بە وتەی عەلی باقرزادە بەرپرسی ڕێکخراوی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە ئێران (نێهزەتی سەواد ئاموزی ئێران)، ڕێژەی نەخوێندەواری لە 13 پارێزگای ئێراندا ڕوو لە هەڵکشانە. بە پێی ئامارە فەرمییەکەکانیش بە گشتی 11٪ دانیشتوانی وڵاتی ئێران نەخوێندەوارن.
عەلی باقرزادە، سەرۆکی ڕێکخراوی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە ئێران ڕایگەیاند، لە کۆی تەواوی دانیشتوانی ئێران، 8 ملیۆن و 800 هەزار کەس نەخوێندەوران و 11 ملیۆن کەسیش خوێندەواریی سەرەتاییان هەیە.
بە پێی ئامارەکانی ئەو ڕێکخراوە، زۆرترین ڕێژەی کەسانی خوێندەوار لە پارێزگاکانی مازەندەران، تاران، سمنان و ئەلبورز-دان و زۆرترین ڕێژەی کەسانی نەخوێندەواریش لە پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستان، #ورمێ#، #سنە#، کرمان، خوزستان و #لۆڕستان#-دان.[1]
#05-04-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,347