سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران د.حەیدەر عەبادی خانەوادەی شەهیدی پێشمەرگە لیوا شێرکۆ فاتح شوانی لە سلێمانی بەسەرکردەوە.
عەبادی ووتیشی: شەهیدەکانمان زۆریان بەخشی، ئەگەر قوربانیەکانی ئەوان نەبوایە عێراق سەرنەدەکەوت، شەهیدەکان قەرزیان لە گەردەنی ئێمەیە.
د. حەیدەر عەبادی، لە باردۆخ و گوزەرانی منداڵ و خێزانی شەهید شێرکۆی پرسیەوە و، جەختیشی کردەوە خێزانی شەهیدان خاوەنی ڕاستەقینەی ئەم سەرکەوتنەن و پێويستە لەسەر هەمووان ئاگاداریان بین.
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک وەزیران
#26-04-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,871