باخچەی حەوسەڵ لە دۆڵی دیجلە و لەسەر لێواری ڕووباری دیجلەدایە لە تەنیشت قەڵای #ئامەد# لە باکووری کوردستان. کۆنی باخچەی حەوسەڵ لە ئامەد بە ئەندازەی ئامەد و قەڵای ئامەدە و بەو هۆیەوە قەڵای ئامەد و باخچەی حەوسەڵ لە ساڵی 2015ەوە لەلایەن یونسکۆوە، وەک 2 کەلەپوور و بەش لە شارستانیەتی مرۆڤایەتی تۆمارکراون.
بەپێی لێکۆڵینەوەکان 181 جۆر باڵندە لە باخچەی حەوسەڵدا ژیان بەسەر دەبەن.[1]