باکووری کوردستان
- هەشت ناوچەی پارێزگای
ئاگریئاگریی باکووری کوردستان، فێستیڤاڵێکیان بۆ نیشاندانی بەرهەمە خۆماڵییەکانیان ئەنجامدا.
[2]
- هێزەکانی گەریلا لە ناوچەی لێلکان لە باشووری کوردستان لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا. بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان، چالاکییەکە ئێوارەی ئەمڕۆ و لە کاتژمێر 17:40 خولەکەدا لە گردی کەڤۆرتێ ئەنجامدراوە. گەریلا لە ماوەیەکی کەمدا زیانی گەورەیان لەو سەربازانە دا، کە لە کونێکدا خۆیان حەشاردابوو. ئاماژی بەوەدەکرێت، لەو چالاکییەکدا بەلانیکەمەوە 8 سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژراون.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەهۆی تەرزە و بارانبارین لە 15 پارێزگای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە دوێنێوە لە هەندێ ناوچە لافاو هەستاوە و ئاو شەقام و ڕێگاکانی گرتووەتەوە، ئەمەش کێشەی هاتووچۆی بۆ هاووڵاتییان دروستکردووە.
[2]
- پاش داخستنی دەروازە سنوورییەکان بۆ هاتووچۆی کاسبکاران و گواستنەوەی کاڵا، هەروەها بەرزبوونەوەی باجی گومرگ لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە، ئەمڕۆ دووکاندارانی
بانەبانە و
جوانڕۆجوانڕۆ مانیان گرت و دووکان و بازارییان داخست.
[3]
باشووری کوردستان
- تەرمی سێ براکەی شیلادزێ کە هەفتەی ڕابردوو بەهۆی بۆردوومانی تورکەوە کۆمەڵکوژکران، بەخاک سپێردران.
[4]
- پاسەوانی دادوەرەکان لەبەردەم دادگای تێهەڵچوونەوەی
هەولێرهەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوادەکەن سیستەمی نوێی پاشکەوتی مووچە ئەوانیش بگرێتەوە.
[1]
- ئەو پزیشک کارمەنداندانەی کە ناویان بۆ دامەزراندن لە نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتوانی کیمیایی
هەڵەبجەهەڵەبجە گەڕاوەتەوە، گردبوونەوە و داوای ڕوونکردنەوەیان کرد سەبارەت بە نەکردنەوەی نەخۆشخانەکە.
[3]
- بە پاساوی نەبوونی مۆڵەت درەنگانی شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی
سۆرانسۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر ئاسایشی پارتی بارەگای جوڵانەوەی
نەوەی نوێنەوەی نوێی لە شارۆچکەکە داخست.
[3]
- کاتژمێر 5:30 ئێوارەی ئەمڕۆ تەقینەوەک لەنزیک پێشانگەی ئۆتۆمبێلەکان لە گەڕەکی خەزرای شاری
کەرکوککەرکوک ڕویدا. کردەوە تیرۆریستییەکە لەرێگەی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە و بەپێی زانیاریی لە سەرچاوە تەندروستیەکانەوە، کەسێک کوژراوە و 5 ی دیکەیش برینداربوون، 2 ئۆتۆمبێلێش سوتاون.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- گروپێکی پێکهاتوو لە 4 چەتە هەوڵیاندابوو هێرش بکەنە سەر خاڵێکی پشکنینی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج، بەڵام شەڕڤانان ئەو هەوڵەیان بۆ ئەنجامدانی هێرش تێکشکاند. بەو هۆیەوە چەتەیەک کوژراو و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەربازی منبجیش بۆ دەستگیرکردنی 3 چەتە هەڵهاتووەکەی تر، دەستیان بە کێوماڵێکی فراوانی ناوچەکە کردووە.
[5]
دەرەوەی کوردستان
- شەوی ڕابردوو، لە پارێزگای حەلەبی سووریا تەقینەوەیەکی گەورە لە بنکەیەکی سەربازیی ئێراندا ڕوویدا، بەهۆیەوە 20 ئەفسەر کوژران و ژمارەیەکی زۆر ئەفسەر و سەربازیش برینداربوون.
[2]
- یەکێتی ئەوروپا ڕایدەگەیەنێت، کە کێشەی کورد یەکێکە لە گرنگرتین پرسەکانی تورکیا، هۆشداریشی داوەتە ئەنقەرە، کە بەشێوەیەکی سنووردار بۆ ڕووبەڕووی
پەکەکەپەکەکە بجوڵێتەوە.
[3]
- یەکەمین کۆنفرانسی دامەزراندنی ئاوارتەی گەنجانی کورد لە ئەوروپا کە ماوەیەکی زۆرە ئامادەکاریی بۆ دەکرێت، لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت.
[5]