دوو کرێکارم گرتبوو بۆ گواستنەوەی کەل و پەلی مالەوەمان؛ وتیان 40 هەزار دینار منیش ووتم زۆرە هێنایانە 30 هەزار دینار..
پاش کۆتایی هاتنی کارەکە لەو هەوا گەرمەدا سێ دانە 10 هەزار دیناریم پێ دان.
یەکێک لەکرێکارەکان 10 هەزار دیناری هەڵگرت و 20 هەزار دیناری دا بەئەوی تر،
وتم مەگەر شەریک نین؟
وتی با بەڵام ئەو خێزاندارە، زیاتر لەمن پێویستی بەپارە هەیە.
منیش لەبەر ئەو هەڵوێستە جوامێرانەی دیسان 10 هەزار دیناری ترم پێ دا.
سوپاسی کردم و دیسان 5 هەزار دیناری دا بەئەوی تر و ڕۆشتن.
لەوێدا بوو کە کەوتمە بیری ئەو ڕستە جوانەی کە جارێک لەسەر پردێکی پەڕینەوە خوێندبومەوە.
بەخشین دڵێکی گەورەی دەوێ نەک سامانێکی زۆر.
#ئەحمەد جۆڵا#