باکووری کوردستان
- سەربازانی سوپای تورکیا لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکیاندا لە
بەدلیسبەدلیس، کەوتن بەسەر مین دا و بەو هۆیەوە ئەفسەرێکی پسپۆڕ کوژرا.
[2]
- ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا ماوەی 7 ڕۆژە لە جودی و گابار و
شرناخشرناخ بەردەوامە.
[1]
- لە ئەنقەرە سێیەمین دانیشتنی دادگاییکردنی
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان-
هەدەپەهەدەپە بەڕێوەدەچێت.
[3]
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پۆلیس لە ناوچەی چایرۆڤای پارێزگای کۆجالیی تورکیا، هەڵیکوتایە سەر ماڵەکانی شاهیسمایل تۆموجو و ئەمینە کارائاسلان هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) و دەستگیریان کردن.
[2]
- لە کۆڵان و ڕێگەکانی
ئامەدئامەد، ئه و تابلۆیانەی بە دوو زمان (کوردی و تورکی) نووسراون، لابران و تابلۆی یەک-زمانی (تورکی) لە شوێنیان دانرا.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بە پێی هەواڵی کەمپەینی ڕزگاریی ژیانی
ڕامین حسێنڕامین حسێنپەناهی، و لێدوانی بنەماڵەی ناوبراو سزای لە سێدارە دانی ئەم بەندکراوە سیاسییە کوردە، کە بۆ پێداچوونەوە ڕەوانەی لقی 39ی دیوانی باڵای دادگەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری قوم کرابوو، سەر لە نوێ پەسەند کرایەوە.
[2]
باشووری کوردستان
- بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری
چەمچەماڵچەمچەماڵ دووەمین (دیداری چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید) سازدەکات.
[1]
- چەتەکانی
داعشداعش ماوەیەکە لە دەورووبەری
کەرکوککەرکوک دەستیان بە پەلاماردان کردووە و شەوی ڕابردووش 2 گوندیان لە ناوچەی داقوق داگیرکرد.
[2]
- هێزەکانی گەریلا لە گردی لەلیکان-ی هەرێمی
برادۆستبرادۆست-ی سەر بە پارێزگای هەولێر، چالاکیەکی تەقینەوەیان ئەنجامدا. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی، کە لەناوچەکە دەستکەوتووە لە چالاکی گەریلادا 4 سەربازی تورک کوژران 5 سەربازی دیکەش بریندار بوون.
[4]
- زیادبوونی تۆپباران و بۆردوومانەکانی تورکیا لە سنووری
زاخۆزاخۆ خەڵکی گوند و ناوچەکانی نیگەرانکردووە، 60 گوند لە سنووری شارۆچکەی باتیفا بوونەتە گۆڕەپانی ململانێ و ئاڵۆزی نێوان
پەکەکەپەکەکە و سوپای تورکیا.
[3]
- ئاسایشی
دهۆکدهۆک هێرشیان کردە سەر مەراسیمی شەهید
دەمهات ئەحمەددەمهات ئەحمەد و سووکایەتییان بە خانەوادەکەی کرد و وێنەی شەهیدیان دڕاند.
[4]
- ئەمڕۆ، لەبەردەم سەرۆکایەتی
زانکۆی چەرمووزانکۆی چەرموو لەشارۆچکەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی پەردە لەسەر پەیکەری پێشمەرگە و گەریلا لادرا، کە لەلایەن هونەرمەند
توانا تاڵبتوانا تاڵب و بەسەرپەرشتی ئاسۆس جاف دروستکراوە.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: موشەکەکانمان بەڕێوەن بۆ سووریا.
[1]
-
کەجەدەکەکەجەدەکە ئەوروپا، داوای لە داواکاری گشتیی ئەڵمانیا کرد سکاڵا لە دژی
ئەردۆغانئەردۆغان تۆمار بکات.
[2]
- میدیای ئیسرائیل ڕایدەگەیێنێ، بەشار ئەسەد بە یاوەری کاروانێکی سەربازیی ڕووسیا کۆشکی سەرۆکایەتیی سووریای بۆ شوێنێکی نادیار جێهێشتووە.
[3]
- بەهۆی ئەگەری هێرشی سەربازی ئەمریکا و هێزە هاوپەیمانانەکان بۆسەر سووریا، ڕێکخراوەی فڕۆکەوانی و ئاسایشی گەشتە ئاسمانییەکان دەربارەی ئاسمانی سووریا و دەوروبەری لە 72 کاتژمێری داهاتوودا هوشداریدا.
[2]