کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان ڕایدەگەیەنێت، لەهەوڵداین بۆ کردنەوەی نزیکەی 136 ناوەندی دەنگدان و 684 وێستگە لە 19 وڵاتی جیهان بۆ دەنگدانی هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنەکاندا.
مەتین چادرچی، سەرۆکی یەکەی هەڵبژاردنی دەرەوە لە کۆمسیۆن ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی ئایاری 2018 لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی (سەباح) ڕایگەیاند، کۆمسیۆن لەئێستادا لە سەروبەندی کردنەوەی بنکەی دەنگدان لە دەرەوەی وڵات و ئامادەکاری شوێنی گونجاودایە.
وتیشی بۆ ئه و مەبەستە عێراق هەوڵدەدات لە 19 وڵاتی جیهان، 136 ناوەندی دەنگدان، کە دەکاتە 684 وێستگەی بکاتەوە.
بەرپرسەکەی کۆمسیۆن ڕونیشیکردەوە، ئه و وڵاتانەش (ئێران، ئوردن، تورکیا، ئەمریکا، فینلەندا، میسر، لوبنان، کەندا، ئوسترالیا، سوید، بەریتانیا، فەرەنسا، نیوزیلەندا، ئەڵمانیا، بەلجیکا، هۆڵەندا، دانیمارک، ڕوسیا، ئیمارات)ن.
بڕیارە لە 12ی ئایاری داهاتوو هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت.[1]
#15-04-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,591 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!