گەلی عەفرین و شەهبا لە دژى داگیرکەریى دەوڵەتى تورکیا خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن
باکووری کوردستان
- سەرلەبەیانیی ئەمرۆ کاتژێر 10:00،
سەلاحەدین دەمیرتاشسەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، نێردرایە بەردەم دادوەر لە دادگای سزای قورسی ئەستەنبوڵ. داواکاری گشتیی تورک بە تۆمەتی پروپاگەندە بۆ رێکخستنی قەدەغە داوای سزای پێنج ساڵ زیندانی بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش کرد.
[2]
- سوپای تورک لە ناوچەکانی جودی و فاراشین لە باکوری کوردستان، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی بە بەشداریی چەندین سەرباز و فڕۆکەی جەنگی دەستپێکرد.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- مانگرتنی کاسبکاران و دوکاندارانی شاری بانە-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نایە 16یەمین رۆژی خۆی، مانگرتووان لە سەر شەقامەکان چادریان هەڵداو، و ڕایانگەیاندووە تا گەیشتن بەخواستەکانیان واز لە مانگرتن ناهێنن.
[3]
- سەربازێکی کورد بە ناوی محەمەد ڕەزا سالاوەندیان خەڵکی شاری
بیجاڕبیجاڕ کوڕی عەلی بەخش بە هۆی تەقینەوەی مین لە خاڵی سنووری شاری
سەقزسەقز بریندار بوو.
[6]
- دوو چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەقز، بە ناوەکانی نادر و شەهرام مەجیدیان لە لایەن دادسەرای ئینقلابی ئەو شارە بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.
[6]
باشووری کوردستان
- بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارین و ڕەشەبایەوە کە ماوەی چەند ڕۆژێکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان گرتۆتەوە زۆرێک لەو پۆستەرانەی کە مەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن دانرابون شێوێنراون و تێکچوون.
[1]
- لە
هەولێرهەولێر، بەشێوەیەکی ئەزموونی دەنگدان لە 53 بنکەی هەڵبژاردن دەنگدان بەڕێوەدەچێت و سەرۆکی لقی هەولێری کۆمسیۆنیش دەڵێت دەنگدانەکە بۆ دڵنیابوونی حزب و لایەنەکان و چاودێرانی بیانییە.
[1]
- تەرمی نوسەر و رۆشنبیری کورد،
دانا جەلالدانا جەلال موفتی گەیشتە فرۆکەخانەی هەولێر.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- سەدان هاووڵاتیی
عەفرینعەفرین لە کانتۆنی شەهبا، لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورکیا و هەوڵەکانی ئەو دەوڵەتی بۆ گۆڕینی دیموگرافیا و باری دانیشتوان، خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- بڕیارە بۆ پشتگیری لە ناوچەی حەسکیف-ی باتمان و ناوچەی سووری ئامەد کە شوێنەواری مێژوویین و لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە لەناودەبرێن، لە 20 وەڵاتی جیهان چالاکی بەڕێوەبچن.
[3]
- هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی
داعشداعش داخستنی بارەگاکانی لە بەغدا و کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی داعش لە عێراق راگەیاند.
[5]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان