جەنابی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان عێراق
بەڕێز بارزانی
بە بۆنەی کۆچی دوایی برای بەڕێزتانەوه (دلۆڤان ئیدریس بارزانی)، تکایە هاوسۆزیی و هاوخەمیمان لە ناخی دڵەوه قبوڵ بکەن.
کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی ناسراو لە کوردستانی عێراق، کە ناوی لکاوە بە خەباتی گەلی کوردستانەوە بۆ سەربەخۆیی، کۆچی دوایی کرد. هەروەکو باپیرەی بەڕێزتان (مستەفا بارزانیی) و چەندان نەوەی خانەوادە ناسراوە بەڕێزەکەتان، ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ کێشەیەکی ڕەوا کە دامەزراندنی سەربەخۆیی کوردستانە. هەر کەسێک برای بەڕێزتانی ناسیبێت بەهۆی پابەندیی بەبیروباوەڕەکانی، دڵسۆزیی بۆ بەها باڵاکان و خەباتی بێوچان بۆ گەلەکەی، ڕێزی لێ دەنێ و نرخی بۆ دادەنێ.
تکایە هاوخەمی و پشتیوانیم قبوڵ بکەن، له و سات و وەختە سەختەدا، هاوخەمی پرسه و ئازارەکەتانم.
ئاگاداری خۆتان بن
بەڕێوەبەری تەنفیزیی ڕۆزنەفت
ئیگۆر سێچین
#02-04-2018#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,656