🏠|📧|Օգտվողի մասին!|Գրադարան|📅
🏠 Սկիզբ|📧 Հետադարձ կապ|💡 Օգտվողի մասին!
|
📅 Այսօր 01-04 պատմության
📅Ժամանակագրություն միջոցառումներ
📅 Օր
📆01-04-2020
📆31-03-2020
📆30-03-2020
📆29-03-2020
📆28-03-2020
📆27-03-2020
📆26-03-2020
📂 ավելի շատ ...
📅01 April
📝 Քրդական փաստաթղթեր
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
✌️ Վկայիցն
💚 նահատակներ (Al-Anfal)
☪ ISIS - ի զոհ
😞
👩
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
|💳 ՆվիրատվություններՕգնություն մեզ ստեղծել ավելի լավ Kurdipedia. Նույնիսկ փոքր նվիրատվություններ կարող են փոխել. Մենք պետք է ձեր նվիրատվություն է հասնել նորացված եւ արագ տեխնոլոգիան մեր ծառայությունների, հաստատել եւ նպաստել Kurdipedia կազմակերպումը եւ ընդունման նվիրված աշխատակազմը բարձրացնել եւ բարելավել բովանդակությունը, դիզայն եւ ամենօրյա շահագործումը մեր կայքում.|📕 ԳրադարանԱմենամեծ Քրդական թվային գրադարան - (10,763) գրքեր||
👫 Մուրաթ Քարայըլանը
...
👫 Մուրաթ Քարայըլանը
🏷️ խումբ: Կենսագրություն
Մուրաթ Քարայըլանը
Սեղմեք մասին լրացուցիչ տեղեկությունների համար, եւ ավելի մեծ պատկեր.
👫 Նեչիրվան Բարզանին
...
👫 Նեչիրվան Բարզանին
🏷️ խումբ: Կենսագրություն
Նեչիրվան Բարզանին
Սեղմեք մասին լրացուցիչ տեղեկությունների համար, եւ ավելի մեծ պատկեր.
👫 Արամ Տիգրան
Արամ Տիգրան (1934 - 2009թ. օգոստոսի 8), ժամանակակից հայազգի երգիչ և երաժիշտ։ Ծնվել է հյուսիսային Սիրիայի Ալ-Քամիշլի բնակավայրում։ Մասնագիտացել է ուդ նվագելու մեջ։ Քսան տարեկան հասակից իրեն նվիրել է երաժշտությանը, երգել է երեք լեզուներով՝ քրդերեն, արաբերեն և հայերեն:
Համարվում է լավագույն քուրդ երգիչներից և երաժիշտներից մեկը: Ձայնագերել է շուրջ 230 երգ քրդերենով, 150՝ արաբերենով, 10՝ ասորերենով, 8՝ հունարենով։
Արամ Տիգրանը եղել է Քրդստանի բանվորական կուսակցության ցմահ առաջնորդ, այժմ` Թուրքիայի
👫 Արամ Տիգրան
🏷️ խումբ: Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
Սեղմեք մասին լրացուցիչ տեղեկությունների համար, եւ ավելի մեծ պատկեր.
👫 Աբդուլլահ Օջալանը
...
👫 Աբդուլլահ Օջալանը
🏷️ խումբ: Կենսագրություն
Աբդուլլահ Օջալանը
Սեղմեք մասին լրացուցիչ տեղեկությունների համար, եւ ավելի մեծ պատկեր.
📊 Հոդվածներ 371,743 | Նկարներ 58,085 | Գրքեր 10,763 | Կից փաստաթղթեր 40,137 | 📼 Video 165 | 🗄 Աղբյուրները 14,015 |
📊 52 کورد لە کوردستان خۆیان لەسەر چوار لیستی عەرەبی پاڵاوتووە | 🏷️ խումբ: Վիճակագրության եւ Հարցումներ | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

52 کورد لە کوردستان خۆیان لەسەر چوار لیستی عەرەبی پاڵاوتووە

ساڵح قادر و ناسر عەلی
رووداو – هەولێرهەولێر، دهۆکدهۆک
لەنێو ناڕەزایی خەڵکی کوردستاندا لە گەندەڵی و کێشەی مووچە، هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد کە بە ملیۆنان دۆلار پارەی بۆ تەرخان کراوە. لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 20 لیست کێبڕکێ لەسەر 44 کورسی دەکەن، بەڵام ئەوەی ئەو هەڵبژاردنە لە هەڵبژاردنەکانی دیکە جیادەکاتەوە، کێبڕکێی چەند لیستێکی عەرەبییە لە پارێزگاکانی کوردستان کە کاندیدەکانیان کوردن. بەپێی بەدواداچوونی (رووداو)، لە هەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانیسلێمانی – هەڵەبجە و دهۆک) 52 کەس خۆیان لەسەر چوار لیستی عەرەبی پاڵاوتووە.
هەولێر: 19 لیست و 161 کاندید
لە سنووری پارێزگای هەولێر 19 لیست کە 161 کاندیدیان لەخۆگرتووە، کێبڕکێ لەسەر 15 کورسییەکەی هەولێر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن کە لە هەڵبژاردنی ساڵی (2014) دا پارتی 7 کورسی و یەکێتی 4 کورسی و گۆڕان دوو کورسی و کۆمەڵ دوو کورسییان برد.
یەکێتی و پارتی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، زۆرترین کاندیدیان هەیە کە هەر یەکەیان 30 کەسی لە پارێزگای هەولێر بەربژێر کردووە. دوای ئەوانیش نەوەی نوێ دێت کە 15 کاندیدی هەیە. لە کۆی 19 لیستەکەی پارێزگای هەولێر، تەنیا یەکێکیان لیستێکی سەربەخۆیە، ئەویش مامۆستایەکی زانکۆیە بەناوی نەسرەت سابیر خۆشناو.
لە هەڵبژاردنی ئەمجارەشدا کورسییەک بۆ کۆتای مەسیحییەکان لە پارێزگای هەولێر دانراوە کە حەوت لیست کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی دەکەن، بە هەر حەوت لیستەکەش 13 کاندیدیان هەیە. هەروەها تورکمانەکانیش لیستێکیان هەیە کە لە پێنج کاندید پێکهاتووە.
لە هەڵبژاردنەکانی رابردوودا ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی ئێستای ئیئتیلافی نیشتیمانی کە ئەوکات ناوی (عێراقیە)بوو، لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لیستی هەبوو، بۆ ئەم هەڵبژاردنەش لە هەولێر 6 کاندیدی هەیە، بەڵام ئەمجارە دوو لیستی دیکەی عەرەبیش لە هەولێر هەن: ئیئتیلافی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی و لیستە عەرەبییەکەی دیکەش لیستی تەیاری نیشتیمانیی عەشایرییە لە عێراق کە 6 کاندیدیان لە هەولێر هەیە.
عەبادی چاوی لەوەیە دەنگە ناڕازییەکان هەرێمی کوردستان بۆ خۆی ببات. رەنگە بابەتی گەرمی پروپاگەندەی کاندیدەکانیشی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و کردنەوەی فڕۆکەخانەکان بێ .
سلێمانی: 213 کاندید بۆ 12 لیست
پێدەچێ پارێزگای سلێمانی بە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، گەرمترین بانگەشە بەخۆیەوە ببینێ ، بەو پێیەی دوو قەوارەی نوێ لە هەناوی حیزبەکانی سلێمانیدا لەدایکبوون، ئەوانیش هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بە سەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح، هەروەها نەوەی نوێ بە سەرۆکایەتی شاسوار عەبدولواحید. ئەوان بەر لە وادەی کۆمسیۆن دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردن کرد، یەکێتی هەر زوو هۆشداری دایە بەرهەم ساڵح، جێگری دووەمی پێشووی سکرتێری یەکێتی کە ئەوەی بۆ نەوشیروان مستەفا چووە سەر بۆ ئەو ناچێتە سەر، وەک ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی پێشتر بە (رووداو)ی گوتبوو.
گۆڕانیش کە ترسی لەوە هەیە نەوەی نوێ بەشێکی دەنگە ناڕازییەکان ببات، هەر زوو لە رێگەی کەی ئێن ئێنەوە کە خۆیان بە تۆپخانەکەی گۆڕان ناوی دەبەن، هێرشیان کردە سەر سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و بە سەرمایەدارێکی هەڵتۆقیو وەسفیان کرد.
لە 12 لیستەکەی سلێمانی لیستی یەکێتی و لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری زۆرترین کاندیدیان هەیە کە ئەویش 36 کاندیدە، هەروەها پارتی 30 کاندید و نەوەی نوێ 24 کاندید و گۆڕان 22 کاندیدی هەیە. حیزبی شیوعی کوردستانیش کە پێنج کاندیدی هەیە، هەر پێنج کاندیدەکەی ژنن.
بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە سێ لیستی عەرەبی لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەن، ئەوانیش: رەوتی حیکمەی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیم کە 17 کاندیدی هەیە، هەروەها ئیئتیلافی نەسر بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی، 9 کاندیدی هەیە، هەرچی ئیئتیلافی نیشتیمانیی ئەیاد عەلاوییە، سێ کاندیدی هەیە.
پارێزگای سلێمانی بە هەڵەبجەشەوە 18 کورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەیە، لە هەڵبژاردنی 2014دا بزووتنەوەی گۆڕان زۆرترین کورسی پارێزگاکەی برد کە 7 کورسی بوو، هەروەها یەکێتی 6 کورسی، پارتی 2 کورسی، یەکگرتوو 2 کورسی و کۆمەڵی ئیسلامیش یەک کورسی برد.
بەرزی: PX
ژمارەی کاندیدی لیستە عەرەبییەکان لە کوردستان

دهۆک: 117 کاندید و 17 لیست
هەرچەندە دهۆک بە زۆنی زەرد ناسراوە، بەڵام رکابەرەکانی پارتی کێبڕکێیەکی توند لەسەر دەنگی ئەو پارێزگایە دەکەن، لەو پارێزگایە کە عەشیرەت و کەسایەتیی رۆڵیان هەیە لە راکێشانی دەنگی دەنگدەران، حیزبەکان پەنایان بۆ بردوون، تەنانەت لە ماڵێکدا سێ برا لە سێ لیستی جیاواز کاندیدکراون.
لە سنووری پارێزگای دهۆک 117 کاندید لەناو 17 لیست کێبڕکێ لەسەر 11 کورسییەکەی پارێزگاکە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن. هەر یەک لە پارتی و یەکێتی 22 کاندیدیان لە دهۆک هەیە، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری 19 کاندید، یەکگرتووش کە لە دوای پارتی هەمیشە دەنگی دووەمی پارێزگای بردووە 17 کاندیدی هەیە.
لە پارێزگای دهۆک، کێبڕکێی توند لە نێوان پارتە مەسیحییەکان هەیە و حەوت لیستی مەسیحی کێبڕکێ لەسەر تاکە کورسیی کۆتای مەسیحییەکان دەکەن و 13 کەس خۆیان بۆ ئەو کورسییە پاڵاوتووە.
بە پێچەوانەی هەڵبژاردنەکانی رابردوو، لەم هەڵبژاردنەدا ئەیاد عەلاوی لە دهۆک لیستی نییە کە پێشتر چاوی لە دەنگی مەسیحییەکانی ئاوارەی دهۆک بوو. بەڵام حەیدەر عەبادی لیستێکی 6 کەسی لە دهۆکیش هەیە.
ناسر تۆفیق رەشید، ناسراو بە ناسر بەگ بەرواری کە سەرۆکایەتی لیستەکەی عەبادی دەکات لە دهۆک، بە (رووداو)ی گوت: پێش رووخانی رژێمی بەعس، لەگەڵ عەبادی لە ئێران بە یەکەوە بووین، زۆر سەرسامم بە کار و پرۆژەکانی، بۆیە سەرۆکایەتی لیستەکەی ئەوم لە دهۆک لە ئەستۆ گرت.
ناسر بەگ کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە بەغدا عەبادی بینیوە، باس لەوە دەکات کە عەبادی بەڵێنی زۆری پێداون و دەڵێت بەڵێنی پێداین مووچەی پێشمەرگە بنێرێ و رێگاوبانەکانی دهۆک چاک بکات.
بەرواری ئاشکرای کرد کە لە چەند رۆژی داهاتوودا نووسینگەیەکی هاوپەیمانی نەسر لە دهۆک دەکرێتەوە و گوتی: دوو کەسی نزیک لە عەبادی هاتنە دهۆک و پارەیەکی باشیان بە ئێمە داوە بۆ کردنەوەی نووسینگە، عەبادی بەڵێنی داوە پارەیەکی باش بۆ کاندیدەکانمان خەرج بکات.
سەبارەت بە پێشبینیەکانیان بۆ دەنگی هاوپەیمانیی نەسر، بەرواری گوتی: ناڵێم چەند کورسی دەهێنین، بەڵام بە دڵنیاییەوە زۆربەی دەنگەکانی پارێزگای دهۆک دەبەین.
بەرپرسێکی پارتی بەدووری زانی لیستەکەی عەبادی لە دهۆک دەنگ بهێنێ . عیسمەت رەجەب بەرپرسی لقی 14ی پارتی بە (رووداو)ی گوت: ئەوان دەنگ ناهێنن، ئەوانەشی خۆیان کاندید کردووە، تەنیا مەبەستیان وەرگرتنی پارەیە لە عەبادی. گوتیشی: عەبادی پارەیەکی باشی پێداون بۆ ئەوەی دەنگی کورد پەرتوبڵاو بکەن.
لە هەڵبژاردنی رابردوودا لە کۆی 11 کورسییەکەی پارێزگای دهۆک لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پارتی 8 کورسی بردبوو، هەروەها یەکگرتوو دوو کورسی و یەکێتیش یەک کورسی.
شیعە لە کەرکوککەرکوک بە تەمای کورسین
لەدوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، قسەی یەکەم و دوایی لە کەرکووک شیعە دەیکات، لە حیزبە کوردییەکانیش پارتی بایکۆتی کردووە، حیزبەکانی دیکەش گلەیی ئەوە دەکەن کە حەشدی شەعبی رێیان پێ نادات بە ئارەزووی خۆیان بانگەشە بکەن. شیعە کە لە سێ خولی رابردوودا هیچ کورسییەکی لەو شارە نەهێناوە، ئەمجارە چاوی لە کورسییە لەو پارێزگایە.
ئەگەرچی کورد لەو پارێزگایە بە پێنج لیست و هاوپەیمانییەک بەشداری کردووە، بەڵام هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە زەحمەتە کورد کورسییەکانی رابردوو بهێنێتەوە. کورد پێشتر لە کۆی 14 کورسی، 8 کورسی هەبوو (یەکێتی 6 کورسی و پارتی 2 کورسی).
بەڵام ئەمجارە زۆربەی لایەنە شیعییەکان لە کەرکووک لیستیان هەیە، لەوانەش هاوپەیمانیی فەتح (24 کاندید)، رەوتی حیکمە (20 کاندید)، هاوپەیمانیی نەسر (24 کاندید) و هاوپەیمانیی نیشتیمانیی عێراق (24 کاندید).
تورکمانیش کە لە دوای کورد خۆیان بە دووەم نەتەوە دەزانن لە کەرکووک، بە یەک لیست بەشدارییان کردووە، ئەویش بەناوی بەرەی تورکمانییە کە 18 کاندیدیان هەیە، هەروەها عەرەبە سوننەکانی کەرکووکیش لە یەک لیستدا خۆیان کۆکردووەتەوە، ئەویش لیستی هاوپەیمانی عەرەبییە کە 24 کاندیدی هەیە.
مووسڵ لە وێرانەدا هەڵبژاردن دەکات
هێشتا بۆنی لاشەی قوربانیانی شەڕی داعش لە کۆڵانە تەنگەبەرەکانی مووسڵدا مێشک وڕ دەکات، بەشێک لە دانیشتووانەکەی لە ئاوارەییدا دەژین و چاویان لە کۆمەکی رێکخراوە مرۆییەکانە، بەڵام حیزبە کوردی و شیعی و سوننەکان کەوتوونەتە کێبڕکێیەکی توند لەو پارێزگایە کە 960 کاندید کێبڕکێ لەسەر 31 کورسی پارێزگاکە و 3 کورسی کۆتای مەسیحی و شەبەک و ئێزدی دەکەن.
لە هەڵبژاردنەکانی رابردوودا پارتی زۆرینەی دەنگی کوردی ئەو پارێزگایەی بردووە کە زۆربەیان دەنگی کوردی ئێزدی بوون، بەڵام پێناچێ ئەمجارە ئەو دەنگانە بهێنێتەوە، چونکە ئێزدییەکان چەند لیستێکیان بۆ ئەو هەڵبژاردنە ئامادە کردووە. کورد لە پارێزگای نەینەوا پێنج لیستی هەیە.
ئەگەرچی مووسڵ شارێکی زۆرینە سوننەنشینە، بەڵام شیعەکان دەیانەوێ بەرهەمی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ لە دەستی داعش هەڵبگرنەوە. بە تایبەتی ئیئتیلافی نەسر و ئیئتیلافی فەتح. بەڵام لیستەکەی مالیکی لە کەرکووک و مووسڵ هیچ کاندیدێکی نییە.
لە مووسڵ ئیئتیلافی فەتح بە 62 کاندید، رەوتی حیکمە بە 62 کاندید، هاوپەیمانی نەسر بە 62 کاندید بەشدارییان کردووە. هەروەها پارتی و یەکێتیش هەر یەکەیان 62 کاندیدی هەیە.
هەولێر:
ژمارەی لیست: 19
ژمارەی کاندید: 161
سلێمانی:
ژمارەی لیست: 12
ژمارەی کاندید: 213
دهۆک:
ژمارەی لیست: 17
ژمارەی کاندید:117
ژمارەی کاندیدی لیستە عەرەبییەکان لە کوردستان
هەولێر: 17
سلێمانی: 29
دهۆک: 6[1]
17-04-201817-04-2018
⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Աղբյուրները
[1]📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 17-04-2018

⁉️ Նյութերի գույք
🏷️ խումբ:📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
🏳️ Հոդվածներ լեզու:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 17-04-2018
🗺 Երկիր - Նահանգ⬇️
🗺 Երկիր - Նահանգ🇮🇶
📈 Տեսակը վիճակագրության🗳️ Voting & Referendum

⁉️ Technical Metadata
✨ Նյութի Որակի: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
99%
✔️
Ավելացրել է (Naliya Ibrahim) վրա Apr 17 2018 10:59AM
👌 Այս հոդվածը վերանայվել է եւ թողարկվել է (Hawrê Baxewan) կողմից Apr 17 2018 2:13PM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Hawrê Baxewan) վրա: Nov 6 2019 12:49AM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 1,822 անգամ

📚 Attached files - Version
Տիպ Version 💾📖🕒📅 👫 խմբագիր անունը
📷 Լուսանկարը ֆայլ 1.0.213 KB Nov 6 2019 12:49AMHawrê Baxewan
📷 Լուսանկարը ֆայլ 1.0.125 KB Apr 17 2018 11:04AMNaliya Ibrahim
✍️ Թարմացնել այս նյութը!
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ

52 کورد لە کوردستان خۆیان لەسەر چوار لیستی عەرەبی پاڵاوتووە

📚 Կից փաստաթղթեր: 0
🖇 կապված նյութեր: 1
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ
1.👁️17-04-2018
📂[ ավելի շատ...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Էջ սերունդ ժամանակ: 0,249 երկրորդ (ներ).
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574