لە 50%ی دانیشتوانی مەخمور ناویان بۆ دەنگدان نەگەڕاوەتەوە
📊 Statistics and Surveys
دواڕۆژ،
کۆچەر عەلیکۆچەر عەلی
بەرپرسێکی کۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا لە 50%ی دانیشتوانی
مەخمورمەخمور ناویان بۆ دەنگدان نەگەڕاوەتەوە و دەشڵێت، ژمارەیەکی زۆریش نەهاتوون کارتی دەنگدان وەربگرنەوە.
کامەران سەلیم، بەرپرسی ئۆفیسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە مەخمور بە دواڕۆژی راگەیاند، بەهۆی ئه و بارودۆخەی بەسەر مەخمور و ناوچەکانی سەر به و قەزایەدا هات لەکاتی شەڕی داعش، خەڵکێکی زۆری ناوچەکە ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتووە و نەگەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان.
ئه و بەرپرسەی کۆمسیۆن وتیشی، بەهۆی ئەنجامنەدانی بایۆمەتری دەنگدان نزیکەی لە 50%ی خەڵکی مەخمور ناویان بۆ دەنگدان نەگەڕاوەتەوە.
کامەران سەلیم، ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێکی تر له و کێشانەی لە مەخمور هەیە خەڵکێکی زۆر کارتی دەنگدانی هاتۆتەوە، بەڵام نەهاتوون کارتەکانیان وەربگرنەوە، کە ئەمە کاریگەری خراپی لەسەر رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەر دەبێت لە سنوری قەزای مەخمور.
بڕیاروایە لە 12ی ئایاری 2018، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
[1]
20-04-201820-04-2018 ⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!