دواڕۆژ، #ڕێژنە عەلی#
ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ و تەندروستی لە ئەنجومەنی پارێزگای #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت، لەئێستادا گەنمی ئەمەریکی و ئوسترالی هاوردەی سلێمانی دەکرێت کە بۆ نانکردن گونجاوە.
کاسترۆ مەعروف، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و تەندروستی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، پێشتر گەنمی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەهاتنە سنوری پارێزگای سلێمانی کە بۆ نانکردن باش نەبوون، بەڵام لەبەدواداچوونیان بۆ ئه و مەبەستە، تا پێگەیشتنی گەنمی کوردی، گەنمی ئەمەریکی و ئوسترالی هاوردەی سلێمانی دەکرێت کە بۆ نانکردن کێشەیان نییە.
کاسترۆ مەعروف ئاماژەی بەوەکرد، سنووری پارێزگای سلێمانی مانگانە پێویستی بە 20 تا 22 هەزار تەن گەنمە.[1]
#18-04-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,617 جار هاتیە دیتن