80 هەزار کۆڵبەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان بێکاردەبن
📊 Statistics and Surveys
نوێنەری شاری
سەردەشتسەردەشت لە پەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت، بەهۆی داخستنی سنوورەکان 80 هەزار کۆڵبەر لە رۆژئاوای ئێران بیکاربوون.
خۆپیشاندانی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر داخستنی دەروازە کۆڵبەرییەکان درێژەی هەیە و پەرلەمانتارێکی ناوچەکەش زیانەکانی داخستنەکە ئاشکرادەکات.
سایتی (میللەت)ی تایبەتە بە پەرلەمانی ئێران لەسەر زاری رەسول خزری، نوێنەری شارەکانی سەردەشت و پیرانشار لە پەرلەمان رایگەیاند یاسای پەسندکراو لە پەرلەمانی ئێران لەسەر داخستنی دەروازە کۆڵبەرییەکان بووەتە هۆی ئه و بێکارییە و نالەباری باری گوزەرانی هاووڵاتیانی کورد.
ئه و نوێنەرە وتیشی ئه و بابەتە بووەتە قەیرانێکی مەترسیدار و بۆمبێکی تەوقیتکراو کە لە ساتی تەقینەوەدایە.
خۆپیشاندانی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە رۆژی یەکشەممە 15ی نیسانەوە لە شارەکانی بانە و جوانڕۆوە دەستیپێکردوە شارەکانی دیکەی رۆژهەڵات کە پێکدێن لە مەهاباد، سەردەشت، مەریوان و سەقزیشی گرتووەتەوە.
[1]
20-04-201820-04-2018 ⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!