دەیەمین ڕۆژ و درێژەی مانگرتن و ناڕەزایەتی کاسبکاران و کۆڵبەران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
📝 بەڵگەنامەکان
KMMK: لە26ی خاکەلێوەی 1397ی هەتاوییدا یەکەم دەسپێکی مانگرتنی ناڕەزایەتی کۆڵبەران و کاسبکاران لە شاری بانە بە ڕاخستنی خوانی بەتاڵ سفرە خالی دەستی پێکرد و هەر زوو شارەکانی تری ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە.
شارەکانی جوانڕۆ،
سەقزسەقز، پیرانشار، بۆکان و بەشێک لە
مەهابادمەهاباد و
سەردەشتسەردەشت بەداخستنی دوکان و بازاڕ پەیوەست بە داخوازی ڕەوای کاسبکاران و کۆڵبەرانی کوردستانەوە بوون.
نوێنەری خامنەیی هاتە بانە و خەڵک ڕاشکاوانە هاواری برسیەتی و بێکاری خۆیان بەو نوێنەرەی حکومەت گەیاند و بەردەوامی خۆیان بۆ مانگرتن نیشان داوە.
لە دوای ئەوەی سیاسەتی حکومەت نەگۆڕە و سنوور و ڕێڕەوە بازرگانیەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان ناکاتەوە و لەو لاشەوە هیچ بنەمای کار و کارگەێیکی لە ڕۆژهەڵات نەخوڵقاندوە.
بە پێی وتەی “خزری” نوێنەری پیرانشار و سەردەشت لە پاڕلەمانی ئێران زیاتر لە 80 هەزار کەس بێکار بوون. نوێنەری سەقز و بانە لە پاڕلەمانی ئێران ڕایگەیاندوە زیاتر لە 500 پاساژ وەک پلاسکۆی تاران مەترسی داخستنی هەیە، هەرچەند ئەم وتەیە بوو بە دەستەواژەی کاربەدەستانی حکومەت و ڕایانگەیاندوە کە ئەو مانگرتنانەی کوردستان هی بازرگانەکانە نەوەک کۆڵبەران و کاسبکاران !
لە لاێیکی ترەوە نوێنەرێکی تری مەجلیسی شورای ئیسلامی ڕایگەیاندوە کە بە زیادکردنی بڕی بابەتی گومرکی و وەک باج و و داخستنی ڕێڕەوە سنوورەکان 7 ملیون کەس ژیان و کەسەبەیان کەوتۆتە مەترسی و ناو چوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
24-04-201824-04-2018