دیوانی زەینەب خان
دیوانی زەینەب خان کچە کورد
ئامادەکردنی: حیکمەت حەمید مەلا
چاپی یەکەم 2018 چاپخانەی ڕۆژهەڵات – هەولێر
زەینەب خان ناسراو بە کچە کورد کێیە؟
زەینەب خان ناسراو بە کچە کورد کچی مەلا ڕەئوف ئەفەندی کوڕی مەحمود ئەفەندی کوڕی مەلا سەعدی لە بنەماڵەی خادم سوجادەیە. ڕۆژی 21-3-1900 لەگەڕەکی بەفری قەندی شاری کۆیە لەبنەماڵەیەکی ئایینی و خوێندەوار و نیشتمانپەروەر و ڕۆشنبیر دایکبووە.
ساڵی 1906 باوکی زەینەب خان دەباتە بەغدا بۆ ئەوەی لە ماڵی خاڵی بخوێنێت و لە قوتابخانەی ڕۆشدییە لە بەغدا خراوەتە بەر خوێندن. قوتابخانەی ڕوشدییە یەکەمین قوتابخانەی حکومی کچان بووە.
زەینەب خان هەتا پۆلی شەشی سەرەتایی لە بەغدا خوێندوویەتی، دواتر باوکی زەینەب خانی هێناوەتەوە بۆ شاری کۆیە. لەکۆیە زەینەب خان دەستی کردووە بە خوێندنی کتێبی ئایینی و زانستی و ئەدەبی.
بەهۆی ئەوەی کە دوو ماڵە جولەکە دراوسێیان بوون فێری زمانی عیبری بووە و زمانەکانی عیبری و عەرەبی و کوردی و فارسی زانیوە.
زەینەب خان چەندین دستنووسی لە دوای خۆی بەجێهشتووە و بیرەوەرییەکان و چەند کورتە چیرۆک و چەند شیعرێکی و دوو دیوانی شیعری لێ بەجێماوە.
ماوەیەک لە گوێڕ و شەقڵاوە فەرمانبەر بووە و بابەتی نووسیوە و هەروەها بابەتی وەرگێڕانیشی بووە کە بۆ چاپکردن ناردوویەتی بۆ گۆڤاری گەڵاویژ.
دیوانی زەینەب خان ناسراو کچە کوردلە 190 شیعری کورت و درێژ و 27 چواریینە و 10 پارچە شیعری منداڵان و تاکە شیعرێکی پێنج خشتەکی پێکهاتووە.
زەینەب خان خوشکی گەورەی یونس ڕەئوف-ە ناسراو بە دڵداری شاعیر.
ڕۆژی 18-1-1963 بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە گیانی لەدەستداوە و لەهەولێر خاک سپێردراوە.
ئەمەش شیعرێکی زینەخان ناسراو بە کچە کورد
واعیزێ دەیگوت بە بولبول هێندە شین و زاری مەکە
هێندە بە سۆز و ناڵە و شین، دادی بێ قەراری مەکە
سۆفی با لەسەر بەرماڵ نەگەڕێتەوە لای دونیا
فکری با هەر لای خوا بێ بە نەغمەت بێداری مەکە
سوبح مەست و نەسیم مەست و تەبیعەت مەست
به و هەموو مەستی مەستانە دەردی مەستان کاری مەکە
هەور لە تافی گریانە، باران لە تافی تۆفانە
هەر تۆفانە ئه و تۆفانە، بە تۆفانت چاری مەکە
تێکت شکاند دڵ و پیاڵە، خوێن و شەراب تێکەڵاو بوون
دڵی من پووش، دەستی تۆ گڕ، به و ئاگرە یاری مەکە
ئەوەندە سووتام بە حوسنی تۆ، وەکو پەروانە وەها بووم
بە مەحکوومی حوکمی ئیعدام، هەروا تاوانباری مەکە
ئەگەر زەینەب بناڵێنێ وەکو بولبول، ناحەق نییە
حەق گەر هەبێ هەر لای حەقە، بە ناحەق بێزاری مەکە
ناساندن: جەواد حەیدەری
⚠️ تێبینی : ئەڤ پەرتوکە بێی فایلا PDF ە ، هیڤییە هاریکاریا کوردیپیدیا بکە ژ بو ب دەست ڤە ئینانێ ! 📕 ڤرێکرنا پەرتوکێ⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!