$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بازاڕیانی شاری #بانە#، پاش 25 ڕۆژ مانگرتن بەبێ جێبەجێ کردنی داخوازییەکانیان و وڵام نەدانەوەی بەرپرسانی حکوومەتی بە داواکارییەکانیان کۆتایییان بە مانگرتنەکەی خۆیان هێنا.[4]
$باشووری کوردستان$
- گەریلاکانی #هەپەگە# و یەژەئاستار لە 6 قۆڵەوە لە گردی لێلیکان لە سوپای تورکیای داگیرکەریان دا.[2]
- درەنگانێکی شه و لە #خانەقین# بە تەقە هێرشکرایەسەر ئۆتۆمبێلی #ئەڤین محەمەد حەسەن زەهاوی# کاندیدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پارێزگای دیالە، بەڵام ناوبراو له و هێرشە ڕزگاری بوو.[1]
- #عیرفان سەعدوڵڵا#، کاندیدی ژمارە 11ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دیالە، ڕایگەیاند کاژێر 10:00ی ئەمڕۆ لەلایەن شێرکۆ عەبدولعەزیز، بەربژێری لیستی فەتح و پاسەوانەکانی و چەند چەکدارێکییەوە هێرشمکرایە سەر و بریندار کرام.[3]
- دەنگدانی تایبەت بۆ پەڕڵەمانی ئێڕاق لە باشووری کوردستان دەستیپێکرد. لە هەندێک بنکە بەهۆی کێشەی زۆری دەنگدەران و کێشەی تەکنیکی دەنگدان ڕاوەستاوە.[2]
- ئەمڕۆ لەکاتێکدا بڕیاربوو بڕە پارەی قەرەبوو بدرێتەوە هاووڵاتیانی کورد لە #خورماتوو#، ئەندامێکی ئەنجومەنی شارۆچکەکەش ڕەتیکردوەتەوە هاوکارییەکە دابەشبکرێت و بە فیشەک بڵاوەیان بە هاووڵاتیان کردووە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- سوپای ئیسرائیل ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت، لە تۆڵەی چەند هێرشێکی مووشەکی بۆسەر ئیسرائیل، دەیان پیگەی سەربازیی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانیان لە سووریا کردووەتە ئامانج و وەڵامی 20 مووشەکی ئاراستەکراوی ئێرانیان لە بەرزاییەکانی جۆڵان داوەتەوە.[3]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 8,837 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!