لەماوەی ڕابردوو چەندین کۆبوونەوەمان ئەنجامدا زۆرترین بەرگریمان کرد لە مووچەی گشت چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان و شایستە داراییەکانی هەرێم. سەرەرای ئەوەی کە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پشتیوانی کۆژمەی شایستە داراییەکانی هەرێم کردوەو لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتێکە دەقێکی یاساییم پێشنیارکرد بۆ ئەوەی پشکی کورد لە یاساکە ببێتە نۆ ترلیۆن و پێنج سەد ملیار دینار، بەڵام نە حکومەت و نە کوتلەی هاوپەیمانی ڕازی نەبوون پشکی کورد چاک بکەنەوە، بۆیە پێویست دەکات بۆ هەموو پارتە سیاسێکانی هەرێم و خەڵکی تێکۆشەری هەرێم ڕوون بێت کە بڕیاری سیاسی هەیە بۆ لاوازکردنی هەرێم و سەپاندنی ئابڵۆقەی ئابووری زیاتر بەسەر چین و توێژەکانی هەرێم. ئەوەی لە تواناماندە بووە وەکو ئەرکی پەرلەمانی و خەباتی سیاسی ناو پەرلەمان کەمتەرخەمیمان نەکردووەو ئێستا ئەرکی سەرکردایەتی حزبە سیاسێکانی هەرێم و پەرلەمان و حکومەتی هەرێمە بۆ تاوتوێکردنی هەر ئەگەرو بڕیارێک کە پێیان باشە، کورد یان بەشێکە لەم دەوڵەتی عێراقەو پێویستە وەکو هاووڵاتی ئاسایی مامەڵە لەگەڵ مافەکانی بکرێ، یان نابێ قبوڵ بکرێ مافەکانی پێشێل بکرێ لە یاساکانی عێراق. هەر بڕیارێکیش کە ببێتە بڕیارێکی کوردستانی، بەندە وەکو نوێنەرێکی هەرێمی کوردستان پابەند دەبم پێوەی. وەرگرتنی هەڵوێستی سیاسی کوردی لەم ساتەوەختە مێژوویەدا لەسەر قووتی خەڵکی هەرێم و مافە دەستورێکانی هەرێم ئەرکی هەموو کەسولایەنێکە.
#مەسعود حەیدەر#
ئەندام پەرلەمانی عێراق
#03-03-2018#
بەغداد
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,157 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !