بنکەکانی دەنگدان
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سپای پاسداران کوێستانی کۆدۆ لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستانی بوردوومان کرد.
[4]
- سەلاحەدین سەعیدپوور پاڵەوانی مەلەی ئێران، کە 20 ڕۆژ پێش لەسەر گۆڕی
شەریف باجوەرشەریف باجوەر و ئومید کۆنەپۆشی، میداڵەکانی خۆی پێشکەش بەوان کردبوو، ئەمڕۆ بۆ یادی ئەوان پانتایی گۆلی
زرێبارزرێباری بە مەلەکردن پێوا.
[4]
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی شەفیع محەممەدپوور خەڵکی بەخشی سیلوانای شاری
ورمێورمێ لە خاڵی سنووری ئەو شارە بریندار کرا.
[4]
باشووری کوردستان
- رۆژی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستان.
[1]
- لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەپارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە چاودێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان رایانگەیاند: راوێژی تەکنیکیمان پێشکەش بە کارمەندانی کوردستان کردووە و کارەکانیان زۆر پڕۆفیشناڵانە بەڕێوە دەڕوات.
[2]
- رێکخەری گشتی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیێنێت، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان بێلایەن و سەربەخۆن و هەر بڕیارێک بدەن ئێمە پێوەی پابەند دەبین.
[1]
- بەرپرسێکی ئۆفیسی
سلێمانیسلێمانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت: نزیکەی 25 هەزار کەس لە سلێمانی مافی دەنگدانیان فەوتاوە لەبەرئەوەی پێشتر سەردانی بنکەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیان نەکردووە.
[2]
-
کاروخ عوسمانکاروخ عوسمان، کاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان لە سنوری شارەدێی
قەسرێقەسرێ هێرشیکرایە سەر و بریندارکرا.
[2]
- وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایگەیاند: هاووڵاتیانی ناوچەکانی ماددەی 140 بۆیان نیە لە هەرێمی کوردستان دەنگبدەن.
[2]
- لەدوای بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، زۆربەی سەرکردەکانی یەکێتی بە فڕۆکەیەکی سەربازی چوونە بەغدا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.
[3]
- حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و سەرقاڵبوونی ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەرانی حکومەت سبەینێی کرد بە پشوو.
[1]
-
بەهادین نوریبەهادین نوری سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعی عیراق و
کەریم ئەحمەدکەریم ئەحمەد سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی کوردستان بۆ بەوشداری کردن لە پرۆسەی دەنگدانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بنکەی دەنگدانییان کرد، بەڵام نەیانتوانی لە سلێمانی دەنگ بدەن. ئەم دوو کەسایەتییە کە تەمەنیان لەسەرو 90 ساڵەوەیە و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم ناویان لە لیستی تۆماری دەنگدەراندا سڕدراوەتەوەو لە کاتێکدا لە ژیاندا ماون.
[6]
- بەهۆی تەقەی خۆشییەوە لە شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ دوو هاوڵاتی برینداربوون.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- کردەوە دژە مرۆییەکانی دەوڵەتی تورکیا وچەتەکانی لە دژی هاووڵاتیان وسروشتی ناوچەکەکانی
عەفرینعەفرین بەردەوامە. چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا دەستیان کردووە بە سووتاندنی چیاکانی ناوچەی-ی مەیدانکێ-ی عەفرین.
[5]
- لە شاری سوتۆکهۆڵمی سوید بە بەشداری کوردستانیان یادی ئارگەش کارزان، دلۆڤان فیدایی، تۆلهەڵدان
سنەسنە وڕۆژهات لە ئەندامانی ڕێبەری کۆداروکۆمەڵگەی گەنجانی ڕۆژهەڵات و شەهیدانی پای سێدارە رامین حسێن پەناهی، زانیارولوقمان مورادی کرایەوە.
[5]
- کۆچی دوایی نووسەر و راگەیاندکار
کەمال رەئوف محەمەدکەمال رەئوف محەمەد - بابی لالۆ لە هۆڵندا.
[1] ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Kronoloji