دواڕۆژ، #زریان محەمەد#
کرێنشینان داوادەکەن پەلەبکرێت لە تەواوکردن و دابەشکردنی دوو پڕۆژەی وەستاوی نیشتەجێبوون، کە بۆ کرێنشینان دروستکراوە و بەسەریاندا دابەش بکرێت.
بەرهەم قەرەداغی، سکرتێری کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان بەدواڕۆژی وت لەشاری سلێمانی دوو پرۆژە پڕۆژەی نیشتەجێبوون هەیە کە سەدان ملیۆن دیناری نێچووه و بریتین لە سیتەک و زڕگوێز، کە خۆی لە 1500 یەکە دەبینێتەوە، و چەند ساڵێکە تەواوبووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی خزمەتگواریی دابەش نەکراوەن، بەوەش بێکەڵک بوون زۆربەیان پەنجەرە و دەرگایان شکاوە و لەناوەوە خراپ و پیسبوون و دووبارە پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە.
وتیشی کۆمەڵەکەمان بەفەرمی داواکاری ئاڕاستەی نوسینگەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ئەنجومەن و قایمقامی سلێمانی کردوە تا بەزووی پارەی خزمەتگوزارییەکانی خەرجبکەن و دەستبکرێت بەدابەشکردنی بۆ کرێنشینان، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک وەڵاممان ناداتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا پارەی خزمەتگوزارییەکان، بۆ ڕاکێشانی ئاو ئاوەڕۆ و کارەبای ناو پڕۆژەکە و نۆژەنکردنەوەی، بە 43 ملیار دینار خەمڵێندراوە دراوە بە کۆمپانیایەک و لە ٪10 پارەکەی پێدراوە، بەڵام هیچ ئیشێک لە ناو پڕۆژەکەدا نەکراوە و هەر وەک خۆیەتی.
لەئێستادا 80 هەزار کرێچی لەلای کۆمەڵەی کرێنشینان لەسەرتاسەری کوردستان تۆماکران و بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاماری کوردستانیش زیاتر لە 200 هەزار کرێنشین لە کوردستان هەیە.[1]
#15-04-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,612 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!