باکووری کوردستان
- تورکیا بە فەرمی
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاشی وەک کاندیدی سەرۆکایەتی پەسەندکرد.
[3]
باشووری کوردستان
- سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە هێزە ئەمنییەکانی هەرێم دەکات بێلایەنانە مامەڵە لەگەڵ دۆسێی هەڵبژاردن بکەن.
[1]
- سێ لیژنە لە بەغداوە سەردانی هەرێم دەکات، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەو سکاڵایانەی لەسەر هەڵبژاردنەکان هەیە.
[1][2]
- بەرەبەیانی ئەمرۆ لە شارۆچکەی
خانەقینخانەقین بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە کارمەندێکی هێزەکانی پۆلیسی پاسەوانی گیانی لەدەستدا.
[1]
- ئەنجامی بەراییی هەڵبژاردنەکان بڵاوکرایەوە و پارتی و یەکێتی لە زۆربەی شار و شارۆچکەکان یەکەم یان دووەمن.
[3]
- پارێزگاری سلێمانی داوا لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات، کە بەخێرایی گومانەکان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بڕەوێنێتەوە.
[4]
- هەریەکە لە یەکگرتووی ئیسلامیی، کۆمەڵی ئیسلامیی،بزوتنەوەی گۆران، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسیی و دادپەروەریی، بزوتنەوەی ئیسلامیی و حزبی شیوعی لە بارەگای هاوپەیمانی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە. کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێ کردنی دەرەنجامی هەڵبژاردنەکانی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە و سەرجەم ئەو لایەنانە دەرەنجامی دەنگدان ڕەت دەکەنەوە.
[4]
- وتەبێژی لیستی یەکێتی لە
هەولێرهەولێر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەستکاری دەنگەکانی یەکێتی لە هەولێر کراوە، بۆیە سکاڵایان تۆمارکردووە و ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن لە سنووری پارێزگاکه ڕەتدەکەنەوە.
[1]
- لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە هێرشکرایە سەر بارەگایەکی یەکێتی لە
کەرکوککەرکوک، پۆلیسیش دەڵێت زیانی گیانی نەبووە.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- ئەمڕۆ، شەڕڤانانی قەسەدە لە 13-یەمین ڕۆژی قۆناغی کۆتایی هەڵمەتی گەردەلولی جزیرە-دا، چوونە گوندە باخۆز-ی ڕۆژهەڵاتی چەمی فورات و نزیکبوونەتەوە لە شارۆچکەی حەجین.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- ئیئتلافی وەتەنیە بەسەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی داوا دەکات هەڵبژاردنی 12ی ئایاری پەرلەمانی عێراق هەڵوەشێدرێتەوه و دوبارە ئەنجامبدرێتەوە.
[3]