سلێمانی: مانگی 5ی 2018، 500 تەن گۆشتی سور و 400 گۆشی سپی هاوردەدەکرێت
📊 ئامار و راپرسی
بڕی هاوردەکردنی گۆشت و ماسی و بەرهەمە پەلەوەرییەکان بۆ مانگی ئایار دیاریدەکرێت و هاوردەکردنیشیان بە هاوسەنگیکردن لەگەڵ بەروبووم و بەرهەمی ناوخۆ دەبێت، و بەرژەوەندی و بارودۆخی هاوڵاتیانیش رەچاو دەکرێت.
لە راگەیەنرێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە 30ی نیسان بڵاوکراوەتەوە، وێنەیەی بۆ دواڕۆژ نێردراوە و تیایدا هاتووە لە دیوانی قایمقامییەت، کە بەسەرپەرشتی قایمقامی ناوەندی سلێمانی و نوێنەرانی دامودەزگا و لایەنە پەیوەندیدارانەکان، کۆبوونەوەی لیژنەی دیاریکردنی هاوردەکردنی بەرهەمی پەلەوەری و سامانی ماسی بۆ مانگی ئایار بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخ و بەرژەوەندی هاوڵاتیان پاڵپشی لە بەرهەمی ناوخۆ بکرێت، و بۆ مانگی ئایار بە شێوەیەکی هاوسەنگ رێگە بە هاوردەکردنی بڕی 500 تۆن گۆشتی سور، 400 تۆن مریشک و 750 تۆن ماسی بدرێت، بە هەمان شێوەی مانگی رابردووش هاوردەکردنی هێلکە بۆ پارێزگای سلێمانی بە بڕی 510 تۆن دیاریبکرێت.
[1]
30-04-201830-04-2018