图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,115
图片 105,433
书籍 19,106
相关文件 96,026
Video 1,288
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ژیانی ڕۆژنامەنووسان؛ بێبەشکردنیان لە ئیمیتازات و پێشێلکاری نوێ
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ژیانی ڕۆژنامەنووسان؛ بێبەشکردنیان لە ئیمیتازات و پێشێلکاری نوێ
统计和调查

ژیانی ڕۆژنامەنووسان؛ بێبەشکردنیان لە ئیمیتازات و پێشێلکاری نوێ
统计和调查

دواڕۆژ، #عیسا عەبدولقەهار#
=KTML_Bold=رۆژنامەنووسانی کوردستان جگە لەوەی لە کۆمەڵێک ماف و ئیمیتاز بێبەشکراون، هاوکات لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانەوە ڕوبەڕووی کۆمەڵێک پێشێلکاری نوێ دەکرێنەوە.=KTML_End=
بەپێی ئامارەکانی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان، لە ساڵی 2017 زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان کراوه و لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵیش زیاتر لە 125 پێشێلکاری کۆن و نوێ لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران کراوە.
$ئەو پێشێلکارییە نوێیانەی ڕوبەڕووی ڕۆژنامەنووسان دەبێتەوە$
نیاز عەبدوڵا، یەکێک لە ڕۆژنامەنووسەکانی هەولێر بە دواڕۆژی وت ئه و کۆمەڵە پێشێلکارییەی کە ساڵانی ڕابردوو بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان دەکرا،لەوانە دەستگیرکردن، هەڕەشەکردنی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، جێنودان، دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەکان تائێستا بەردەوامە،، بەڵام لەئێستادا دامودەزگا ئەمنییەکان بەشێوەیەکی مەترسیدار پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسانی ئافرەت دەکەن.
وتیشی لەماوە ڕابردوو هەڕەشەی دەرکردن لە کوردستان یاخود دەکردنی ڕۆژنامەنووسان بۆ ئەودیوی دێگەڵە لە ڕۆژنامەنووسان کراوە، هەروەها هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسی لە ڕۆژنامەنووسانی ئافرەت دەکرێت، ئەمە جگە لەوەی دەزگا ئەمنییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی ساختەی ڕۆژنامەنووسان بڵاودەکەنەوە بەمەش دەیانەوێت ناوبانگی ڕۆژنامەنووسان لەکەدار بکەن.
ئه و ڕۆژنامەنووسەی هەولێر، ئاماژەی بەوەشکرد کە بەرپرسانی حکومەت و دەزگا ئەمنییەکان بۆئەوەی نەتوانرێت سکاڵا لەدژیان تۆماربکرێت، لەڕێگەی کەسانی تر هەڕەشەکانیان لە ڕۆژنامەنووسان یاخود لە کەسوکارەکیان دەکەن و چەندین بەڵگەی حاشاهەڵنەگریش لای ڕۆژنامەنووسان هەیە.
هاوکات ڕێبوار کاکەیی، بەڕێوەبەری نوسینگەی هەولێری ئێن ئاڕتی لەبارەی پێشلکارییەکان بە دواڕۆژی وت لەهەولێر ڕێگری لەکاری ڕۆژنامەنووسان دەکرێت ئەمەش لەڕێگەی دەستەبەسەرداگرتنی کەلوپەلی ڕۆژنامەوانی و ڕێگەنەدان بە وێنەگرتن و تۆمارکردنی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتییەکان و دواتریش زۆربەی کەلوپەلەکان بۆ ڕۆژنامەنووسان ناگەڕێندرێتەوە.
لەبارەی شێوازی ئه و پێشێلکاریە نوێیانە، دیاری محەمەد ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بە دواڕۆژی وت یەکێک لە مەترسیدارترین پێشێلکارییەکان، ئەوەیە بەڵێننامە بە ڕۆژنامەنووسان پڕکراوەتەوە کە جارێکی تر کاری ڕۆژنامەنووسی نەکەنەوە، ئەمەش بەلای ئێمە نوێترین و خراپترین جۆری پێشێلکارییە بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان، ئەمە جگە لەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێوەیەکی ڕێکخراو سوکایەتی بە ڕۆژنامەنووسان دەکرێت.
$کەیسی تیرۆ و کوشتنی زیاتر لە 6 ڕۆژنامەنووس لە هەرێم یەکلایی نەکراتەوە$
لەماوەی هەشت ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کێشە لەسەرەکان، زیاتر لە 6 ڕۆژنامەنووس و میدیاکار تیرۆرکراون و کوژراون، بەڵام تائێستا کەیسەکان یەکلایی نەکراتەوە.
دیاری محەمەد، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان، دەڵێت بەداخەوە جگە لە هەڵەبجە، لەسەرجەم ناوچەکانی کوردستان بە کەرکووکیشەوە، ڕۆژنامەنووسان تیرۆرکراون یاخواد کوژراون بەبێ ئەوەی کەیسەکانیان یەکلایی کرابێتەوە، تەنیا لە کەیسی کاوە گەرمیانی ڕۆژنامەنووس کەسێک وەکو بکەر دەستگیرکراو بەبێ ئەوەی ئەنجامدەرانی پشتی تاوانەکە ئاشکرابکرێن، بەڵام ئه و کەیسانە لەلای ئێمە بەزیندووی دەمێننەوە.
$ئەنجومەنی وەزیران یاسای مافی بەدەستێهانی زانیاری جێبەجێ ناکات$
هەرچەندە لە ساڵی 2013ه-وە یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری لە پەرلەمانی کوردستان دەرکراوە، بەڵام تائێستا یاساکە کاری پێنەکرانەوە.
محەمەد گۆمەشینی، وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند ئه و یاسایە قۆناغی زۆری بڕیووه و بە شایەتی پسپۆڕانی بیانی کە سەردانیان کردووین یاساکە یەکێکە لە یاسا زۆرباشەکان لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەکە، بەڵام لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕێنمایی بۆ دەرنەکراوە تاکو جێبەجێبکرێت.
لەبارەی هۆکاری جێبەجێنەکردنی یاساکە، محەمەد گۆمەشینی وتی ئێمە هۆکاری جێبەجێنەکردنی یاساکە نازانین، بەڵام بەلای ئێمە ڕەنگە یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەبێت کە بۆ جێبەجێکردنی یاساکە، پێویستە لەهەموو وەزارەت و فەرمانگەیەک فەرمانبەر دابنرێت بۆئەوەی وەڵامی ڕۆژنامەنوووسان بدرێتەوە، ئەمەش پێویسی بە ڕاهێنانی فەرمانبەر و پاره و کەلوپەلی پێویست هەیە، بۆیە لەبەرئەوەی ئەوە نەکراوە یاساکە جێبەجێناکرێت.
$رۆژنامەنووسان لە کۆمەڵێک ماف و ئیمیتازات بێبەشدەکرێن$
لە هەرێمی کوردستان ڕۆژنامەنووسان هاوشێوەی چین و توێژەکانی تر کۆمەڵێک ماف و ئیمیتازات دەیانگرێتەوە، بەڵام ئه و ئیمیتازاتانە یان جێبەجێناکرێت یاخود بەشێکی زۆر کەمی لێ جێبەجێدەکرێت.
لەوبارەیەوە هەندرێن ئەحمەد، سکرتێری سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕونیکردەوە خانەنشینی ڕۆژنامەنووسان و گواستنەوەی خزمەتی ڕۆژنامەنووسان کێشەی دروستکردووە، بۆنموونە هەرچەندە تائێستا ڕۆژنامەنووسان ئەگەر بگەنە تەمەنی یاسایی یاخود کۆچ بکەن دەتوانن خانەنشین بکرێن، بەڵام کێشەکە ئەوەیە ئه و پارەی پێ خانەنشیندەکرێن زۆر کەمه و لە زیاتر لە 700 هەزار دینارەوە بۆ 108 هەزار دینار کەمکراوەتەوە، بۆیە تائێستا تەنیا 13 ڕۆژنامەنووس خانەنشینکراون، ئەمە جگە لەوەی لە دوای 2015ه-وە سندوقی خانەنشینی هیچ بڕە پارەیەکی تێدانییە.
دەشڵێت لە قۆناغی یەکەمی دەرچوونی یاسای ڕۆژنامەنووسان، ماوەی خزمەتی ڕۆژنامەنووسی دەتوانرا بگوازرێتەوه و کێشەی نەبوو، بەڵام دوای ساڵێک ئه و کارە وەستاوه و حکومەت ڕێنمایەکی دەرکرد کە تیادا ئاماژە بەوەشکراوە کە خزمەتی ڕۆژنامەنووسی تەنیا بۆ کاتی خانەننشینی بەکاردێت ئەوەش پێچەوانەی یاساکەیه و ئێمە کێشەمان لەگەڵ ئه و ڕێنماییە هەیە.
بەبڕاوی بەرپرسانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان، ئەنجامنەدانی گرێبەست لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاند و دەکردنی ڕۆژنامەنووسان و پێنەدانی مافی خۆیان دوای دەستەبەرداربوونیان لە کارکردنیان لەلایەن دەزگاکانەوە، هەروەها پێنەدانی زەوی بە ڕۆژنامەنووسان و هەندێک پێشنەی لەلایەن حکومەت چەند جۆرێکی تری پێشێلکاری و بێبەشکردنی ڕۆژنامەنووسانە لە ئییمیتازەکان.
$زیاتر لە 750 ڕۆژنامە و گۆڤار وەستاون$
بەهۆی قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان، دوای ساڵی 2014 تائێستا زیاتر لە 750 ڕۆژنامە و گۆڤار و بڵاوکراوەی تر لە کوردستان وەستاون.
هەندرێن ئەحمەد وتی پێش قەیرانی دارایی هەرێم زیاتر لە 800 ڕۆژنامە و گۆڤار و بڵاوکراوی هەفتانە و وەرزی لە کوردستان دەردەچوون، بەڵام ئێستا 50 بڵاوکراوە لەسەرجەم هەرێمی کوردستان دەردەچێت ئەمەش وایکردووه و کە هەندێک ڕۆژنامەنووس کارەکانیان لەدەستبدەن.[1]
#23-04-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,490
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 23-04-2018
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 23-04-2018 (6 年份的)
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
统计数据类型: No specified T4 558
统计数据类型: No specified T4 495
Technical Metadata
项目质量: 90%
90%
添加( هاوڕێ باخەوان 23-04-2018
本文已被审查并发布( نالیا ئیبراهیم )on26-04-2018
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览2,490
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,115
图片 105,433
书籍 19,106
相关文件 96,026
Video 1,288
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!