13 پێشێلکاری هەڵبژاردن لەهەرێمی کوردستان تۆمارکراون
📊 ئامار و ڕاپەرسی
بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرایدەکات، تائێستا زیاتر لە 73 قەوارە و کاندید پێشێلکارییان لە عێراق ئەنجامداوە کە سیازدەیان لەهەرێمی کوردستان بووە.
مازن عبدالقادر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند تائێستا لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق زیاتر لە 73 قەوارە و کاندید سزایان بەسەردا سەپێنراوە کە بۆ هەر کاندیدێک سێ ملیۆن دینار و بۆ قەوارەکانیش بڕی پێنج ملیۆن دینار، له و ڕێژەیەش سیازدەیان لە هەرێمی کوردستانن.
وتیشی جۆری بێشێلکارییەکان لەلایەن قەوارە و کاندیدەکان بریتییە لە بەکارهێنانی شوێنە گشتییەکان ئۆتۆمبێلی فەرمانگە حکومییەکان و شوێنە ئاینییەکان تەشهیر و ناوزڕاندن و چەندان پێشێلکاری دیکە کە بەپێی جۆری سەرپێچییەکەی سزا دەدرێت، ئەگەر پێویستیش بکات رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.
ئه و بەرپرسەی کۆمسیۆن ئاماژەشی بەوەکرد، بەشێک له و پێشێلکارییانە پێش هەڵمەتی بانگەشە بووە لەڕێگەی لق و ناوەندەکانی کۆمسیۆنەوە چاودێری تۆرەکۆمەڵایەتییەکان و شوێنەکانیان کردووە.
دەشڵێت داواکارین لە لایەنەکان خۆیان بە دوور بگرن لەو رەفتارە قەدەغەکراوانەی کە بەپێی یاسا سزایان بۆ دیاریکراوە، لەپێناو سستنەبوونی گەشەی دیموکراسی و دەمانەوێت رێگری بکرێت لە هەر کردارێکی قەدەغەکراو.
ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەیان هەیە و چاودێریی دۆخەکە دەکەن، ئەوان راپۆرتی خۆیان بەرز دەکەنەوە و لەسەر ئەو راپۆرتانە سزای لایەن و کەسی سەرپێچیکار دەدرێت، دواتر ئاگاداری لایەنی سەرپێچیکار دەکرێتەوە و سزای ماددییان بەسەردا دەسەپێنرێت.
[1]
18-04-201818-04-2018 ⚠️ ئی بابەتە بە زڤانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نویسیان، کرتەکەرە سەروو ئایکۆنوو
ی پەی کەردەیوەو بابەتەکەی پا زڤانی کە نویسیان!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!