دواڕۆژ، محەمەد مستەفا
ئاماری بەرایی سەرجەم بنکەکانی دەڤەری ڕاپەڕین، بەبێ دەنگدانی تایبەت ئاشکرا بوو، تیایدا یەکێتی نیشتمانی کوردستان زۆرینەی دەنگەکانی بردووە.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی بنکەکانی دەنگدان، یەکێتی 46273 دەنگ، گۆڕان 24909، نەوەی نوێ 14328، پارتی 10228، هاوپەیمانی 021 6، کۆمەڵ 13856، یەکگرتوو 2607ی بەدەستهێناوە و هێشتا بەشێوەیەکی ڕەسمی کۆی ژمارەی دەنگەکان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە ڕانەگەیەنراوە.
لەم هەڵبژاردنەدا 320 حزب و هاوپەیمانی بەشداربوون و حەوت هەزار و 376 کاندیدیش ڕکابەری یەکیانکرد بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمان.
لە هەرێمی کوردستانیش سێ ملیۆن و 144 هەزار و 730 هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەبوو و 27 قەوارەی سیاسی کێبڕکێیان کرد لەسەر بەدەستهێنانی 46 کورسی پەرلەمان.
لە هەرێمی کوردستان قەوارە سیاسییەکان 503 کاندیدیان هەیە کە 357 کاندیدیان پیاون و 146 کاندیدیش ژنن.[1]
#13-05-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,841 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!