بە بڵاو بوونەوەی هەواڵی ئەو پەلامارە تێرۆریستییەی کە پێنجشەممەی پێشوو کرایە سەر بەرێز کاک حسین یەزدانپەنا سەرۆکی #پارتی ئازادیی کوردستان#؛ لە یەک حەوتووی ڕابردوودا، شەپۆلێک لە سەردان، هەواڵپرسی و پێوەندیی و ناردنی برووسکە و کورتەنامە، هەروەها دانانی پۆست و ستاتووس و کۆمێنت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە لایان هاووڵاتیان و کەسایەتییە جۆراوجۆرەکان و فەرماندەیی و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، ژمارەیەکی زۆر لە حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان و دۆستانی بیانی و تیمەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، ڕووی لە پارتی ئازادیی کوردستان کرد.
بەمجۆرە و بە ڕێز و حورمەتی زۆرەوە، سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتی پارتی ئازادیی کوردستان لە پەرۆش و زەحمەت و هەست و هەڵوێستی سەرجەم ئەو بەڕێزانە ڕادەگەێنین. هاوکات هەموو لایەک، بە دۆست و دوژمنەوە دڵنیا دەکەینەوە کە پارتی ئازادیی کوردستان و سەرکردایەتییەکەی، حیزب و هێز و سەرکردایەتیی ڕاهاتوو و گۆشکراو بە بەربەرەکانی و بەرەنگاریی و کۆڵنەدانن و بە تێرۆر و پیلانگێڕیی تێرۆریستیی بەچۆکدا نایەن و هەروا شێلگیرانە ڕێگای خەبات لە پێناو ئازادیی و سەروەریی و سەربەخۆیی کوردستان، دەپێون.
شەکاوە بێ ئاڵای ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان
دەفتەری سەرۆکایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان
31ی خاکەلێوەی 2718
#20-04-2018#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,705