لە 22 سپتامبری 1986ی زایینی لە گوندی #باقلاوا#ی ناوچەی #کەڵاتەرزان#ی #سنە# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بوومە و ئێستا دانیشتووی شاری سنەم. بەکالریۆسی (لیسانس) مێژووی ئێران و جیهانم هەیە و دوو کتێبم چاپ بووە (1. گەشتێک بە مێژوو و ڕامانی یارساندا 2. زەروان و زەڕدەشت)، خەریکی دوو کتێبی دیکەم کە یەکیان زۆری نەماوە تەواو بێت. (1. زناکی زەروانییەت 2. کەشکۆڵی کوڕەوێز)
لە گەڵ چەند ڕۆژنامەی فارسی و کوردی (ڕۆژنامەی شەرق، حەوتەنامەی سۆران و ڕۆژان، مانگ نامەی بانە شار) هاوکاریم هەبووە و چەندین وتارم لە ماڵپەڕی بیرکردنەوە لە باشووری کوردستان بڵاو بۆتەوە و بابەتێکیشم لە گۆڤاری هایا چاپ بووە.
ئەندامێکی کارایە لە گۆڤاری مەحفەل کە گۆڤارێکی وەرزی و ڕۆشنبیری ئێزدییەکانە لە باشووری کوردستان.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,832 times