لە #هەولێر# 827 توشبووی نەخۆشیی تالاسیمیا هەیە و بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی تالاسیمای کوردستان-یش ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی نەبوونی دەرمانی پێویست، توشبوانی تالاسیمیا لە دۆخێکی خراپدان.
ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی توشبوانی تالاسیمیایە، لە هەرێمی کوردستانیش توشبوانی ئه و نەخۆشییە یادی ئەم ڕۆژەیان کردەوە و داواکارییەکانی خۆیان خستەڕوو.
سروە عەلی بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستان بۆ ڕۆژنیوز قسەی کرد و باسی لەوە کرد: بەداخەوە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی وەکو پێویست بە دەم داواکاریی توشبوانی تالاسیمیاوە نەهاتوون، داواش لە حکومەت و بەرپرسانی تەندروستی دەکەین دەرمان و پێداویستی بۆ توشبووان دابین بکەن، چونکە لە ئێستادا چارەسەرەکان و دەرمانەکان لە سەنتەرەکانی چارەسەر دەستناکەون.
سروە عەلی وتیشی: لە سنوری پارێزگای هەولێر 827 توشبووی تالاسیمیا هەیە و له و ژمارەیەش 323 توشبوو ئاوارەن، کە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە لە ناوچەکانی دیکەی عێراقەوە ئاوارەی هەولێر بوون.
هەر بەپێی ئامارەکان کە ئەمڕۆ لە ڕۆژی جیهانیی توشبوانی تالاسیمیا بڵاوکرایەوە، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ هەزار توشبوی تالاسیمیا هەیە، ساڵی ڕابردووش 17 توشبووی تالاسیمیا لە هەرێمی کوردستان بەهۆی نەبوونی پێداویستییەکان و چارەسەرنەکردنیانەوە گیانیان لە دەستداوە.[1]
#08-05-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,486 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!