنسیپێکی گەردوونی، هیچ نۆرمێکی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی ناکەنەوە، دەسەڵاتەکە کەوتووە ئێستا لە پێناو مانەوەی خۆیاندا ئەم دەسەڵاتە کە بەرجەستەبووی توندوتیژییە کە بەرجەستەبووی کەوتنێکی گەورەی سیاسی و ئەخلاقییە، سەرقاڵی ئەوەن جڤاتەکەمان بەرەو هەڵدێریکی گەورە بەرن، کە بردوویانە، ئێمە لەسەر لیواری کەوتن نین، ئەوەی کۆمەڵگای ئێمە کەوتووە، ئێمە نەک خاوەنی حکومڕانییەکی شکستخواردووین (Failed State) بەڵکو ئێستای جڤات و کۆمەڵگای ئێمە لە سەرەتاکانی کەوتنێکی گەورە داین، بازنەی کەوتنەکە چرکە بە چرکە بەرفراوانتر دەبێت بە گوێرەی شیکردنەوەکانی من کوردایەتی، ئایدۆلۆژیای فەرمی بزوتنەوەی کوردی، کوردایەتی کە هیچ نییە جگە لە ناسیۆنالیزمی خێڵەکی و شاخاوی کە هیچ نییە جگە لە فاشیزم بە پلەی ئیمتیاز، ئەم فاشیزمە بەرپرسیارە لە م کەوتنە گەورانە، ئێمە ئەم غارە بەربەرییەی کراوەتە سەرمان وەک دیاری دەستی ئەم فاشیزمە، فاشیزمی کوردایەتی لێی دەڕوانین، پێنج حیزبی سەرەکی لە کوردستا ن بە بەرپرس دەزانین، ئەم دەسەڵاتە شکستخواردووە بە بەرپرس دەزانین و لە دواجاردا ئەمە دیاری خودی کوردایەتییە کە من 20 ساڵ بەر لە ئێستا لە بەرهەمێکی فیکری خۆمدا پێداگریم لەسەر کردووە کە کوردایەتی داڕزیووە، کوردایەتی زەردو زیانی گەورەی بۆ سەر ژیان هەیە لەو مێژووە و لە پێشتریشەوە وتوومە کە کوردایەتی لە ناو زەلکاوی فاشیزم و ستەمکاری و جەهل و ترۆردا مەلە دەکات لەسەر ئەو پیساییە دەژی و ئیدامە بە ژیانی دەدات، ئەو هێز و لایەن و بە ناو ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووسانەی بێدەنگی هەڵدەبژێرن بەرانبەر ئەم بەربەریەتە، ئەم هەمەجیەتەی کوردایەتی بێ هیچ شک و گومانێک دەبنە بەشێک لەم هەمەجیەتە، لەم وحشیگەرێتییەی ناسیۆنالیزمی خێڵەکی کوردی دەبنە بەشێک لێی.
فاروق ڕەفیقفاروق ڕەفیق
29-12-201729-12-2017
_لیستی ئەو کەلوپەلانەی کە لە ئۆفیس براوە.
1، دوو کەیسی کۆمپیوتەر LENOVO 500gb.
2. یەک لاپتۆپ SONY vaio 250 gb.
3. دوو مۆبایلی جۆری NOKIA 6303 ڕەش.
4. دوو مۆبایلی جۆری NOKIA 1280 ڕەش
5. یەک مۆبایلی جۆرئ BlU 16 gb gold.
6. پرینتەری Canon LBP 60 30 ڕەنگی سپی
7. پرینتەری HP disk jet 1230 ملون.
8. کەلوپولی کارمەند، وەک.. شاحینەی مۆبایلی ئایفۆن 3 دانە، عەینەک 2 دانە، 2 هێدفۆن.BEATS بۆکسی ئایفۆن 8`،(کە لە ناویا ئۆرجیناڵی. بارکۆد، شەحن، هێدفۆن) یتێدایە.
9. بڵندگۆی کۆمپیوتەر 2 دانە.
10. کەلوپەلی کارگێڕی، وەک، قەڵەم، حبری پرینتەر. CD تەعریفەکان، چەند CD ئەرشیف. دەفتەری یاداشت.
11. دوو سیمکارتی ئاسیاسێڵ و فۆڕمەکانی.
12. ژمارەیەک کتێبی تایبەت.
ئەمە بێجگە لە شکاندن و سوتاندنی بەئەنقەستی زۆرێک لە کەلوپەلەکانی ئۆفیس،وەک قەنەفە و کورسی و کەلوپەلی کارگێڕی.
#️ هەشتاگ
#فاروق ڕەفیق | #29-12-2017 |
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️ئاسیاسێڵ
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️29-12-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️فاروق رەفیق
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 29-12-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 15 2018 3:48PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: May 15 2018 10:32PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: May 15 2018 10:32PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,752 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 رۆحی ئاوێنە
  📖 سەید کەڵەک و هەشت چیرۆ...
  📖 هزرەکانی مەتی
  📖 هێمن لە نێوان نوێ خواز...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 12-05-2021
  🗓️ 11-05-2021
  🗓️ 10-05-2021
  🗓️ 09-05-2021
  🗓️ 08-05-2021
  🗓️ 07-05-2021
  🗓️ 06-05-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەدی قازی - عەبەی مەلا
لەساڵی 1953 لەشاری پێنجوێن لەدایکبووه.
لەبەر کاری سیاسی نەیتوانیوە خوێندن تەواو بکات، بۆیە هەر لەسەرەتای گەنجییەوە بۆتە پێشمەرگە.
لەدوای هەرەسی ساڵی 1974 و لەسەرەتای دروستبوونەوەی شۆڕش دیسان چۆتەوە ناو ریزەکانی پێشمەرگە.
لەساڵی 1978 لە کارەساتی هەکاری شەهید کرا.
لەساڵی 1993 تەرمی لە هەکارییەوە گەیاندرایەوە سلێمانی و لەگردی شەهیدان بەخاک سپێردرا.
هەر لەمنداڵییەوە لاسایی گۆرانییەکانی حەسەن زیرەکی کردۆتەوه.
لەساڵی 1975 لەگەڵ بەشداری تیپی مۆسیقای سلێمانی لە ئاهەنگی زانکۆی سلێمانی بەشداریی کردو
عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەدی قازی - عەبەی مەلا
دیار ئەبوبەکر
راهێنەری تازە پێگەیشتووانی بازیان بوو. رۆژی 13-05-2017 لەکاتی یاری نێوان هەردوو تیپی تازە پێگەیشتووانی بازیان و پێشمەرگەی سلێمانی، کەلە یاریگای چیا لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو، کێشە دروستبوو، دوای یاریەکەش بەهۆی تەقەکردنەوە لەدەرەوەی یاریگاکە، دیار بەکر راهێنەری تازە پێگەیشتووانی بازیان بەفیشەک بریندارکرا.
دوای گەیاندنی ئەو راهێنەرە بەنەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.[1]
دیار ئەبوبەکر
نەریمان فوئاد مەستی
لە دایکبووی گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی یە ساڵی 1952. لەپێناو بەرجەستەکردنی زانیارییە مێژوویی و ئەدەبی وکلتوری وڕۆشنبیرییەکاندا ڕووی لەبەشی زمانی کوردی زانکۆی بەغداد کردووە. لەڕۆژی 29-04-1974 کە دوا قۆناغی خوێندنی بوو لە زانکۆ، لەگەڵ هاورێیانی هاوبیر وبەهەڵوێست : لەیلا قاسم و جواد وئازاد و حەسەن لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکێکی پیرۆزی ڕێگای رزگاری نەتەوەکەیان بەدیل گیران و لەماوەیەکی کورتی بێ وێنە ولەڕێگەی دادگایەکی بەوێنەکراو لەرۆژی 12-05-1974لە بەندیخانەی ئەبوغرێب لە سێدارە دران.
نەریمان فوئاد مەستی
حەسەن حەمە ڕەشید
لە گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی لە ساڵی 1952 لەدایک بووە.
ئەو کاتەی گیرا لە قۆناگی چواری کۆلیژی ئاداب بەشی کوردی بوو لە زانکۆی بەغداد.[1]
لە رێکەوتی 12-05- 1974 لەگەڵ پۆلێک هاوڕێیدا لە بەندینخانەی ئەبوغرێب لەسێدارەدراوە.
حەسەن حەمە ڕەشید
موحسین حسێن
شەوی 11-05-2021 لە هێرشێکی داعش لە کفری شەهید بوو. نێوبراو باوکی چوار کچە.
موحسین حسێن

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,141 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)