پرسەنامەی فراکسیۆنی زەرد لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بۆ کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی
📝 بەڵگەنامەکان
بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
پرسە نامە
بە داخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی مەرگی ناوەختەی کاک(دلۆڤان ئیدریس بارزانی) تاساندینی.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرە خۆشی خۆمان ئاراستەی (جەنابی سەرۆک بارزانی) و (رێزدار نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، لە خوای گەورە دەپارێینەوە بە بەهشتی خۆی شاد بکات،
خوای گەورە سەبوری هەموو لایەکمان بدات و هەموومان بە تەواوی هێزو توانامانەوە لەسەر رێبازی بارزانی و کوردایەتی بەردەوام دەبین.
اناللە واناالیە راجعون
فراکسیۆنی زەرد
لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر
02-04-201802-04-2018