ئاشکرایە کاتژمێر 7ی بەیانی ئەمڕۆ سەرجەم ناوەندەکانی دەنگدان بۆ خولی چوارمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەرجەم پارێزگاکان کرایەوە هاوڵاتان بەڕێژەی بەرچاو بەشداریان کردووە.
بەڵام داوی هەژمارکردنی ئەنجامی دەنگە بەراییەکان لە ڕێگای سیستەمی ئەلکترۆنی نیگەرانی زۆربەی لایەنەکانی بەشداربووی هەڵبژاردنەکەی لیێکەوتەوە.
بۆیە ئێمە لە حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان وەک هێزێکی بەشداربوو داوا لە کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق و لایەنە بەپرسەکان دەکەین کە هەژمارکردنی دەستی بۆ دەنگەکان دووبارە بکرێتەوە و ئەمەش بە کارێکی یاسایی دەزانین و خزمەتکردنە بە سەرکەوتنی پرۆسەکە.
دەزگای هەڵبژاردن و ڕاپرسی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
#12-05-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,564 car hatiye dîtin