📊 Babet 374,115 | Wêne 58,967 | Pertk PDF 10,977 | Faylî peywendîdar 42,451 | 📼 Video 167 | 🗄 Serçawekan 14,590
🏠|📧|Derbare!|Pertûkxane|📅
🏠 Destpêk|📧 Peywendî|||💡 Derbare!
|
📅 Emiro 05-06 le mêjûda
📅Krronolojiyay rûdawekan
📅 Rojekan
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📂 Zortir ...
📅05 June
📝 Bellgenamekan
📊 Amar u Rapirsî
✌️ Şehîdan
💚 Enfalkirawan
☪ Qurbanîyi Da'ş
😞 Q. şerî nawxo
👩 Q. tundutîjî
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
📖 Kurteyek leser Lur
Amadekar : Wehîd Kemalî Îlamî
Pêşekî
Lurekan weku beşêkî gewre le pêkhatey komelgey Kurdewarî‌ u danîştwanî zincîre çiyaî dirêj ‌u pan‌ u berînî zagros, her le seretay destpêkirdnî jiyan‌u mêjuy nûsrawî şarstanîyet le dawênî şax‌u daxekan‌u deşt‌u dolekanî em cugrafiyayye jiyan ‌u be parastnî zewî ‌u kultur‌u zimanekeyan w...htd, rolêkî yekcar berçawyan heye le hemû biwarekanda nek tenha le nawçekanî dêrînî nêştecîbûnî xoyan, bigre le zor rûdaw‌u pêşhatî komelayetî, ramiyarî, abûrî, serbazî, k
👫 Jacqueline Surenovna Musaelyan
Di sala 1957 ew ji beşa Fîlolojiya Îranî yên li Zanîngeha Lênîngradê ya dewletê xilas kir.
Ji sala 1958 an de li IOM xebitî، Lêkolîner Senior Di 1978، di bin rêveberiya Doctor of Philosophy MB Rudenko de teza xwe ya ji bo asta kandîdatê zanistiya sîmayên li ser babeta The Kurdish poem Zambilfrosh û Versiyon ji komalê xwe parast. Published 7 pirtûk û li ser 40 articles. Di dema niha de، bi hev re bi grubê EI Vasilyeva amade ji bo weşandina vê xebatê Eşîrên kurdan. ferhenga Reference .
herêmên
👫 Margarita Borissowna Rudenko
Margarita Borissowna Rudenko rusî (Маргарита Борисовна Руденко) 9. Gulan 1926 li Tiflisê † 27. Tîrmeh 1976 li Leningradê peyvzan, rojhilatnas, kurdnas, nijadnas, û zaneya wêjeyî rûsî bû
Rudenko damezrînera lêkolîna wêjeyî di kurdnasiya rusî de, danera kataloga destnivîsên kurdî ya yekemîn bû, Pirtûkxaneya Saltykow-Schtschedrin li Sankt Petersburgê xwediya wan destnivîsan. Zêde, werger û ravekera rexneyî li ser çendîn berhemên kurdî yên Serdema Navîn wek Şêxê Sen'anê Feqiyê Teyran, Mem û Zînê Eh
📕 Kitêbî yekem Bo Polî yekemî seretayî Be tîpî latînî
Nûsîn u amadekirdinî: Kerîm Danişyar
Swîd – 2007
📝 نێچیرڤان بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکردنی بنیاتنانی کۆمەڵگەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر گوتارێکی پێشکەشکرد | 🏷️ Pol: Bellgenamekan | Zimanî babet: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

نێچیرڤان بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکردنی بنیاتنانی کۆمەڵگەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر گوتارێکی پێشکەشکرد


خۆشحاڵم ئەمڕۆ لێرە، لە رێوڕەسمی راگەیاندنی دەستپێکردنی بنیاتنانی کۆمەڵگەی کونسوڵخانەی تازی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئێوەی بەڕێزدا بەشداردەبم. پێشوازییەکی گەرم لەو بڕیارە دەکەم و ئێمە وەکو هەنگاوێکی بەنرخ لێی دەڕوانین، هیوادارین سەرکەوتووانە لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا تەواوببێت.
بنیاتنانی کۆمەڵگەی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر کە یەکەم باڵەخانەی تایبەتە بۆ کونسوڵخانە دروستی دەکات، نیشانەی بڕوا و متمانەی ئەمریکایە بە ئێستا و ئاییندەی گەشی هەرێمی کوردستان، هەروەها دەرخەری خواست و ئارەزووی ئەمریکایە بۆ بەرەوپیشبردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی ئەو پەیوەندییە دیپلۆماسییانەی کە لەگەڵ عێراقی فیدراڵدا هەیەتی.
پەیوەندییەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان پەیوەندی تازە نین و چەند قۆناخێکیان تێپەڕاندووە، لە راپەڕینی ساڵی 1991ی کوردستان، ئەمریکا لەگەڵ هاوپەیمانان بۆ پاراستنی گەلی کوردستان لە ریزی پێشەوەی دروستکردنی ناوچەی ئارام بوو، کە بووە هۆی پاراستنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەوکاتەدا، تاوەکو قۆناخی رووخانی رژێمی بەعس و، شەڕی داعش و تێکشکاندنی، ئەمریکا بەردەوام پەیوەندی باشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبووە و، بۆ پاراستنی سەقامگیری یارمەتی داوە و، پشتگیری هەرێمی کوردستانی کردووە.
ئەمڕۆش لە قۆناخی سەقامگیریدا کۆمەڵگەیەکی نوێ بۆ کونسوڵخانەکەیان لە هەولێر دروستدەکەن، کە بەردەوامی کاروانی ئەو پەیوەندییەیە و، هیوادارین ببێتە هاوبەشێکی گرنگی ستراتیژی و درێژخایەن لەگەڵ هەرێمی کوردستان، گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێزەوە لە پەیوەندی و هاوکاریی و پشتگیرییە سیاسی و سەربازی و مرۆییەکانی ئەمریکا دەڕوانن، بەبایەخەوە خوازیاری ئەوەن لە بوارەکانی ئابووری، سیاسی، بازرگانی، زانستی، کولتووری و هەموو بوارەکانی دیکەدا لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، پەیوەندی تۆکمەیان لەگەڵ ئەمریکادا هەبێت، وەک چۆن لە هەوڵی بەردەوامدایە، بەهەمانشێوە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا هەبێت.
گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوبەشییان لەگەڵ ئەمریکا و جیهانی پێشکەوتوودا هەیە، بڕوایان بە هەمان بەهاکانی ئازادی، دیموکراسی، مافەکانی مرۆڤ، فرەیی، کرانەوە، پێکەوەژیان، پێگەیاندن و پەرەپێدانی تواناکانی ژنان و گەنجان، بازاڕی ئازاد و، هەموو ئەو بەها و بنەمایانە هەیە، کە جیهانی پێشکەوتووی رۆژئاوا لەسەری بنیاتنراوە و، کاریان بۆ دەکات.
پێشمەرگە لەگەڵ بەرەی جیهانی پێشکەوتوودا لەگەڵ سەرباز و ئەفسەرانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی، پێکەوە شەڕی تیرۆریان کرد، هەروەها پێکەوە بەرگرییان لەو بەهایانە کرد، وێڕای دووبارە پیرۆزبایی و دەستخۆشی بۆ نێردەی دیپلۆماسی ئەمریکا، جەنابی باڵیۆز کە لە بەغدا تەشریفی هێناوە و لێرە دانیشتووە، بۆ بڕیاری دروستکردنی کۆمەڵگەی تازەی کونسوڵخانەکەیان لە هەولێر، ئەو رێوڕەسمە بە دەرفەت دەزانم بۆ ئەوەی پڕ بە دڵ سوپاس و دەستخۆشی لە باڵیۆز و کونسوڵخانەکانی ئێستا و پێشووی ئەمریکا لە بەغدا و هەولێر بکەم، بۆ گرنگیدان و کاری باش و ماندووبوونیان، لەپێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
لێرە دەمەوێ سوپاسی تیمە سەربازییەکان و، USID و هەموو ئاژانس و رێکخراوە ئەمریکییەکان بکەم کە لە هەر بوارێکدا لە هەرێمی کوردستان کار و خزمەتیان کردووە، دەستخۆشییان لێدەکەم و، چاومان لە پەیوەندی باشتر و تۆکمەتر و، هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستانە.
هیوادارین هەموو وڵاتانی دیکەی دراوسێ و ناوچەکە و جیهان، بە هەمانشێوەی ئەمریکا، باڵەخانە و کۆمەڵگەی نوێنەرایەتیی دیپلۆماسی خۆیان لە هەرێمی کوردستان دروستبکەن، کە لەگەڵ هەموویان لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا خواستی پەیوەندی باش و، هەماهەنگی و، هاوکاریی و هاوبەشیمان هەیە. بەهیوای ئاشتی، بەهیوای سەقامگیری، هەماهەنگی و هاوکاریی باشتر لەنێو گەلاندا.
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی
23-04-201823-04-2018
⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ Taybetmendîyekanî babet
🏷️ Pol: 📝 Bellgenamekan
📅 Publication date: 23-04-2018
📄 Corî dokumênt: ⊶ Zimanî yekem
📄 Document style: No specified
🏙 Şarekan: ♖ Hewlêr
🗺 Ulat - Herêm: ⬇️ Başûrî Kurdistan
🌐 Ziman - Şêwezar: 🏳️ K. Başûr

⁉️ Technical Metadata
©️ Xawenî em babete be supasewe, mafî billawkrdineweyî be Kurdîpêdiya bexşiywe!
✨ Kwalîtîyi babet: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Xirap👎
✖️
 40%-49%
Xirap
✖️
 50%-59%
Xirap nîye
✔️
 60%-69%
Mamnawendî
✔️
 70%-79%
Zor başe
✔️
 80%-89%
Zor başe👍
✔️
 90%-99%
Nayab👏
99%
✔️
Em babete lelayen: (Hawrê Baxewan)ewe le: Apr 23 2018 2:15PM tomarkirawe
👌 Em babete lelayen: (Hawrê Baxewan)ewe le: Apr 25 2018 1:49PM pêdaçûneweyi bokrawe û azadkrawe
✍️ Em babete bo diwacar lelayen: (Ziryan Serçinarî)ewe le: Oct 3 2018 4:09PM baştirkirawe
☁️ Nawnîşanî babet
🔗
🔗
👁 Em babete 1,559 car bînrawe

📚 Attached files - Version
Cor Version 💾📖🕒📅 👫 Nawy tomarkar
📷 Faylî Wêne 1.0.187 KB Apr 24 2018 9:55AMHawrê Baxewan
✍️ Em babete baştir bike!
☰ Zortir
⭐ Bo naw lîstî kokirawekan
💬 Rayi xot derbareyi em babete binûse!

✍️ Gorankarîyekanî babeteke!
🏷️ Metadata
RSS

📷 Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
🔎 Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap

نێچیرڤان بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکردنی بنیاتنانی کۆمەڵگەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر گوتارێکی پێشکەشکرد

📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 2
👫 Kesayetîyekan
1.👁️نێچیرڤان بارزانی
📅 Rêkewt u Rûdaw
1.👁️23-04-2018
📂[ Zortir...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Katî afrandinî lapere: 0,593 çirke!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574