سەعید قەزاز
لە ساڵی 1904 لە ناحیەی
خورماتووخورماتوو لە دایک بووە. لە 1924 دا بوە بە کاتب لای (کاپتن لاین) موفەتیشی ئیدارەی ئینگلیز لە
سلێمانیسلێمانی هەتا شۆڕشی چواردەی تەموز. کۆمەڵێک وەزیفەی ئیداری بینیوە. لەوانە بەڕێوەبەری ناحیەی
تانجەرۆتانجەرۆ, قایمقامی
هەڵەبجەهەڵەبجە و
زاخۆزاخۆ, موتەسەڕیفی
هەولێرهەولێر, کوت،
کەرکوککەرکوک و
موسڵموسڵ. هەروەها وەزیری ناوخۆی عێراق بوە لە کاتی حوکمی مەلەکیدا. دوای شۆڕشی عبەدولکەریم قاسم خۆی تەسلیمی شۆڕش ئەکات و بە دیل ئەگیرێت و لە 1952/2/4 مەحکەکەی سەورە حوکمی لە سێدارەدانی بەسەردا سەپاند لەم کاتەشدا زۆر جار وتە بەناوبانگەکەی دووبارە ئەکرێتەوە کە ووتی (کاتێک بەرەو داری سێدارە هەنگاوئەنێت و مردن نزیک بۆتەوە ئەو چەندەها کەس لە ژێر پێیەوە دەبینێت کە ئیستیحقاقی ژیانیان نیە). سەعید قەزاز سەر بە هیچ پارت و گروپێکی سیاسی نەبووە و بە هۆی لێوەشاوەیی خۆیەوە ئەو پۆستانەی وەرگرتوە.
[1]🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست |
ویکیپێدیا