لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا 15 هەزار ئاوارەی #کەرکووک# بێبەش دەبن لە دەنگدان. ئاوارەکان لە 16ی ئۆکتۆبەرەوە کەرکووکیان جێهێشتووە، بەڵام کۆمیسیۆن بڕیاریداوە لە دەرەوەی سنووری کەرکووک سندووق بۆ دەنگدانی ئاوارەکان دانەنێت.
عەواد ڕەحیم یەکێکە لەو سەتان ئاوارەییەی کەرکووک کە زیاتر لە پێنج مانگە لە یەکێک لە پڕۆژە تەواونەکراوەکانی هەولێر ژیان بەسەردەبات. ئێستا پرسی هەڵبژاردنەکان و دانەنانی سندووق بۆ ئاوارەکان یەکێکە لە مژارە گەرمەکان. ئەو دەڵێت، لە دوای ڕووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەرەوە نایەوێ بۆ هەڵبژاردنەکان بگەڕێتەوە شارەکەی.
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریداوە لە دەرەوەی سنووری کەرکووک سندووق بۆ ئاوارەکان دانەنێت، هەر کەسێک خەڵکی کەرکووک بێ، دەبێت لەنێو کەرکووک دەنگبدات.[1]
#09-04-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 7,003 times
Write your comment about this item!