هۆتێل ئهربیل ڤیو له ههولێر گڕی گرت
باکووری کوردستان
- هاوسەرۆکی (
دەبەپەدەبەپە)ی شاری ڕەحا و 5 کەسی دیکە کە بۆ پیرۆز کردنی ساڵرۆژی لەدایک بوونی عەبدوڵا ئۆجالان، سەردانی ماڵی موحەمەد ئۆجالان-ی برای لە گوندی ئامارایان کردبو، لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە دەستگیر کران.
[3]
باشووری کوردستان
- تۆپخانەکانی تورکیا ناوچەکانی سنووری
زاخۆزاخۆیان تۆپبارانکرد، بەو هۆیەوە دەروازەی سنووریی سێمالکا داخرا.
[2]
- بەڕێوەبەری پەروەردەی
سەید سادقسەید سادق ئاماژە بەوەدەکات لە کۆبونەوەماندا لەگەڵ بەڕێوەبەر و یاریدەدەرەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکەمان داواکاری 60 بەڕێوەبەرو یاریدەدەرمان ڕەتکردەوە کە داوای دەستلەکارکێشانەوەیان کردبوو، هاوکات داوامانلێکردوون لە ئەمڕۆوە دەستبکەنەوە بە دەوام.
[1]
- لە گوندێکی
قەرەتەپەقەرەتەپە بەهۆی شەڕی سوپای عێراق و
داعشداعش گوللەهاوەنێک دەکەوێتە ماڵێکەوە و کچێک دەکوژێت و سێ ئەندامی هەمان خێزان برینداردەکات.
[2]
- سەرۆکی
بەرەی تورکمانیبەرەی تورکمانی، ڕایدەگەیەنێت: هەرگیز ڕێگا نادەین هێزەکانی پێشمەرگە بێنە
کەرکوککەرکوک و هەموو ڕێگاکان بۆ پوچڵکردنەوەی ئەو پلانە دەگرینە بەر.
[5]
- بەیانی ئەمڕۆ، هۆتێل ئەربیل ڤیو لە
هەولێرهەولێر گڕی گرت و وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێریش رایدەگەیەنێت، بەهۆی تینی ئاگرەکەوە کارمەندێکی هوتێلەکە لە قاتی شەشەم خۆی فڕێداوەتە خوارەوه و گیانی لەدەستداوە و چەند کەسێکی تریش بە سەختی برینداربوون.
[1]
- لە
قەڵادزێقەڵادزێ خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە.
[4]
- نیوەڕۆی ئەمڕۆ، کارمەندانی ناڕازی تەندروستی
چەمچەماڵچەمچەماڵ رایانگەیاند، درێژە بەبایکۆت دەدەن.
[1]
- لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە شارۆچکەی
مەخمورمەخمور-ی سەر بە پارێزگای موسڵ، 11 هەمین فیستیڤاڵی کلتور و وێژە کۆتایی هات، کە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند.
[5]
- کاژێر 10:00ی شەو، لە رێگای گەڕانەوەیان بۆ
خانەقینخانەقین، چەند چەکدارێکی نەناسراو سێ هاووڵاتی عەرەب دەکوژن، بەڕێوەبەری پۆلیس دەڵێت، چەکدارەکان داعشن.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- سووپای تورک هێرشی کردە سەر خاڵێکی پشکنینی ئاسایشی نزیک گوندی غەریب رەشک لە هەرێمی
دێرکدێرک و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی هێزی ئاسایش برینداربوون و دوو سەربازی تورکیاش کوژراون.
[5]
- سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی، 45 گەنجی کوردی عەفرینیان بە بیانوی پەیوەندی لە گەڵ یەپەگەدا ڕفاند.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- سەرۆککۆماری عێراق لەبارەی 14 بابەتی نادەستووریی یاسای بودجەی ساڵی 2018، سکاڵای لە دادگای باڵای فیدراڵی تۆمارکرد.
[4]
- هەرسێ پووتین و
ئەردۆغانئەردۆغان و رووحانی لە ئەنقەرە دەربارەی دۆخی سوریا و رۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوە.
[4]
- ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری سەرچاوەیەکی باڵای کۆشکی سپییەوە بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکادا، دۆناڵد ترەمپ بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی هێزەکانی ئەمەریکای لە خاکی سووریا دەرکردووە.
[3]
- دایکێک و دوو برای خەڵکی زاخۆن لە پارێزگای دهۆک، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئاوی نێوان تورکیا - یۆنان خنکان.
[2]
- رۆژنامەکانی تورکیا ئاشکرایدەکەن کە ئەمریکا کۆگا سەربازییەکانی خۆی لە بنکەی ئاسمانی ئەنچەرلیک-ەوە بۆ منبج لە سوریا گواستوەتەوە.
[1]
- وەزیری دەرەوەی یۆنان باس لە ئەگەری پێکدادانی سوپای تورکیا و یۆنان دەکات، بەهۆی بەدیلگرتنی دوو سەربازی یۆنانی لەلایەن تورکەوە.
[3]
- پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ناوەندەکانی
هەدەپەهەدەپە لە ناوچەی ئاڤجلاری ئستانبول و 25 ئەندامی هەدەپەیان دەستگیرکرد، کە لە ناویاندا، محەمەد چاکان هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەکە هەبوو.
[5]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان