پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,095
وێنە 105,462
پەرتووک PDF 19,110
فایلی پەیوەندیدار 96,122
ڤیدیۆ 1,290
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
مەلا ماتۆڕ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
لەنێوان (مەلای گەورەی کۆیە) و (شێخ سەعیدی نورسی) دا
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لەنێوان (مەلای گەورەی کۆیە) و (شێخ سەعیدی نورسی) دا

لەنێوان (مەلای گەورەی کۆیە) و (شێخ سەعیدی نورسی) دا
محەمەد سالار (پاشا)
1. ناو
- مەلای گەورە: مەلا محەمەدی مەلا عەبدوڵای مەلا ئەسعەد.
- نورسی: سەعید میرزا سەعید.
2. نازناو
- مەلا محەمەد ناسراوە بەمەلای گەورەی کۆیە و (مەلای محەمەدی جەلیزادە).
- نورسی ناسراوە بە (بەدیع زەمان) و (سەعیدی نورسی) و (سەعیدی کوردی).
3. ناوی دایک
- دایکی مەلای گەورە ناوی (عائیشە) بوە.
- دایکی نورسی ناوی (نوریە) بوە.
4. باوک
- باوکی مەلای گەورە بەهەمان شێوە مەلا بوە وە (11) پشتی هەر مەلا بون.
- نورسی باوکی سۆفی و کاری جوتیار بوە.
5. باری ئابوری خێزان
- مەلای گەورە لەخیزانێکی زەنگینی خاوەن موڵک لەدایک بوە.
- نورسی لەخێزانێکی ئاسایی جوتیار لەدایک بوە.
6. بەرواری لەدایکبون
- مەلای گەورە لەساڵی (1876ز) لەدایک بوە.
- نورسی لەساڵی (1877ز) لەدایک بوە.
7. شوێنی لەدایکبون
- مەلای گەورە لەقەزای کۆیە لەدایکبوە.
- نورسی لەگوندی (نورس)ی سەر بەقەزای هیزان سەر بەشاری بتلیس لەدایک بوە.
8. خوێندن
- مەلای گەورە لەتەمەنی (7) ساڵیدا دەستی کردوە بەخوێندن.
- نورسی لەتەمەنی (9) ساڵیدا خراوەتە بەر خوێندن.
9. ئیجازەی مەلایەتی
- مەلای گەورە لەسەر دەستی مەلا عبدوڵای باوکی ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتوە.
- نورسی لەسەر دەستی مەلا محەمەد جەلالی بایەزید ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتوە.
10. تەمەنی ئیجازە
- مەلای گەورە لەتەمەنی (18) ساڵیدا ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتوە.
- نورسی لەتەمەنی (14) ساڵیدا ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتوە.
11. تەری بون
- مەلای گەورە لەتەمەنی (17) ساڵیدا بۆ ماوەی (1) ساڵی ڕەبەق لەمزگەوتی گەورەی کۆیە ماوەتەوە و نەهاتوەتە دەرەوە، کەدواتر وەک مەسعود محەمەد دەیگێرێتەوە مەلای گەورە پێی وتوە ئەو ساڵەی بەیەک لوقەی حەرام گۆڕیوەتەوە!.
- نورسی لەتەمەنی (12) ساڵیدا و بۆ ماوەی (3) مانگ خۆی تەرخان کردوە بۆ زانست بەتەنها جگە لەوەی لەبارلا و بتلیس و وان چەند جارێک ژیانی تەنیایی بەسەر بردوە.
12. تاریف (پێناسە)
- مەلای گەورە بەرهەم و کارەکانی دابەش ئەبن بۆ (3) بەش:-
أ‌- کاری مەلایەتی و وانەوتنەوە و نوسین لەبواری ئاینی.
ب‌- کاری نیشتیمان پەروەری و بەرگری کردن لەکورد لەرێگەی ئەو بەرپرسیارێتیانەی کەوەریگرتوە و ئەو هۆنراوانەی کەدایناون.
ت‌- کاری نوێخوازی و دژایەتی کردنی کۆنەپەرستی و مافەکانی ئافرەت.
چەند نمونەیەک:
- لەبارەی کوردبون دەفەرموێت:
هەتا دەمرم، لە بۆ کوردان دەناڵم
عیلاجیان چۆن ؟ بکەم هاوار بەماڵم
دەبێ من کەیفی چیم بە دونیا بێ ؟
قەومی من وە ڕەزیل و ڕیسوابێ
- لەبارەی کۆنەپەرستی پیاوی ئاینی ئەفەرموێت:
ئەگەر مڵکە هەمووی مڵکی خودایە
ئەگەر شێخە ئەگەر قوتبە هەبایە
ئیرادە و قودرەتی خودای من تەواوە
چ حاجەتمان بە شێخ ڕایی کراوە؟
- لەبارەی زانست ئەفەرموێت:
عیلمی کیمیات گەر نەخوێندوە
بەخوا نازانی خوا چی کردوە
- لەبارەی مافی ئافرەت ئەفەرموێت:
ژن زینەتی دنیایە، ئەمانەتی خودایە
حەبیبی موستەفایە قەڵاتن لە بۆ مێردان
ژنیش وەک موزەکەرە عەینی ئەویش بەشەرە
- نورسی ژیانی دابەش ئەبێت بۆ دوو بەش؛
أ‌- سەعیدی کۆن لەسەرەتای تەمەنییەوە دەست پێ دەکات تا ساڵی (1926ز) و بریتیە لەکاری زانست وەرگرتن و گەشت وانەوتنەوە و سیاسەت کردن.
ب‌- سەعیدی نوێ لەدوای ساڵی (1926ز)ەوە دەست پێ دەکات تا وەفاتی، بریتیە لەقاڵبونەوە لەپرۆژەی نوسینی (پەیامەکانی نور) و (کۆمەڵەی نور).
13. گەشتی زانستی
- مەلای گەورە بەحوکمی نەسەبی مەلایەتی کەمترین گەشتی کردوە بۆ وەرگرتنی زانستی ئاینی.
- نورسی بۆ وەرگرتنی زانست ئەم شارانەی کردوە (نەورس، تاغ، بێرمس، بتلیس، وان، دۆگۆ بایەزید، ئیسعرت، ماردین.. هتد)
14. پێش نوێژی و وتار خوێندن
- هەردوکیان کاری پێش نوێژی و وتار خوێندنیان کردوە.
15. بەرپرسیارێتی
- مەلای گەورە:-
أ‌- لەساڵی (1912ز) بوەتە موفتی کۆیە.
ب‌- لەساڵی (1915ز) بوەتە ئەندامی ئەنجومەنی زانستی موسڵ.
ت‌- لەساڵی (1919ز) بوەتە قازی کۆیە.
ث‌- لەساڵی (1924ز) بوەتە ئەندامی ئەنجومەنی دامەزراندنی عێراق.
ج‌- لەساڵی (1928ز) وازی لەکاری فەرمانبەری هێناوە و خۆی تەرخان کردوە بۆ وانە وتنەوە.
- نورسی:-
أ‌- لەتەمەنی (15) ساڵیدا چوەتە شاری (بتلیس) و لەگەڵ (تاهیر پاشا) والی ئەو شارە ژیاوە.
ب‌- بۆ ماوەی (15) ساڵ لەشاری (وان) ماوەتەوە و دەستی کردوە بەوانەدان و هەوڵی چاکسازی ئاینی و ئاشتەوایی لەنێوان خێل و هۆز و عەشیرەتەکان.
ت‌- لەساڵی (1911ز) چوەتە دیمەشق و لەوێ گرنگترین وتاری ئاینی داوە لەمزگەوتی ئومەوی کەبەوتاری شامی بەناوبانگە پاشان سەردانی بەیروتی کردوە.
ث‌- پاش بەیروت گەراوەتەوە ئەستەنبول و لەهەوڵدا بوە بۆ دوبارە دامەزراندنەوەی زانکۆی (زەهرا) و بەڵێنی لەسوڵتان وەرگرتوە بەڵام هەڵایسانی جەنگی جیهانی ڕێگر بوە لەپرۆژەکەی.
ج‌- لەساڵی (1915ز) گەراوەتەوە وان و دەستی کردوە بەدروستکردنی سوپایەک بۆ بەرگری لەخەلافەتی عوسمانی و لەساڵی (1916ز) لەشاری بتلیس بریندار کراوە و دەستگیرکراوە و دورخراوەتەوە بۆ ڕوسیا.
ح‌- لەهەمان ساڵ بوەتە ئەندام لە دار الحکمە
خ‌- لەساڵی (1957ز) پشگیری حیزبی دیموکراتی بەسەرۆکایەتی عەدنان مەندەرێسی کردوە.
16. کتێب
- مەلای گەورە بەنزیکەی (26) کتێبی هەیە ئەگەر چی بەشێکی زۆری دەستنووسن و چاپ نەکراون.
- پەرتوکەکانی نورسی نزیک بە (130) پەیام دەبن و بریتین لە چوار بەش کە هەر بەشێکی لەوی دیکە جیا دەبێتەوە بەم چەشنە؛
أ‌- ووتەکان
ب‌- نامەکان
ت‌- بریسکەکان
ث‌- تیشکەکان
ئەمە جگە لەوەی چەند پەرتوکێکی دیکەی هەیە لەوانە (دەروازەیەک بۆ نور، کلیلەکانی جیهانی نور، دادگاییەکان، ژیاننامە، ڕوبەروو... هتد) وە بۆ نزیکەی (50) زمان وەرگێردراوە.
17. تەفسیری قورئان
- مەلای گەورە تەفسیری قورئانی کردوە بەزمانی کوردی کەبریتیە لە (10 بەرگ) و لەساڵی (2009ز) لەسەر ئەرکی مام جەلال لەچاپدرا.
- نورسی تەفسیرەکەی نزیک بە (6000) لاپەرە دەبێت بەڵام جیاوازی لەگەڵ تەفسیرەکانی دیکە ئەوەیە کەبەپێی زنجیرە و پلە بەندی نیە.
18. کتێبی (جمع الجوامع فی اصول فقە)
- مەلای گەورە شەرحی کتێبی ناوبراوی کردە.
- نورسی کتێبی ناوبراوی لەماوەی (1) هەفتە لەبەرکردوە.
19. زمان
- مەلای گەورە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و تورکی و فارسی زانیوە.
- نورسی سەرەتا تەنها زمانی کوردی زانیوە دواتر فێری زمانی عەرەبی بوە و لەتەمەنی (20) ساڵیدا زمانی تورکی فێربوە!
20. هاوسەرگیری
- مەلای گەورە دوو جار لەژیانیدا هاوسەرگیری کردوە.
- نورسی هەرگیز هاوسەرگیری نەکردوە.
21. دەستگیرکردن و زیندان و دورخستنەوە
- مەلای گەورە هەرگیز دەستگیر نەکراوە و زیندانی نەکراوە و نەفی نەکراوە.
- نورسی هەر (3) حالەتەکەی بەسەردا هاتوە، بەم چەشنە:
أ‌- دەستگیرکردن، لەساڵەکانی (1907، 1908، 1916، 1920، 1926، 1935، 1943، 1948، 1952... هتد) زیندانی کراوە.
ب‌- دەرەنجامی دەستگیرکردن چەند جارێک بریاری لەسێداردانی بۆ دەرکراوە لەوانە (1908، 1916، 1952... هتد).
ت‌- دەیان جار نەفی کراوە و دورخراوەتەوە.
22. خەلافەتی عوسمانی
- مەلای گەورە دژی خەلافەتی عوسمانی بوە.
- نورسی بەشێکی تەمەنی بۆ پارێزگاری کردن لەخەلافەتی عوسمانی داناوە.
23. نەبونی ترس
- مەلای گەورە لەبۆنەیەکدا لەهەولێر دەستی موتەسرفی گرتوە ڕێگەی نەداوە پێشی بکەوێت هەروەها لەبۆنەکەدا ڕەخنەی لەمەلیک فەیسەڵ گرتوە کە ئەمە نیشانەی ئازایەتییە.
- نورسی کاتێک دەستگیر دەکرێت لەلایەن ئینگلیزەوە پێی دەوترێت وەڵامی ئەو تۆمەتانە بدەرەوە کەدەخرێنە پاڵی بەدادوەر دەڵێت پێویست بەوەڵامدانەوە ناکات بەڵکو تفێک بەسە.
24. کۆچی دوایی
- مەلای گەورە لەساڵی (1943ز) کۆچی دوایی کردوە و لەکۆیە نێژراوە.
- نورسی لەساڵی (1960ز) کۆچی دوایی کردوە و سەرەتا لە ئورفا نێژراوە و دوای دوو مانگ لەلایەن فرۆکەیەکی سەربازی گۆرەکەی هەڵکەندراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەم بابەتە 7,051 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: بیبلۆگرافیا
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 86%
86%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-04-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 27-04-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 27-04-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 7,051 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.163 KB 26-04-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
پەیامی کافکا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
مەلا ماتۆڕ
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
مەلا ماتۆڕ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,095
وێنە 105,462
پەرتووک PDF 19,110
فایلی پەیوەندیدار 96,122
ڤیدیۆ 1,290
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
پەیامی کافکا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.641 چرکە!