بسم الله الرحمن الرحيم
مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ ڕِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَیٰ نَحْبَهُ ۆمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ ۆمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا
صدق الله العظيم
هێژا سەرۆک بارزانی
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتیمان
خەمبار و دڵ پڕ لە پەژارەین بۆ کۆچی دوایی و مەرگی ناوادەی خەباتگێڕی گەلەکەمان دلۆڤان ئیدریس بارزانی،ئەو کەڵە پیاوەی ژیانی خۆی لە شۆِرش و ئاوارەیی بۆ دۆزی ڕەوای گەلەکەی و بزاوتی ڕزگاریخوازی کوردستاندا بەسەر برد لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەییە گەورەکە کە ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان بوو،لەدەستدانی ئەو جوامێرە خەسارەتێکی گەورە بوو.
بەو بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی گەرم لە بەڕێزتان و خۆمان و تەواوی گەلی کوردستان دەکەین،لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێ و بیکاتە دوا کۆست و دڵگرانیی هەموومان، جوانەمەرگی خوالێخۆشبووش بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
انا لله و انا الیە ڕاجعون
لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان
#03-04-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,301 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!