لە 10 ساڵدا بە بەهای 7 ملیار دۆلار سەوزە و میوە هاوردەی هەرێم کراوە
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ؛
رێژنە عەلیرێژنە عەلی
پەرلەمانتارێکی کوردستان ئاشکرای دەکات لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا بایی 7 ملیار و 139 ملیۆن دۆلار سەوزە و میوە هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە، هەروەها بڕ و رێژەی سەوزە و میوەی خۆماڵی و هاوردەش بۆ ساڵی رابردوو دەخاتەڕوو.
عەبدولڕەحمان عەلی، ئەندامی لیژنەکانی کشتوکاڵ و ئاودێری و بازرگانی و مافی بەکاربەر لە پەرلەمانی کوردستان بەدواڕۆژی راگەیاند هەرچەندە هەرێمی کوردستان زۆر بەزیادەوە خاوەنی هەموو ڕەگەزەکانی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵییە، بەڵام هەرگیز نەتوانراوە پێداویستی نیوەی دانیشتوانەکەی پڕبکاتەوە.
ناوبراو، بڕ و رێژەی سەوزە و میوەی خۆماڵی و هاوردەی بۆ ساڵی رابردوو خستەڕوو و وتی یەک ملیۆن و 405 هەزار و 656 تۆن سەوزە و میوە بەکار هاتووە، له و بڕە 901 هەزار و 157 تۆنی بەرهەمی خۆماڵی بووە، کە دەکاتە ڕێژەی 64%، هەروەها بڕی 504 هەزار و 499 تۆنیش سەوزە هاوردە کراوە کەدەکاتە ڕێژەی 36%.
ئه و پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەکرد، هەر لە ساڵی رابردوو بڕی 405 هەزار و 23 تۆن میوە بەکارهاتووە، لەوەش 68 هەزار و 194 تۆنی خۆماڵی بووە، کە رێژەی 17%ی میوە دەکات، بەڵام بڕی میوەی هاوردەکراو بریتیبووە لە 336 هەزار و 829 تۆن و رێژەکەشی 83%یە، واتە سەوزە و میوەی هاوردەکراو بۆ هەرێم زیاتر لە 80%ی لەوڵاتانی تورکیاو ئێرانەوە دێن.
عەبدولڕەحمان عەلی ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئامارە فەرمیيەکان لەماوەی 10 ساڵدا (2004 تا 2014) هەرێمی کوردستان بایی 7 ملیار و 139 ملیۆن دۆلار سەوزە و میوە هاوردەی هەرێم کراوە، کە ئەگەر پلانی کورتخایەن و درێژخایەن لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە هەبوایە ئەوا دەتوانرا بەبڕی تەنها 25%ی ئه و پارەیەی بۆ هاوردەی سەوزە و میوە بچوایە وڵاتانی دەرەوە.
[1]
07-04-201807-04-2018