وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم ئاماری ژمارەی گەشتیارانی هاتووی مانگی ئازاری هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی ئاشکرای دەکات و بەپێی ئامارەکەش جموجوڵی گەشتیاری لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر زیاتره و سێ هێندەی فڕۆکەخانەی سلێمانییە.
بەپێی نوسراوێکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لە مانگی ئازاردا (40.484) گەشتیار لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە هاتوون و (41.840) گەشتیاریش ڕۆیشتوون، بەگشتیش (82.324) بووه و 21 تەن باریش هاتووه و 4 تەنیش ڕۆیشتووە.
بەپێی ئاماری دیکەی هۆبەی ئاماری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کە کۆپییەکی لای دواڕۆژ لە مانگی ئازاردا (12.596) گەشتیار هاتوو و (13.308) گەشتیارش ڕۆیشتوون و بەگشتی (25.904) گەشتیار بووە.
سەبارەت بە باریش ئامارەکە ئاشکرای کردوە 78 تەن هاتووه و 0.5 تەنیش ڕۆیشتووە.
بە پێی ئەو ئامارە جموجوڵی گەشتیاری لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر زیاتره و سێ هێندەی فڕۆکەخانەی سلێمانیە، بەگشتیش لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا لە هەردوو فڕۆکەخانەکەوە 108 هەزار و 228 گەشتیار هاتووچۆیان کردووە.[1]
#09-05-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,315 times
Write your comment about this item!